ئاردا گولەر (لەدایکبووی ٢٥ی شوباتی ٢٠٠٥) یاریزانێکی پیشەگەری تورکییە کە لە ڕۆڵی ناوەڕاستکار یاری بۆ یانەی لا لیگای ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا دەکات.

ئاردا گولەر
ئەزموونی گەنجی
٢٠١٤-٢٠١٩ گێنچلەربیرلی
٢٠١٩-٢٠٢١ فەنەرباغچە
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٢١-٢٠٢٣ فەنەرباغچە ٣٢ (٧)
٢٠٢٣- ڕیال مەدرید ٥ (1)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٢١-٢٠٢٢ تورکیا ١٠ (٤)
2022– تورکیا 6 (1)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of 15:07, 16 March 2024 (UTC).

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of 22:59, 26 March 2024 (UTC)

کاروانی تۆپی پێ

دەستکاری

دەستپێک

دەستکاری

لە ٢٠١٤، گولەر کاروانی لاوی لە یانەی گێنچلەربیرلی بەسەربرد کە دەکەوێتە ئەنقەرە.[٢] لە ٢٠١٩، گولەر پەیوەندی بە یانەی لاوانی فەنەرباغچەوە کرد.[٢]

فەنەرباغچە

دەستکاری

لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢١، گولەر گرێبەستێکی دوو ساڵ و نیوی لەگەڵ فەنەرباغچە واژۆکرد.[٣] ئەو لەو کاتە بە یەکێک لە باشترین یاریزانە لاوەکان دەناسرا.[٤]

وەرزی ٢٠٢١-٢٢

دەستکاری

گولەر یەکەم یاریی پیشەگەری وەک یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یاریگا لە بەرامبەر یانەی فینلەندی هێلسینکی لە قۆناغی گەیشتن بە خوولی ئەوڕووپای ٢٠٢١-٢٢. یارییەکە لە یاریگای شوکرو ساراکۆگڵو بەڕێوەچوو و بە ئەنجامی ١-٠ بۆ فەنەرباغچە کۆتاییهات.[٥] سێ ڕۆژ دواتر، گولەر بەشداری لە خوولی سوپەری تورکیا کرد. یارییەکە بە یەک گۆڵ کۆتاییهات لە خوولەکی ٨٩ی یارییەکە، گولەر ئەسیستی گۆڵەکەی کرد کە لەلایەن میها زاج تۆمارکرا.

گولەر لە وەرزی ٢٠٢١-٢٢ کاتی زیاتری پێبەخشرا بۆ یاریکردن. لە ئازاری ٢٠٢٢، گولەر بووە لاوترین یاریزانی فەنەرباغچە کە گۆڵ لە یارییەکی خوولی ناوخۆی تورکیادا تۆماربکات. گولەر سێ هەفتە بەر لە یارییەکە بووبوو بە ١٧ ساڵ. تاوەکوو ئایاری ٢٠٢٢، گولەر توانی لە تێکڕای ٢٥٥ خوولەکدا ٣ گۆڵ و ٣ ئەسیست تۆماربکات. لەگەڵ ئەو دەستپێکە تۆکمەیەی گولەر لە سەرەتای کاروانی تۆپی پێیدا، ئەو توانی سەرنجی گەلێک لە یانە ئەوڕووپییەکان بۆ خۆی ڕابکێشێت، لەوانە: ئارسناڵ، لیڤەرپوول، بایەرن میونشن، بۆروسیا دۆرتموند، بارسێلۆنا، و پاریس سان جێرمان.[٦][٧] لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢، یانەی فەنەرباغچە ڕایانگەیاند کە گرێبەستێکی سێ ساڵەیان لەگەڵ گولەر واژۆکردبوو.[٨]

وەرزی ٢٠٢٢-٢٣

دەستکاری

لە دەستپێکی وەرزی ٢٠٢٢-٢٣، دوای بەجێهێشتنی مەسعوود ئۆزیل، گولەر ژمارە ١٠ی وەرگرت. ژمارەکە مانایەکی تایبەتی هەیە لە نێو هەوادارانی فەنەرباغچە، چونکە بەشێک لە ئەفسانەکانی یانەکە ژمارەکەیان پۆشیوە، وەک لە ئالێکس دی سۆزا و جەی-جەی ئۆکۆچا دەبینرا.[٩] گولەر یەکەم یاری وەرزەکەی بەرامبەر یانەی قاسم پاشا بوو، توانی دوو گۆڵ لە تەنها ٢١ خوولەکدا تۆماربکات.[١٠] لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە یارییەک بەرامبەر دینامۆ کیڤ لە قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ، گولەر یەکەم گۆڵی خۆی لە خوولێکی ئەوڕووپی تۆمارکرد، و توانی ئەسیستێکی کرد. یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتاییهات.[١١]

لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لە یاریی کۆتایی جامی تورکیا بەرامبەر ئەستەمبۆڵ باشەکشێهیر، گولەر خەڵاتی پیاوی یارییەکەی پێدرا و یارییەکە بە بردنەوەی فەنەرباغچە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتاییهات.[١٢]

