زینەدین زیدان
زەینەدین زیدان (بەفەڕەنسی: Zinédine_Zidane) ناسراو بە "زیزۆ" (٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٢) یاریزانی پێشووی تۆپی پێ. لەئێستادا وەک ڕاھێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید کاردەکات. بەیەکێک لەباشترین یاریزانەکانی مێژوو دادەنرێت.[٤][٥][٦] زێدان یاری درووستکەرێکی ناوەڕاستبوو بەھۆی تەکنیک و باشی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ دەناسرایەوە. زێدان یاری بۆ یانەکانی کان و بۆردۆی فەڕەنسی، یۆڤانتۆسی ئیتالی وە ڕیاڵمەدریدی ئیسپانی کردوە.[٧] لەسەر ئاستی یانەکان، زێدان براوەی دوو خوولی ئیتالییە لەگەڵ یۆڤانتۆس، ئەمەش بەرلەوەی لە ساڵی ٢٠٠١ بەبڕی ٧٧٫٥ میلیۆن یۆڕۆی پەیوەندی بکات بەیانەی ڕیاڵمەدرید کە ڕیکۆردی جیھانی بوو بۆ کڕینی یاریزانێک. لە ئیسپانیا، زێدان خوولی ئیسپانی وە جارێکیش خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بردەوە لە ساڵی ٢٠٠٢ کە لەیاری کۆتایی گۆڵێکی بەقاچی چەپی تۆمارکرد و بەیەکێک لەجوانترین گۆڵەکان دادەنرێت لەم پاڵەوانیەتییە.[٨] جگەلەوانەش بووەتە براوەی ئینتەرناسیۆنال کەپ و جامی سووپەری ئەورووپی.
![]() زێدان لە ٢٠١٧ | ||||||||||||||||||||||||
زانیاری کەسایەتی | ||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ناوی تەواو | زینەدین یەزید زێدان | |||||||||||||||||||||||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٢ | |||||||||||||||||||||||
شوێنی لەدایکبوون |
مارسیلیا، ![]() | |||||||||||||||||||||||
باڵا | ١٫٨٥ م | |||||||||||||||||||||||
ئەزموونی گەنجی | ||||||||||||||||||||||||
١٩٨١–١٩٨٣ | US Saint-Henri | |||||||||||||||||||||||
١٩٨٣–١٩٨٦ | SO Septèmes-les-Vallons | |||||||||||||||||||||||
١٩٨٦–١٩٨٩ | یانەی کان | |||||||||||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | ||||||||||||||||||||||||
ساڵەکان | هەڵبژاردە | یاری† | (گۆڵ)† | |||||||||||||||||||||
١٩٨٩–١٩٩٢ | یانەی کان | ٦١ | (٦) | |||||||||||||||||||||
١٩٩٢–١٩٩٦ | یانەی بۆردۆ | ١٣٩ | (٢٨) | |||||||||||||||||||||
١٩٩٦–٢٠٠١ | یانەی یۆڤانتۆس | ١٥١ | (٢٤) | |||||||||||||||||||||
٢٠٠١–٢٠٠٦ | ڕیال مەدرید | ١٥٥ | (٣٧) | |||||||||||||||||||||
Total | ٥٠٦ | (٩٥) | ||||||||||||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی | ||||||||||||||||||||||||
١٩٨٨–١٩٨٩ | فەڕەنسای خوار ١٧ ساڵان | ٤ | (١) | |||||||||||||||||||||
١٩٨٩–١٩٩٠ | فەڕەنسای خوار ١٨ ساڵان | ٦ | (٠) | |||||||||||||||||||||
١٩٩٠–١٩٩٤ | فەڕەنسای خوار ٢١ ساڵان | ٢٠ | (٣) | |||||||||||||||||||||
١٩٩٤–٢٠٠٦ | فەڕەنسا | ١٠٨ | (٣١) | |||||||||||||||||||||
ڕاهێنەرایەتی | ||||||||||||||||||||||||
٢٠١٤–٢٠١٦ | یانەی کاستیای ڕیال مەدرید | |||||||||||||||||||||||
٢٠١٦–٢٠١٨ | ڕیال مەدرید | |||||||||||||||||||||||
٢٠١٩– | ڕیال مەدرید | |||||||||||||||||||||||
خەڵاتەکان
| ||||||||||||||||||||||||
|
زێدان ١٠٨ یاری بۆ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا کردووە. لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بووەتە براوەی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨، لەیاری کۆتایی مۆندیالی ٩٨ توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و ناو لەباشترین پێکھاتەی مۆندیالەکەش ھات. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٠، بووەتە پاڵەوانەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، نازناوی باشترین یاریزانی پاڵەوانییەتیەکەشی وەرگرت. بەبردنەوەی جامی جیھانی ١٩٩٨، زێدان بووە پاڵەوانی وڵاتەکەی و خەڵاتی لێجنی شەڕەفی وەرگرت لەلایەن حکوومەتەوە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٦، خەڵاتی باشترین یاریزانی جامی جیھانی بردەوە وێڕای ئەوەی لەیاری کۆتایی بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و یاری کۆتایشییان دۆڕاند. دوای مۆندیالی ٢٠٠٦، زێدان وازی لەیاریکردن ھێنا بۆ یانە و ھەڵبژاردەکەی.
