یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦


یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ کۆتا یاری جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ بوو کە لە نێوان ئیتاڵیا و فەرەنسا لە ٩ی تەممووزی ٢٠٠٦ لە یاریگای ئۆڵۆمپی لە بەرلین ئەنجامدرا. لە ڕێگەی گەیشتن بە یاریی کۆتاییی، ئیتاڵیا پلەی یەکەمی لە کۆمەڵەی پێنجەمی بەدەستھێنا، بە دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک، دوای ئەوە لە قۆناغی ١٦ دا لە ئوسترالیا و لە قۆناغی ھەشت لە ئوکراینا و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ٢–٠ لە ئەڵمانیایان بردەوە.[١] فەرەنسا بە یەک بردنەوە و دوو یەکسانبوون پلەی دووەمی کۆمەڵەی حەوتەمی بەدەستھێنا، پێش ئەوەی لە قۆناغی ١٦دا لە ئیسپانیا، لە قۆناغی ھەشت لە بەڕازیل و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ١–٠ لە پورتوگال بباتەوە.[٢]لە یارییەکەدا ٦٩ ھەزار بینەر ئامادەبوون و ناوبژیوانی یارییەکە ھۆراسیۆ ئەلیزۆندۆی ئەرجەنتین بوو.

یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦
بەشێکە لە2006 FIFA World Cup knockout stage
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتئەڵمانیا
جێBerlin Olympic Stadium
بەشێک لە زنجیرەیجامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦، France national association football team match
لە پێشیاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢
لە دواییاریی کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
کاتی ڕوودان٩ی تەممووزی ٢٠٠٦
ڕووداوە بەرچاوەکانred card
ڕێکخەرفیفا
یانە بەشداربووەکانھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا
براوەھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا
Statistical leaderئاندریا پیرلۆ
ناوبژیوانHoracio Elizondo، Luis Medina Cantalejo، Victoriano Giráldez Carrasco، Darío García، Rodolfo Otero
تۆمارکردنی گۆڵەکانزینەدین زیدان، Marco Materazzi
وێبگەhttps://fr.fifa.com/worldcup/archive/germany2006/matches/match/97410064/#match-lineups

ئیتاڵیا نازناوەکەی بەدەستھێنا دوای ئەوەی بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەکان بە ئەنجامی ٣–٥ لە فەڕەنسای بردەوە، پاش ئەوەی ئەنجامی یارییەکە لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا ١–١ کۆتایی ھات. لەم یارییەدا زێدانی فەرەنسی پاش ئەوەی بە کەلەیەک لە سنگی مارتیڕازی دا بەکارتی سوورکرایە دەرەوە. ئەم ڕووداوە کاردانەوەی جیھانی لێکەوتەوە.[٣] ئاندریا پیرلۆی ئیتاڵی بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا، ھەروەھا زیدان خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەی پێبەخشرا.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «World Cup History». Sports Illustrated (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2023-09-12 ھێنراوە.
  2. ^ «2006 World Cup Group Standings - Germany - The Group Standings for the 2006 Football World Cup». www.newsonf1.com. لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «ماتێرازی بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات چی بە زیدان گوتووە؟». www.rudaw.net. لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ «2006 Soccer World Cup Awards». www.thesoccerworldcups.com. لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەری دەرەکی

دەستکاری