لە ٦ی تەممووز، گولەر لە ئینستاگرام ڕۆیشتنی خۆی لە یانەی فەنەرباغچە ڕاگەیاند.[١٣]

ڕیال مەدرید

دەستکاری

لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣، ڕیال مەدرید گرێبەستێکی ٦ ساڵەیان لەگەڵ گولەر واژۆکرد، گرێبەستەکە تاوەکوو حوزەیرانی ٢٠٢٩ دەخایەنێت.[١٤][١٥] ڕیال مەدرید بە بڕە پارەی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکەی کڕی، ئەو بڕە پارەیە ٢.٥ ملیۆن زیاتر بوو لە پێویست بۆ کڕینی گولەر.[١٦][١٧] گولەر داوای لە ڕیال مەدرید کردبوو کە بڕە پارەیێکی زیاتر ببەخشن، وەک ڕەخساندنی یارمەتی بێت بۆ یانە کۆنەکەی.[١٨]

لە درەنگانی ٢٠٢٣، دوای زنجیرەیەک لە پێکان، گولەر یەکەم یاری لەگەڵ ڕیال مەدرید لە بەرامبەر یانەی ئاراندینا لە جامی شای ئیسپانیادا ئەنجامدا،[١٩] و بەشداری لە بردنەوەیە ٣-١ەکە کرد.[٢٠][٢١]

لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، گولەر یەکەم جامی لەگەڵ ڕیال مەدرید بردەوە کە ئەویش جامی سووپەری ئیسپانیا بوو، یارییەکە بە ئەنجامی ٤-١ لە بەرژەوەندی ڕیال مەدرید لەسەر بارسێلۆناوە کۆتاهات.[٢٢][٢٣]

گولەر یەکەم یاری خۆی لە لا لیگادا لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا کرد، یارییەکە لە دژی لاس پالماس بوو. گولەر وەک یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یارییەکە و شوێنی ڕۆدریگۆی گرتەوە.[٢٤][٢٥]

لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤، لە بردنەوەیەکی ٤-٠ بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ، گولەر یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یانەکە تۆمارکرد، لە چوارەمین خوولەکی زیادکراودا، ٥ خوولەک دوای هاتنی بۆ ناو یارییەکە.[٢٦][٢٧] لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤، گولەر بۆ یەکەم جار خۆی لە تیپی سەرەکی ڕیال دۆزییەوە، لە یاری دژ بە ڕیال سۆسیداد لە یاریگای ئەنویتا، و توانییان بە ئەنجامی ١-٠ یارییەکە ببەنەوە.[٢٨][٢٩]

کاروانی نێودەوڵەتی

دەستکاری

گولەر لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیای ژێر تەمەن ٢١ ساڵان کردووە. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، گولەر یەکەم یاری بۆ هەڵبژاردەی پلەی باڵای تورکیا ئەنجامدا. یاریێکی دۆستانە بوو بەرامبەر کۆماری چیک و تورکیا ٢-١ بردیانەوە. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، گولەر یەکەم گۆڵی خۆی بۆ تورکیا تۆمارکرد، لە یاری گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٤ بەرامبەر وێڵز.[٣٠]

شێوازی یاریکردن و ناوبانگ

دەستکاری

گولەر یاریزانێکی چەپەیە و وەک ناوەڕاستکار یاریدەکات و دەتوانێت لە باڵی ڕاستیش یاری بکات. قاچی چەپی بەکاردێنێت بۆ شووتکردن و پاسدان. بە گوێرەی ماڵپەڕی هوسکۆرد بێت، گولەر یاریزانێکی لێهاتووە و لە لێدانی ڕاستەوخۆ و گۆشەدا توانایەکی بەرزی هەیە، هاوکات گولەر لە ڕاگەیاندنەکانی تورکیا بە "مێسیی تورکی" ناسراوە. ئالێکس دی سۆزای کاپتن و ئەفسانەی فەنەرباغچە یاریزانێکی ئیلهامبەخش بووە بۆ گولەر.[٣١] گولەر جگە لە ڕۆڵی ناوەڕاست، کاریگەری زۆری لێدەبینرێت لە بەرگریدا.[٣٢]

گولەر لە تورکیا ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە بەهۆی ئەو چەند ساڵەی کە لەگەڵ فەنەرباغچە بەسەریبردبوو. ئەو بووەتە یاریزانێکی نموونەیی لە ناو منداڵاندا.[٣٣]