زێدان چەندین دەستکەوتی دیکەی تاکەکەسی بەدەستھێناوە، لەوانە ناوی لەلیستی باشترین یاریزانەکانی ١٩٩٨، ٢٠٠٠ و ٢٠٠٣ی فیفادا ھاتووە. لە ساڵی ٢٠٠٣، خەڵاتی باڵۆندۆری بردەوە. لە ساڵی ١٩٩٦، باشترین یاریزانی خوولی فەڕەنسی دیاریکرا. لە ساڵی ٢٠٠١، باشترین یاریزانی خوولی ئیتالی. لە ساڵی ٢٠٠٢، باشترین یاریزانی بیانی لە خوولی ئیسپانیا دیاریکرا. ساڵی ٢٠٠٤، زێدان ناوی لەلیستی فیفا ١٠٠ ھات کەلیستێک بوو لەلایەن یاریزان پێلێ دیاریکرا بۆ ١٠٠ باشترین یاریزانی تۆپی پێ کە لەژیاندان. زێدان لەو تەنیا ٨ یاریزانەیە کە توانیویەتی ببێتە براوەی جامی جیھانی، خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا وە ببێتە براوەی باڵۆندۆر. زێدان باڵیۆزی قەتەڕ بوو بۆ پێشبڕکێکردن بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢. سەرەنجام قەتەڕ سەرکەوتووبوو لەو پێشبڕکێیە و بووە یەکەمین وڵاتی عەرەبی کە میوانداری مۆندیال بکات.[٩]
لەدوای وازھێنان لەیاریکردن، زێدان بوون بەڕاھێنەری تۆپی پێی ھەڵبژارد. لەسەرەتادا بووە ڕاھێنەری یانەی لاوانی ڕیاڵمەدرید.[١٠] بۆماوەی دووساڵ لەو ئەرکەی مایەوە تاکوو لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بەفەرمی بووە ڕاھێنەری یانەی ڕیالمەدرید.[١١] لەماوەی دوو وەرز و نیویدا لەگەڵ ڕیالەمدرید، زێدان بووە براوەی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ سێجار لەسەریەک، جارێکیش خوولی ئیسپانیا وە جامی سووپەری ئیسپانی. دووجاریش جامی جیھانیی یانەکان، سووپەری ئەورووپی.[١٢] لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن فیفاوە، بەباشترین ڕاھێنەری ساڵ دەستنیشانکرا.[١٣] لە ئایاری ٢٠١٨، دەستی لەڕاھێنەرایەتی ڕیاڵمەدرید کێشایەوە.[١٤][١٥] دواتر بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی ڕیاڵمەدرید، لە ئازاری ٢٠١٩ گەڕایەوە بۆ پلەی ڕاھێنەری یانەکە.
ژیاندەستکاری
باوک و دایکی، ئیسماعیل و مەلیک، لە جەزائیرەوە بەرەو پایتەختی فەڕەنسا، پاریس گەشتییان کرد. باوکی بەرەو مارسیلیا گەشتی کرد چونکە کاری بەدەست نەکەوت لە پاریس.[١٦] لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٢، زینەدین یەزید زیدان لە مارسیلیا، فەڕەنسا لەدایکبوو. زیدان پێنجەم مندالی دایک و باوکی بوو.
