یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
یانەی تۆپی پێی ڕیاڵ مەدرید (بە ئیسپانی: Real Madrid Club de Fútbol) زیاتر بە ڕیاڵ مەدرید دەناسرێتەوە یان کورتدەکرێتەوە بە ڕیاڵ، یانەیەکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە. یانەکە دەکەوێتەوە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا. ڕیاڵ لە لا لیگای خولی پیشەگەری ئیسپانیا یاری دەکات.
ناوی تەواو | یانەی تۆپی پێی شاھانەی مەدرید | ||
---|---|---|---|
نازناو | Los Blancos (سپییەکان)
Los Merengues (مێرەنگییەکان) Los Galácticos (ئەستێرەکان) | ||
ناوی کورتکراوە | ڕیاڵ | ||
دامەزراندن | ٦ی ئازاری ١٩٠٢ | ||
زەوی | سانتیاگۆ بەرنابیۆ، مەدرید، ئیسپانیا | ||
پانتایی | ٨١٫٠٤٤ | ||
سەرۆکی یانە | فلۆرەنتینۆ پێریز | ||
بەرپرسی جێبەجێکەر | خۆزێ ئەنخێل سانچێز | ||
ڕاھێنەر | کارلۆ ئەنچێلۆتی | ||
خول | لا لیگا | ||
یەکەم | |||
گەورەترین بردنەوە | ڕیال مەدرید ١١–١ بارسێلۆنا | ||
گۆڵکەر | کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (٤٥٠ گۆڵ) | ||
|
لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزراوە، یانەکە لە خولی ئیسپانی یاریدەکات و ھەڵبژێردرا بە باشترین یانەی تۆپی پێ لە جیھان، یانەی ڕیال مەدرید ٣٥ جار خولی ئیسپانی بەدەستھێناوە (ژمارەی پێوانەیی) و ١٩ جاریش جامی شای ئیسپانیای بەدەستھێناوە و ژمارە پێوانەیییەکی تریشی تۆمار کردووە بە بەدەستھێنانی ١٥ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و لە ٢١ی ئایاری ١٩٠٤ ڕیاڵ مەدرید یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ھەروەھا ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانە سەرەکییەکان لە ئەورووپا کە ئێستا سڕاوەتەوە و گۆڕدراوە بە بزووتنەوەی یانە ئەورووپییەکان.
یانەکە ھەموو یارییە فەرمییەکانی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت ئەنجام دەدات و ئەم یانەیە لە زۆر لە یانەکانی دیکەی جیھان جیاوازە چونکە ئەندامانی یانەکە (socios) خاوەنی ئەم یانەیەن و خۆیان یانەکەیان بەڕێوەدەبەن بەھەڵبژاردنی سەرۆکێک کە کارەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات لە کاتی دامەزراندنی یانەکەوە لە ساڵی ١٩٠٢ ەوە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ فیفا ڕیاڵ مەدریدی ھەڵبژارد بە «باشترین یانە لە سەدەی بیستەم».
ڕیاڵ مەدرید بە گەورەترین یانە دەژمێردرێت لە جیھاندا کە خاوەنی زۆرترین ھاندەربێت بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانکۆی ھارڤارد ئەنجامی داوە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا؛ و ئێستاش بە دەوڵەمەندترین یانە دادەنرێت لە جیھاندا بەپێی بوودجەی ساڵانە.
