فیفا بریتییە لە کورتکراوەی ناوی یەکێتیی تۆپی پێی نێونەتەوەیی ناسراو بە فیفایە، ڕێکخراوێکە بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی بواری تۆپی پێ لە جیھان دامەزراوە، بارەگای سەرەکی ئەم ڕێکخراوە لەشاری زوریخی وڵاتی سویسڕایە و لەئێستا دا جیانی ئینڤانتینۆ سەرۆکایەتی دەکات و ژمارەی ئەندامەکانی فیفا ٢٠٨ ئەندامە.

فیفا
بە فەرەنسی: Fédération internationale de football association
دامەزران٢١ی ئایاری ١٩٠٤
کورتەناوFIFA، فيفا، ФИФА، 国际足联، FIFA
وەرزشتۆپی پێ، futsal، beach soccer
ڕێبەرجیانی ئینڤانتینۆ
زمانی فەرمیئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، ئیسپانی
دروشمFor the Game. For the World.
وڵاتسویسڕا
ئەندامیGlobal Association of International Sports Federations، Association of Summer Olympic International Federations، International Football Association Board
شوێنی دامەزرانپاریس
خاوەنیFIFA headquarters
شوێنی بارەگاکانزیورێخ
خەڵاتەکان'Verschlossene Auster' award
وێبگەhttps://www.fifa.com/
ناوچەworldwide

مێژوو دەستکاری

فیفا تەنھا ئەرکی سەرپەرشتیکردن و چاودێریی کردنی پاڵەوانێتی و خولە نێودەوڵەتییەکانی تۆپی پێیە، جگە لەوانەش مۆندیال کە لە ساڵی ١٩٣٠یەوە ٤ ساڵ جارێک بەبەشداریی چەندین تیپی جیھان بەڕێوەدەچێت، ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٠٤دا و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتانی بەلجیکا، دانیمارک، فەرەنسا، ھۆڵەندا، ئیسپانیا، سوید و سویسرا لەشاری پاریس دامەزرێنرا و یەکەمین سەرۆکیشی ڕۆبێرت گویرین بوو، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یارییە بەشێوەیەکی فراوان بڵاو بوویەوە و ھەوادارێکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کرد. یەکەم پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ کە ئەم ڕێکخراوە سەرپەرشتی کرد لە ساڵی ١٩٠٦دا بوو. پاشان لە ساڵی ١٩٠٩دا ئەفریقای باشوور، ساڵی ١٩١٢ ئەرژەنتین، ساڵی ١٩١٣ ئەمریکا بوونە ئەندام لەو ڕێکخراوەدا بەمەش فیفا بێجگە لە وڵاتانی ئەورووپا وڵاتانی کیشوەری ئەمریکاشی گرتەوە. بەشداریی کردنی زۆربەی یاریزانەکان لە جەنگی یەکەمی جیھانی و سنووردار بوونی کەرەستەکانی گەشتی یاریزانەکان، فیفای تووشی قەیران کرد، دوای کۆتاییھاتنی جەنگ، ھیرشمان کارل-ی ئەڵمانی بووە سەرۆکی فیفا و ڕێکخراوەکەی لەو قەیرانە ڕزگار کرد، لەو سەردەمە بەریتانیا وەک ماڵی فیفا نەیاری خۆی بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی لەگەڵ دوژمنەکانی لەجەنگی یەکەمی جیھانی ڕاگەیاند و ئەندامێتیی خۆی لەفیفا ھەڵوەشاندەوە، لەو کاتەوە فیفا لەلایەن مۆزەخانەی نێودەوڵەتی تۆپی پێ لەبەریتانیا سەرپەرشتی دەکرا و یاساکانی تۆپی پێ تەنیا لەلایەن فیفاوە پەسەند نەدەکرا، بەڵکو لەلایەن ئەنجومەنێکی تری نێودەوڵەتی تۆپی پێ بەناوی IFABەوە یاساکان دادەرێژراو پەسەند دەکرا، ئەو ئەنجومەنە لە٨ ئەندام پێکھاتبوو، فیفا لەناو ئەو ئەنجومەنەدا ٤ ئەندامی ھەبوو، ٤ ئەندامەکەی دیکە سەر بەئەنجومەنەکانی بەریتانیا و سکۆتلەندا و وێڵز و ئیرلەندی باکوور بوون، ئەنجامدانی ھەر گۆڕانکارییەک لەیاساکانی تۆپی پێ، پێویستی بەرەزامەندی ٦ ئەندامی ئەو ئەنجومەنە ھەبوو. کۆنگرە بەرزترین دەسەڵاتە لەفیفادا و لەنوێنەرانی یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتانی ئەندام لەرێکخراوەکەدا پێکدێت، کونگرە دانیشتنی ساڵانەی خۆی ھەیە و لە ھەلومەرجی تایبەتیشدا دانیشتنی نا ئاسایی دەبێت، تەنیا کونگرە دەتوانێت بە پەسەندکردنی یاسا، گۆڕان لەفیفا دروست بکات و دەشتوانێت سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی بەڕێوەبەری فیفا دەستنیشان بکات. د