گۆڵەکانی بۆ فەڕەنسا
ھەڵبژاردە | ساڵ | یاریکردن | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا | ١٩٩٤ | ٢ | ٢ |
١٩٩٥ | ٦ | ٢ | |
١٩٩٦ | ١٢ | ١ | |
١٩٩٧ | ٨ | ١ | |
١٩٩٨ | ١٥ | ٥ | |
١٩٩٩ | ٦ | ١ | |
٢٠٠٠ | ١٣ | ٤ | |
٢٠٠١ | ٨ | ٢ | |
٢٠٠٢ | ٩ | ١ | |
٢٠٠٣ | ٧ | ٣ | |
٢٠٠٤ | ٧ | ٤ | |
٢٠٠٥ | ٥ | ٢ | |
٢٠٠٦ | ١٠ | ٣ | |
کۆی گشتی | ١٠٨ | ٣١ |
کاری ڕاوێژکاریدەستکاری
لە ساڵی ٢٠٠٩ دوای ئەوە فلۆرەنتینۆ پیرێز ھەڵبژێردرا وەک سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ناوبراو ھەستا بەدانانی زینەدین زێدان وەک ڕاوێژکاری یەکەمی خۆی وە بۆکڕینی یاریزان و بڕیارە چارەنووسازەکانیش بڕیاری زێدان وەردەگیرێت، وە ئێستا ڕاھێنەری یانەی ڕیال مەدریدە.
کاری خێرخوازیدەستکاری
لەدوای وازھێنانی لەیانە و ھەڵبژاردەکان زێدان کاری خێرخوازی ئەنجام دەدات لەڕێگای یاریکردن کە داھاتەکەی بۆ کاری خێرخوازی خەرچ دەکرێت
دەستکەوتەکاندەستکاری
بۆردۆی فەڕەنسادەستکاری
- پاڵەوانی جامی UEFA Intertoto لە ساڵی ١٩٥٥
- پلەی دووەم لە خولی ئەورووپا لەوەرزی ١٩٩٥–١٩٩٦
یوڤێنتوسی ئیتالیادەستکاری
- دووجار خولی تۆپی پێی ئیتالیا ١٩٩٥–١٩٩٦، ١٩٩٧–١٩٩٨
- جامی سووپەری ئیتالیا ١٩٩٧
- جامی سووپەری ئەورووپای ١٩٩٦
- جامی ئینتەرناشیۆنالی ١٩٩٦
- جامی UEFA Intertoto لە ساڵی ١٩٩٩
ڕیالمەدریدی ئیسپانیادەستکاری
- خولی ئیسپانیا ٢٠٠٢–٢٠٠٣
- جامی سووپەری ئیسپانیا ٢٠٠١, ٢٠٠٣
- خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ی ٢٠٠١–٢٠٠٢
- جامی سووپەری ئەورووپای ٢٠٠٢
- جامی ئینتەرناشیۆنالی ٢٠٠٢
ھەڵبژاردەی نیشتیمانی فەڕەنسادەستکاری
- پلەی یەکەمی جامی جیھانیی فیفا لە ساڵی ١٩٩٨
- پلەی دووەمی جامی جیھانیی فیفا لە ساڵی ٢٠٠٦
وەک ڕاھێنەردەستکاری
خولی ئیسپانی ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ ڕیاڵمەدرید:
- خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٥-٢٠١٦-٢٠١٧، ٢٠١٨
- جامی سووپەری ئەورووپای ٢٠١٦، ٢٠١٧
- جامی جیھانی یانەکان ٢٠١٦، ٢٠١٧
- جامی سووپەری ئیسپانی، ٢٠١٧
- خولی ئیسپانی، ٢٠١٦–٢٠١٧
ئامارەکاندەستکاری
یانە | وەرز | خوول | جام | خوولی کیشوەری | گشتی | |||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | ||
کانس | ١٩٨٨–٨٩ | خوولی فەرەنسی | ٢ | ٠ | ٠ | ٠ | — | ٢ | ٠ | |
١٩٩٠–٩١ | ٢٨ | ١ | ٣ | ٠ | ٣١ | ١ | ||||
١٩٩١–٩٢ | ٣١ | ٥ | ٣ | ٠ | ٤ | ٠ | ٣٨ | ٥ | ||
گشتی | ٦١ | ٦ | ٦ | ٠ | ٤ | ٠ | ٧١ | ٦ | ||
بۆڕدۆ | ١٩٩٢–٩٣ | خوولی فەرەنسی | ٣٥ | ١٠ | ٤ | ١ | — | ٣٩ | ١١ | |
١٩٩٣–٩٤ | ٣٤ | ٦ | ٣ | ٠ | ٦ | ٢ | ٤٣ | ٨ | ||
١٩٩٤–٩٥ | ٣٧ | ٦ | ٥ | ١ | ٤ | ١ | ٤٦ | ٨ | ||
١٩٩٥–٩٦ | ٣٣ | ٦ | ٣ | ٠ | ١٥ | ٦ | ٥١ | ١٢ | ||
گشتی | ١٣٩ | ٢٨ | ١٥ | ٢ | ٢٥ | ٩ | ١٧٩ | ٣٩ | ||
یۆڤانتۆس | ١٩٩٦–٩٧ | خوولی ئیتاڵی | ٢٩ | ٥ | ٢ | ٠ | ١٠ | ٢ | ٤١ | ٧ |
١٩٩٧–٩٨ | ٣٢ | ٧ | ٥ | ١ | ١١ | ٣ | ٤٨ | ١١ | ||
١٩٩٨–٩٩ | ٢٥ | ٢ | ٥ | ٠ | ١٠ | ٠ | ٤٠ | ٢ | ||
١٩٩٩–٢٠٠٠ | ٣٢ | ٤ | ٣ | ١ | ٦ | ٠ | ٤١ | ٥ | ||
٢٠٠٠–٠١ | ٣٣ | ٦ | ٢ | ٠ | ٤ | ٠ | ٣٩ | ٦ | ||
گشتی | ١٥١ | ٢٤ | ١٧ | ٢ | ٤١ | ٥ | ٢٠٩ | ٣١ | ||
ڕیال مەدرید | ٢٠٠١–٠٢ | خوولی ئیسپانی | ٣١ | ٧ | ٩ | ٢ | ٩ | ٣ | ٤٩ | ١٢ |