نازناوەکانی ڕیال مەدرید
دەستکاریجۆر | پاڵەوانێتی | نازناو | ساڵ |
---|---|---|---|
ناوخۆیی | لا لیگا[١] | ٣٥ | ١٩٣١-٣٢، ١٩٣٢-٣٣، ١٩٥٣-٥٤، ١٩٥٤-٥٥، ١٩٥٦-٥٧، ١٩٥٧-٥٨، ١٩٦٠-٦١، ١٩٦١-٦٢، ١٩٦٢-٦٣، ١٩٦٣-٦٤، ١٩٦٤-٦٥، ١٩٦٦-٦٧، ١٩٦٧-٦٨، ١٩٦٨-٦٩، ١٩٧١-٧٢، ١٩٧٤-٧٥، ١٩٧٥-٧٦، ١٩٧٧-٧٨، ١٩٧٨-٧٩، ١٩٧٩-٨٠، ١٩٨٥-٨٦، ١٩٨٦-٨٧، ١٩٨٧-٨٨، ١٩٨٨-٨٩، ١٩٨٩-٩٠، ١٩٩٤-٩٥، ١٩٩٦-٩٧، ٢٠٠٠-٠١، ٢٠٠٢-٠٣، ٢٠٠٦-٠٧، ٢٠٠٧-٠٨، ٢٠١١-١٢، ٢٠١٦-١٧، ٢٠١٩-٢٠، ٢٠٢١-٢٢ |
جامی شا[١][٢] | ٢٠ | ١٩٠٥، ١٩٠٦، ١٩٠٧، ١٩٠٨، ١٩١٧، ١٩٣٤، ١٩٣٦، ١٩٤٦، ١٩٤٧، ١٩٦١-٦٢، ١٩٦٩-٧٠، ١٩٧٣-٧٤، ١٩٧٤-٧٥، ١٩٧٩-٨٠، ١٩٨١-٨٢، ١٩٨٨-٨٩، ١٩٩٩، ١٩٩٢-٩٣، ٢٠١٠-١١، ٢٠١٣-١٤، ٢٠٢٢-٢٣ | |
جامی لا لیگا[١] | ١ | ١٩٨٥ | |
جامی سووپەری ئیسپانیا[١][٣] | ١٣ | ١٩٨٨، ١٩٨٩، ١٩٩٠، ١٩٩٣، ١٩٩٧، ٢٠٠١، ٢٠٠٣، ٢٠٠٨، ٢٠١٢، ٢٠١٧، ٢٠١٩-٢٠، ٢٠٢١-٢٢، ٢٠٢٣-٢٤ | |
جامی ئێڤا دوارتێ | ١ | ١٩٤٧ | |
ئەورووپی | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا[١] | ١٥ | ١٩٥٥-٥٦، ١٩٥٦-٥٧، ١٩٥٧-٥٨، ١٩٥٨-٥٩، ١٩٥٩-٦٠، ١٩٦٥-٦٦، ١٩٩٧-٩٨، ١٩٩٩-٢٠٠٠، ٢٠٠١-٠٢، ٢٠١٣-١٤، ٢٠١٥-١٦، ٢٠١٦-١٧، ٢٠١٧- ١٨، ٢١–٢٢، ٢٣–٢٤ |
خولی ئەورووپا[١][٤] | ٢ | ١٩٨٤–٨٥، ١٩٨٥–٨٦ | |
خولی سوپەری ئەورووپی[١] | ٦ | ٢٠٠٢، ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠٢٢ ،٢٠٢٤ | |
جامی لاتین[١][٥] | ٢s | ١٩٥٥، ١٩٥٧ | |
جیھانی | جامی جیھانی یانەکان[١] | ٥ | ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨، ٢٠٢٢ |
جامی کیشوەرەکان[١][٦] | ٣s | ١٩٦٠، ١٩٩٨، ٢٠٠٢ | |
جامی ئیبرۆ ئەمریکان[٧][٨] | ١ | ١٩٩٤ | |
ھەرێمی | پاڵەوانێتی ھەرێمەکانی ناوەڕاست[١] | ٢٣ | ١٩٠٣، ١٩٠٤-٠٥، ١٩٠٥-٠٦، ١٩٠٦-٠٧، ١٩٠٧-٠٨، ١٩١٢-١٣، ١٩١٥-١٦، ١٩١٦-١٧، ١٩١٧-١٨، ١٩١٩-٢٠، ١٩٢١-٢٢، ١٩٢٢-٢٣، ١٩٢٣-٢٤، ١٩٢٥-٢٦، ١٩٢٦-٢٧، ١٩٢٨-٢٩، ١٩٢٩-٣٠، ١٩٣٠-٣١، ١٩٣١-٣٢، ١٩٣٢-٣٣، ١٩٣٣-٣٤، ١٩٣٤-٣٥، ١٩٣٥-٣٦ |
جامی فیدراسیۆن | ٤s | ١٩٢٣، ١٩٢٨، ١٩٤٣، ١٩٤٥ |
- ██ ڕیکۆرد
- s ڕیکۆردی ھاوبەش
کلاسیکۆ
دەستکاریکلاسیکۆ (بە ئیسپانی: El Clásico) (بە کەتەلۆنی: El Clàssic)یاری نێوان یانەی ڕیال مەدرید و بارسێلۆنایە کە ساڵانە ئەنجام دەدرێ گرنگی ئەم یارییە ئەوەندەیە کە جگە لە ئامادەبووانی یاریگا نزیکەی ١ ملیار کەس لەسەر گۆی زەوی لە ڕێگەی شاشەی تەلەڤیزیۆنەوە بینەری یاری کلاسیکۆی نێوان ڕیال و بارسێلۆنا دەبن.