 
بارەگای فیفا لە سویسڕا

سەرۆکەکانی فیفا دەستکاری

  • ڕۆبێرت جۆرانی فەڕەنسی لەساڵانی ١٩٠٤ بۆ ١٩٠٦
  • دانیاڵ یوڕڵی ولفۆلی لە ئینگڵتەڕا لەساڵانی ١٩٠٦ بۆ ١٩١٨
  • جوولی ڕیمێی فەڕەنسی لەساڵانی ١٩٢١ بۆ ١٩٥٤
  • ڕۆدۆلف ویلیام لە بەلجیکا لەساڵانی ١٩٥٤ بۆ ١٩٥٥
  • ئارتەر دریوری لە ئینگلتەڕا لەساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٦١
  • سێر ستاونلی ڕاوسی لە ئینگلتەڕا لەساڵانی ١٩٦١ بۆ ١٩٧٤
  • ھاڤیلەنگی لە بەڕازیل لەساڵانی ١٩٧٤ بۆ ١٩٩٨
  • جۆسێپ سێپ پلاتەر لەساڵانی ١٩٩٨ تا ٢٠١٦
  • جیانی ئینڤانتینۆ لەوەتەی ٢٦ی شوباتی ٢٠١٦ - تا ئێستا

ئەو پاڵەوانێتیانەی کە فیفا بەڕێوەی دەبات دەستکاری

  • AFC یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا بۆ کاروباری ئاسیا و ئوسترالیا.
  • CAF یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا.
  • CONCACAF یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکای باکوور و ناوەراست.
  • CONMEBOL یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور.
  • OHC یەکێتیی تۆپی پێی ئۆقیانوسیا.
  • UEFA یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا.
 
نەخشەی ئەو پاڵەوانییەتیانەی کە فیفا بەڕێوەی دەبات

فیفا و سزادراوان دەستکاری

یەکێک لە سیاسەتەکانی فیفا ھەڵپەساردن و ڕاگڕتنی بەشداریی کردنی ئەو یانانەیە کە وڵاتەکانیان دەستێوەردەدەنە کاروباری یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکە، یان یەکێتییەکە وەک پێویست ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ ناکات، لەپێشبرکێ نێودەوڵەتییەکاندا. وڵاتانی یۆنان و کینیا و عێراق لەو وڵاتانە بوون کە ئەو یاسایەیان بەسەردا سەپێنرا.

سرودی فیفا دەستکاری

لە جامی جیھانی ١٩٩٤ەوە فیفا بووەتە خاوەنی سرودێکی تایبەت لەپاڵەوانێتییەکاندا وەک سرودی فەرمی فیفا لێدەدرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • وێکیپیدیای ئنگلیزی
  • وێکیپیدیای کوردی لاتینی