٢٠٠٢–٠٣ | ٣٣ | ٩ | ١ | ٠ | ١٤ | ٣ | ٤٨ | ١٢ | ||
٢٠٠٣–٠٤ | ٣٣ | ٦ | ٧ | ١ | ١٠ | ٣ | ٥٠ | ١٠ | ||
٢٠٠٤–٠٥ | ٢٩ | ٦ | ١ | ٠ | ١٠ | ٠ | ٤٠ | ٦ | ||
٢٠٠٥–٠٦ | ٢٩ | ٩ | ٥ | ٠ | ٤ | ٠ | ٣٨ | ٩ | ||
گشتی | ١٥٥ | ٣٧ | ٢٣ | ٣ | ٤٧ | ٩ | ٢٢٥ | ٤٩ | ||
کۆی گشتی | ٥٠٦ | ٩٥ | ٦١ | ٧ | ١١٧ | ٢٣ | ٦٨٤ | ١٢٥ |
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "Entreprise SCI Z 5 Istres à Aix-en-Provence (13290)" [Company SCI Z 5 Istres in Aix-en-Provence (13290)]. Figaro Entreprises (بە زمانی French). Société du Figaro. 15 December 2018. لە ڕێکەوتی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
"Zinedine Zidane". BFM Business (بە زمانی French). لە ڕێکەوتی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. - ^ "Zinedine Zidane Profile". ESPN Soccernet. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 28 June 2011.
- ^ "Zinedine Zidane". ESPN FC. لە ڕێکەوتی ٠٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ "Zidane's lasting legacy". BBC Sport. Retrieved 20 April 2013."Zidane-is-greatest-football-player"/ "Zidane is greatest football player" Archived ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٣, لە وەیبەک مەشین.. Fox Sports. Retrieved 20 April 2013.
"Brazil 0 France 1: Zidane regains mastery to tame Brazil". The Independent. Retrieved 17 November 2013. - ^ "Brazil's Fans Lament Demise of the Beautiful Game". The New York Times. Retrieved 17 November 2013.
- ^ "Defending champion bounces back from World Cup flop to try again". Sports Illustrated. Retrieved 17 November 2013.
- ^ "Zinedine Zidane set to become Real Madrid director of football". The Guardian. London. 14 June 2012.
- ^ "Ronaldo's overhead kick and five other classic UCL goals". UEFA. لە ڕێکەوتی ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ "Zidane: A victory for the Arab world" (2 December 2010). FIFA. 16 April 2015.
- ^ "Zidane to manage Castilla in the 2014/2015 season". Real Madrid CF. لە ڕێکەوتی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ "Zinedine Zidane: new coach of Real Madrid" (4 January 2016). Real Madrid CF. 4 January 2016.
- ^ "Zinédine Zidane the manager is already outperforming Zidane the player". The Guardian. 4 June 2017. لە ڕێکەوتی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ "FIFA Football Awards 2017 – Voting Results" (PDF). FIFA. 23 October 2017. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Pope، Nick (31 May 2018). "Zinedine Zidane Announces His Resignation From Real Madrid". Esquire. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ "Zinedine Zidane: Real Madrid boss stands down five days after Champions League win". BBC Sport. 31 May 2018. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ["Zinedine Zidane Biography" (بە زمانی ئینگلیزی). soccermaniak.com. لە ڕێکەوتی 2013-12-08 ھێنراوە.