دێربی مەدرید
دەستکاریدێربی مەدرید بریتییە لە یاریکردنی سێ یانەی شاری مەدرید لەنێوان ڕیال مەدرید و خیتاڤی و ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەم دێربییە گرنگییەکەی تەنیا لە شاری مەدریدە بەوەی کام یانە دەبێتە پاڵەوانی یانەکانی شاری مەدرید تا ئێستا لە درێبییە مەدرییەکان یانەی شاھانەی ڕیال مەدرید زۆرترین سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە.
لە ساڵانی (١٩٤٥–١٩٧٨)
دەستکاریکە سانتیاگۆ بەرنابیۆ بوو بە سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید لە ساڵی ١٩٤٣ دا کۆمەڵگایەکی گەورەی وەرزشی لە مەدرید دامەزراند، سانتیاگۆ کە بوو بە سەرۆکی یانە ھەوڵی دا ئەستێرەکان لە یانەکەدا کۆبکاتەوە ھەستا بە واژوو کردنی بۆند لەگەڵ یاریزانان (ئەلفێردۆ دیستیڤانۆ) (پووشکاش) (سانچێز) (کۆپا)پلە یەکەم وەرزی دا ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بوو بە گۆڵکاری خولی ئیسپانی بە ٢٧ گۆل، دواتر بەھۆی بیرۆکەی ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی لیکیپ گابرێڵ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا وڕووژێنراو بیرۆکەکە جێبەجێکرا پاڵەوانییەتییەکە دەستی پێکرد کە بە بەشداری یانەکانی (ئیسپانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و پرتوگال) دەستی پێکرد لە پێنج وەرزی ئەم پاڵەوانییەتە لەسەر یەک یانەی شاھانە (ڕیال مەدرید) بووە پاڵەوان لەنێوان ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٦٠ و لە ساڵانی ١٩٦٢ و ١٩٦٤ پلەی دووەمی بەدەستھێنا دوای دۆڕانی لە یاری کۆتایی بەرامبەر بەنفیکا و ئینتەر میلان، و ھەروەھا ھەر لە سەردەمی سانتیاگۆ ڕیال مەدرید بووە خاوەنی ٥ نازناو لە خولی ئیسپانیا و جگە لەمانەش بوو بە خاوەنی چەندەھا جامی بەناوبانگی تر.
سەردەمی یەکەمی پێرێز لە ساڵی ٢٠٠٠
دەستکاریدوای ھەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی یانەی شاھانە ئەم جارەیان فلۆرەنتینۆ پێریز بوو بە سەرۆکی یانە و دەستی کرد بە کڕینی یاریزانە ناسراوەکانی جیھان و لە یەکەم ھەنگاویدا یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لویس فیگۆی کڕی و یانەکەی زیاتر ناساند بە ھێنانی دەیڤد بێکام و ڕۆبێرتۆ کارلۆس و زەینەدین زێدان و ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی دوای ئەو ھەموو کارانە یانەی ڕیال مەدید بەسەرکردایەتی پێرێز ھەموو نازناوەکانیان بردەوە کە گرنگتریان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو دوای بردنەوە لە یانەی بایەرلێڤەرکۆزنی ئەڵمانی جگە لە جامی شای ئیسپانیا کە نەیانتوانی بەدەستی بھێنن.
