یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا
پۆتانەکان: 46°22′16″N 6°13′52″E / 46.371009°N 6.23103°E
یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا (بە ئینگلیزی: Union of European Football Associations) ئەرکی سەرپەرشتی پاڵەوانیەتیەکانی تۆپی پێی لە کێشوەری ئەورووپا لەژێردەستە بەتایبەتی پاڵەوانیەتیەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و یۆڕۆ لیگ. ئەم یەکێتیە بەفەرمی لەساڵی ١٩٤٥ دەستی بەکارەکانی کرد و ھەنووکە مێشێل پلاتینی سەرۆکی ئەم یەکێتییەیە.
ئەو خوولانەی کە سەرپەرشتی دەکاتدەستکاری
- جامی نەتەوەکانی ئەورووپا کە لەساڵی ١٩٦٠ - تاوەکوو ئێستا بەردەوامە
- جامی تازەپێگەیشتووانی ئەورووپا
- جامی لاوانی ئەورووپا
- خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا کە لەساڵی ١٩٥٦- تائێستا بەردەوامە
- یۆڕۆ لیگ کەپێشتر ناوی جامی یەکێتی ئەورووپا بوو
- جامی سووپەری یانەکانی ئەورووپا کە پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرامبەر پاڵەوانی خوولی یۆڕۆ لیگ یاری دەکات