ڕامۆن کاڵدیڕۆن
دەستکاریلە ساڵی ٢٠٠٦ ھەڵبژاردن کرایەوە ئەم جارەیان ڕامۆن کاڵدیۆن ھەڵبژێردرا بە سەرۆک یانە و میاتۆڤیچ بوو بە بە بەڕێوبەری وەرزشی یانە و لە ھەمان ساڵ دا ڕاھێنەری ئیتاڵی فابیۆ کاپێلۆ کرایە ڕاھێنەری یانە لە وەرزی یەکەم بە وشکە ساڵی بەڕێکرا بەڵام لە وەرزی دووەم ساڵی ٢٠٠٧ خولی ئیسپانیان بەدەست ھێنا دواتر یانەی ڕیال مەدرید تا ڕادەیەک ئاستی بەدابەزین کرد و سەرۆکی یانە دەستی لەکارکێشایەوە دووبارە ھەڵبژاردن کرایەوە و و دووبارە فلۆرەنتینۆ پێریز بوو بە سەرۆک یانە.
ھاتنەوەی پیرێز
دەستکاریدوای ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دووبارە فلۆرەنتینۆ پێریز کرایەوە سەرۆک یانە و دووبارە ھاتەوە سەر نەریتی کڕینی یاریزانان ھەڵسا بە کڕینی ڕیکاردۆ کاکا، و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە ٩٤ ملیۆن یۆڕۆ، و کڕینی کەریم بێنزیما و ئەربێلوا و ئەلبیۆل بەڵام بەکڕینی ئەم یاریزانانە ڕیال ھیچی بۆ نەبڕایەوە بەڵام لە وەرزی دووەمدا ڕیال بە ھێزێکی گەورەوە گەڕایەوە بە کڕینی یاریزانی کوردی تورکیا مەسعوود ئۆزێڵ و یاریزانی ئەرجەنتینی ئەنخێل دیماریا کە توانیان گرێکوێرەی چەند ساڵەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە بردنەوەی لە لیۆن بکەنەوەو بگەن بە قۆناغی پێش کۆتایی کە دواتر بە یانەی بارسێلۆنا دووچاری شکست بوونەوە بەڵام لە وەرزی نوێدا ڕیال گەڕایەوە سەر ئاستی ڕاستەقینەی خۆی بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کردووە تا ئێستا
بەڕێوبەرایەتی یانەکە لە ئێستادا
دەستکاریپلە و پایە | وڵات | ناو |
---|---|---|
سەرۆک یانە | فلۆرەنتینۆ پێریز | |
ڕاھێنەری یانە | کارلۆ ئەنچێلۆتی[٩] | |
ڕاھێنەری جەستەیی | ئەنتۆنیۆ پینتۆس | |
ڕاھێنەری گۆڵپارێز | ڕۆبێرتۆ ڤاسکوێز |
زەوی (یاریگا)
دەستکاریسانتیاگۆ بەرنابیۆ یاریگایەکی تۆپی پێیە دەکەوێتە شاری مەدرید لە وڵاتی ئیسپانیا، یاریگاکە لە ڕێکەوتی ١٤ەی دێسمبەری ساڵی ١٩٤٧ موڵکی یانەی ڕیال مەدرید یاریگایەکە جێگای ٨٥٬٤٥٤ کەس دەبێتەوە، ناوی یاریگاکە لەپێشوودا نویڤۆ ستادیۆم کامارتین بووە بەڵام دواتر ناوەکە گۆڕدرا بۆ سانتیاگۆ بەرنابیۆ بەھۆکاری ئەوەی کە سانتیاگۆ باشترین دەسکەوتی بۆ یانەی شاھانە بەدەست ھێناوە، یاریگاکە ماوەی سێ ساڵی پێچوو تا بنیاد نرا کە لەماوەی ساڵی ١٩٤٤ ەوە دەستی پێکرد تا لە ساڵی ١٩٤٧ تەواو کرا و مەڕاسیمێک بۆ کرانەوەی یاریگاکە ئەنجام درا، یاریگاکە لەساڵانی ١٩٥٣ و ١٩٩٢ و ١٩٩٤ و ٢٠١١ نۆژەنکراوەتەوە، درێژی یاریگاکە ١٠٧ مەترە و پانییەکەشی ٧٢ مەترە.
لۆگۆکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید
دەستکاری-
١٩٠٢
-
١٩٠٨
-
١٩٣١
-
١٩٤١
-
٢٠٠١
لۆگۆی یەکەمی یانەی ڕیال مەدرید کورتکراوەی ھەرسێ وشەی ("MCF" Madrid Club de Fútbol) کە بە ڕەنگی شینی تۆخ نەخشێنرا بوو، تا دواتر لە ساڵانی (١٩٠٢، ١٩٠٨، ١٩٢٠، ١٩٣١، ١٩٤١، ٢٠٠١) گۆڕانکاری تێدا کراوە.
ڕاگەیاندنی یانە
دەستکاریڕیال مەدرید لە چاو سەرجەم یانەکانی جیھان زۆرترین گرنگی بۆ ڕاگەیاندنە کە دوو ڕۆژنامەی نزیکی ھەیە ئەوانیش ڕۆژنامەی ئەی ئێس ناسراو بە ئاس و ڕۆژنامەی مارکا یە ھەروەھا ڕیال مەدرید خاوەن جەماوەرێکی گەورەیە لە پێگە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و تویتەر و مای سپەیس و کەناڵێکی ئاسمانی کە ڕۆژانە چەندەھا ھەواڵ و چالاکییەکانی یانەکە لە سەرجەم خولەکان دەخاتە ڕوو.
کەناڵی تەلەڤیزیۆنی
دەستکاریڕیاڵ مەدرید خاوەنی کەناڵێکە بەھەمان ناوی یانەکە و لەلایەن سەرۆکی یانەکەوە پشتگیری ئەم کەناڵە دەکرێت و ڕۆژانە بە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی پڕۆگرامەکانیان پەخش دەکەن.
ھێمای و جلوبەرگی یانەکە
دەستکاریسپۆنسەرەکان و ئامادەکەرانی تیشێرتی (بلوز)یانەکە
دەستکاریماوە | دابینکەری تیشێرت | سپۆنسەرەکان |
---|---|---|
١٩٨٠–١٩٨٢ | Adidas | Fly Emirates |
١٩٨٢–١٩٨٥ | Zanussi | |
١٩٨٥–١٩٨٦ | Parmalat | |
١٩٨٦–١٩٨٩ | Hummel | |
١٩٨٩–١٩٩٠ | Reny Picot | |
١٩٩٠–١٩٩٢ | Otaysa | |
١٩٩٢–١٩٩٤ | Teka | |
١٩٩٤–١٩٩٨ | Kelme | |
١٩٩٨–٢٠٠١ | Adidas | |
٢٠٠١–٢٠٠٢ | Realmadrid.com | |
٢٠٠٢–٢٠٠٥ | Siemens Mobile | |
٢٠٠٥–٢٠٠٦ | Siemens | |
٢٠٠٦–٢٠٠٧ | BenQ Siemens | |
٢٠٠٧–٢٠١٣ | en:bwin | |
٢٠١٣–ئێستا | Fly Emirates |
ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ یانەکە ئەنجامداوە
دەستکاریتێبینی: ئەم خشتەیە تەنیا یارییە فەرمییەکان دەگرێتەوە، لەبەر ئەوەی ھەندێ لە یاریزانەکان ھێشتا لە یاریکردن بەردەوامن بۆیە ئەگەری گۆڕانکاری تێدا ھەیە
پلە | یاریزان | ماوەی یاری | لا لیگا | جامی شای ئیسپانیا | جامەکانی ئەورووپا[١٠] | پاڵەوانییەتی تر | کۆی گشتی |
---|---|---|---|---|---|---|---|
١ | ڕائول گۆنزالێس | ١٩٩٤–٢٠١٠ | ٥٥٠ | ٣٧ | ١٣٢ | ٢٢ | ٧٤١ |
٢ | ئیکەر کاسیاس | ١٩٩٩–٢٠١٥ | ٥١٠ | ٤٠ | ١٥٢ | ٢٣ | ٧٢٥ |
٣ | مانوێل شانشێز | ١٩٨٣–٢٠٠١ | ٥٢٣ | ٦٧ | ٩٩ | ٢١ | ٧١٠ |
٤ | سێرجیۆ ڕامۆس | ٢٠٠٥–٢٠٢١ | ٤٦٩ | ٤٨ | ١٢٩ | ٢٥ | ٦٧١ |
٥ | سانتیلانا | ١٩٧١–١٩٨٨ | ٤٦١ | ٨٤ | ٨٧ | ١٣ | ٦٤٥ |
٦ | کەریم بێنزیما | ٢٠٠٩-بەردەوامە | ٤٣٦ | ٤٩ | ١٣١ | ٢٧ | ٦٤٣ |
٧ | فرناندۆ ھێڕۆ | ١٩٨٩–٢٠٠٣ | ٤٣٩ | ٤٣ | ١٠١ | ١٨ | ٦٠١ |
فڕانشیسکۆ خینتۆ | ١٩٥٣–١٩٧١ | ٤٢٨ | ٧٤ | ٩٥ | ٤ | ٦٠١ | |
٧ | خۆسیۆ ئەنتۆنیۆ کاماتچۆ | ١٩٧٣–١٩٨٩ | ٤١٤ | ٦١ | ٩٠ | ١٢ | ٥٧٧ |
٨ | بێری | ١٩٦٤–١٩٧٩ | ٤١٧ | ٦٥ | ٧٥ | ٢ | ٥٥٩ |
٩ | مێشێل | ١٩٨١–١٩٩٦ | ٤٠٤ | ٥٣ | ٨٨ | ١٤ | ٥٥٩ |
١٠ | گووتی ھێرناندز | ١٩٩٦–٢٠١٠ | ٣٨٧ | ٤٠ | ١٠١ | ١٤ | ٥٤٢ |
١١ | ڕۆبێرتۆ کارلۆس | ١٩٩٦–٢٠٠٧ | ٣٧٠ | ٣٣ | ١٠٩ | ١٥ | ٥٢٧ |
١٢ | چیندۆ | ١٩٧٧–١٩٩٨ | ٣٦٣ | ٥٣ | ٧٠ | ١١ | ٤٩٧ |
١٣ | ئەماورۆ | ١٩٦٢–١٩٧٦ | ٣٤٤ | ٥٨ | ٦٧ | ٢ | ٤٧١ |
١٤ | بووتراگینۆ | ١٩٨٣–١٩٩٥ | ٣٤١ | ٣٩ | ٧٥ | ٨ | ٤٦٣ |
١٥ | باکو بیو | ١٩٨٦–١٩٩٧ | ٣٤٣ | ٤٤ | ٦٠ | ٧ | ٤٥٤ |
١٦ | زۆکۆ | ١٩٦٢–١٩٧٤ | ٣١٨ | ٥٠ | ٦٤ | ٢ | ٤٣٤ |
١٧ | پینتۆ | ١٩٦٩–١٩٨٢ | ٣١٧ | ٤٥ | ٥٨ | ٠ | ٤٢٠ |
١٨ | ڕافایل ماڕتن ڤازکوز | ١٩٨٣–١٩٩٠ | ٣٠١ | ٤٤ | ٥٤ | ٢ | ٤٠١ |
١٩ | خوان گۆمێز گۆنزالس | ١٩٧٧–١٩٨٧ | ٢٨٤ | ٥٠ | ٥٥ | ١٢ | ٤٠١ |
٢٠ | ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ | ١٩٥٣–١٩٦٤ | ٢٨٢ | ٥٠ | ٥٨ | ٢ | ٣٩٢ |
گۆڵکارانی ڕیاڵ مەدرید
دەستکاریلیستی گۆڵکارانی ڕیاڵ مەدرید لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، ڕێژەی ناو کەوانەکە ژمارەی یارییەکانە، ھەتا بەرواری ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.
پلە | یاریزان | ماوەی یاری | لا لیگا[١١] | جامی شا | ئەورووپا[A] | ئەوانی تر[B] | سەرجەم |
---|---|---|---|---|---|---|---|
١ | کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ | ٢٠٠٩–٢٠١٨ | ٣١١ (٢٩٢) | ٢٢ (٣٠) | ١٠٥ (١٠١) | ١٢ (١٥) | ٤٥٠ (٤٣٨) |
٢ | کەریم بێنزیما | ٢٠٠٩–٢٠٢٣ | ٢٣٩ (٤٣٩) | ٢٥ (٤٩) | ٧٨ (١٣٣) | ١٣ (٢٧) | ٣٥٤ (٦٤٨) |
٣ | ڕائول گۆنزالێس | ١٩٩٤-٢٠١٠ | ٢٢٨ (٥٥٠) | ١٨ (٣٧) | ٦٦ (١٣٢) | ١١ (٢٢) | ٣٢٣ (٧٤١) |
٤ | ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ | 1953–1964 | 216 (282) | 40 (50) | 49 (58) | 3 (6) | ٣٠٨ (٣٩٦) |
٥ | سانتیلانا | 1971–1988 | 186 (461) | 49 (84) | 47 (87) | 8 (13) | ٢٩٠ (٦٤٥) |
٦ | فرێنک پوسکاس | 1958–1966 | 156 (180) | 49 (41) | 35 (39) | 2 (2) | ٢٤٢ (٢٦٢) |
٧ | ھوگۆ سانچێز | 1985–1992 | 164 (207) | 19 (32) | 23 (39) | 2 (4) | ٢٠٨ (٢٨٢) |
٨ | فرانسیسکۆ خینتۆ | 1952–1970 | 126 (428) | 22 (74) | 30 (95) | 4 (4) | ١٨٢ (٦٠١) |
٩ | پیریی | 1964–1979 | 123 (417) | 25 (67) | 23 (75) | 1 (2) | ١٧٢ (٥٦١) |
١٠ | ئیمیلۆ بوتراگینۆ | ١٩٨٣–١٩٩٥ | ١٢٣ (٣٤١) | ١٦ (٣٩) | ٢٧ (٧٥) | ٥ (٨) | ١٧١ (٤٦٣) |
پێکھاتەی ئێستا
دەستکاری- ھەتا ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەمەی خوارەوە"پێکھاتەی ڕیاڵ مەدریدە". کە بەفەرمی لەلایەن ماڵپەڕی یانەکەوە بڵاوکراوەتەوە.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)
|
|
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر "Football honours". Realmadrid.com. Madrid, Spain: Real Madrid Club de Fútbol. Retrieved 11 May 2017.
- ^ "Copa del Rey – Palmarés". MARCA.com (بە ئیسپانی). Retrieved 11 May 2017.
- ^ Carnicero, José; Torre, Raúl; Ferrer, Carles Lozano (25 August 2016). "Spain – List of Super Cup Finals". RSSSF. Retrieved 11 May 2017.
- ^ "From Fairs Cup via UEFA Cup to UEFA Europa League". UEFA.com. Union of European Football Associations (UEFA). Archived from the original on 17 May 2017. Retrieved 11 May 2017.
The UEFA Europa League evolved from the UEFA Cup, which itself was conceived by Switzerland's Ernst Thommen, along with Italy's Ottorino Barrasi and England's Sir Stanley Rous.
- ^ "Latin Cup". RSSSF. Retrieved 20 August 2015.
- ^ Magnani, Loris; Stokkermans, Karel (30 April 2005). "Intercontinental Club Cup". Rec.Sport.Soccer Statistics Foundation. Retrieved 9 August 2010.
- ^ "The Official Competitions of CONMEBOL". conmebol.com (بە ئیسپانی). CONMEBOL. Retrieved 19 August 2015.
- ^ "Ibero-American Cup". RSSSF. Retrieved 5 November 2015.
- ^ فەرمی; ئەنچیلۆتی بووە ڕاھێنەری یانەی ڕیال مەدرید، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١، تۆڕی میدیایی ڕووداو.
- ^ "Real Madrid CF - All the players in European Cups". Rsssf.com. Retrieved 2008-09-08.
- ^ "Real Madrid CF — Topscorers since 1929–2008 (Campeonato Nacional de Liga)". Rsssf.com. Retrieved 8 September 2008.
- ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریSquad
نەدراوە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید تێدایە. |