ئامارەکان

دەستکاری
ھەتا ١٦ی ئازاری ٢٠٢٤[٣٤][٣٥]
یاری و گۆڵەکان بۆ یانە، وەرز و خوولەکان
یانە وەرز خوول جامی نەتەوەیی جامی کیشوەری زیاتر تێکڕا
ئاستی پلە یەک یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
فەنەرباغچە ٢٠٢١-٢٢ خوولی سوپەری تورکیا ١٢ ٣ ٠ ٠ ٤ ٠ ٠ ٠ ١٦ ٣
٢٠٢٢-٢٣ خوولی سوپەری تورکیا ٢٠ ٤ ٥ ١ ١٠ ١ ٠ ٠ ٣٥ ٦
تێکڕا ٣٢ ٧ ٥ ١ ١٤ ١ ٠ ٠ ٥١ ٩
ڕیال مەدرید ٢٠٢٣-٢٤ لا لیگا ٥ ١ ١ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ ٧ ١
تێکڕای تەواو ٣٧ ٨ ٦ ١ ١٤ ١ ١ ٠ ٥٨ ١٠

نێودەوڵەتی

دەستکاری
ھەتا ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤[٣٦]
ئەو یارییانەی تێیدا بەشداریکرووە و گۆڵی تۆمارکردووە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی
هەڵبژاردەی تۆپی پێ ساڵ یاری گؤڵ
تورکیا ٢٠٢٢ ١ ٠
٢٠٢٣ ٣ ١
٢٠٢٤ ٢ ٠
تێکڕا ٦
پێڕستی ئەو گۆڵە نێودەوڵەتییانەی کە لەلایەن ئاردا گولەر تۆمارکراون.
ژمارە بەروار یاریگا یاری بەرامبەر گۆڵ ئەنجام خوول
١ ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یاریگای سامسۆن، تورکیا ٤   وێڵز ٠-٢ ٠-٢ قۆناغی گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٤

خەڵاتەکان

دەستکاری

فەنەرباغچە

  • جامی تورکیا: ٢٠٢٢-٢٣[٣٧]

ڕیال مەدرید

  • لا لیگا: ٢٠٢٣-٢٤[٣٨]
  • جامی شای ئیسپانیا: ٢٠٢٣-٢٤[٣٩]
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا: ٢٠٢٣-٢٤[٤٠]
  • جامی سووپەری ئەورووپا: ٢٠٢٤[٤١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Arda Güler». UEFA. لە ڕەسەنەکە لە 20 August 2021 ئەرشیڤ کراوە. لە 20 August 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archivedate= (یارمەتی)
  2. ^ ئ ا «Son dakika! Fenerbahçe, Arda Güler için Gençlerbirliği ile anlaştı! İşte ödenecek rakam...». Habertürk. 15 December 2022. لە 31 January 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Altyapı futbolcumuz Arda Güler'le profesyonel sözleşme imzalandı» [A professional contract has been signed with our infrastructural player Arda Güler] (بە تورکی). Fenerbahçe S.K. 13 January 2021. لە ڕەسەنەکە لە 20 August 2021 ئەرشیڤ کراوە. لە 20 February 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  4. ^ «Arda Guler: The Turkish wonderkid the whole of Europe wants to sign». Goal (website). 19 April 2022. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ «Fenerbahçe (TUR) 1–0 HJK (Finland)». UEFA. 19 August 2021. لە ڕەسەنەکە لە 20 August 2021 ئەرشیڤ کراوە. لە 20 August 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  6. ^ «Arda Guler: The Turkish wonderkid the whole of Europe wants to sign». Goal (website). لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. ^ Sport (٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «PSG join Barça on the list of clubs that want Arda Guler». sport. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. ^ «Fenerbahçe Yolunuz Açık Olsun… Armamızla, Uzun Yıllar Nice Başarılara – Fenerbahçe Spor Kulübü». لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ «Fenerbahçede yeni on numara Arda Güler!». Fanatik. ٨ی ئابی ٢٠٢٢. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. ^ «Kasımpaşa vs Fenerbahçe (0–6) Aug 15, 2022 Match Stats». FootballCritic. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11. ^ «Dynamo Kyiv 0–2 Fenerbahçe». UEFA. ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  12. ^ «Fenerbahçe-Başakşehir finaline Arda Güler damgası!». ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.
  13. ^ Garlan، Victor (٦ی تەممووزی ٢٠٢٣). «Arda Güler fait ses adieux au Fenerbahçe». Foot Mercato (بە فەرەنسی). لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  14. ^ «Official Announcement: Arda Güler». Real Madrid C.F. ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  15. ^ «Arda Güler becomes a Real Madrid player». Real Madrid. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  16. ^ «Real sign Turkish wonderkid Guler from Fenerbahce». BBC Sport. لە 2023-07-06 ھێنراوە.
  17. ^ «Real Madrid beat Barcelona to win race for Turkish wonderkid». OneFootball. ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  18. ^ Cortegana، Mario. «Arda Guler chooses to join Real Madrid ahead of Barcelona». The Athletic. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  19. ^ «Madrid will be patient with Guler after debut, boss Ancelotti says». Reuters. ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  20. ^ «Madrid book place in Copa del Rey last 16». Real Madrid C.F. (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  21. ^ «Atletico, Real win to advance to Spanish Cup last 16, Betis knocked out». Reuters. ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  22. ^ «Spanish Super Cup champions!». Real Madrid C.F. (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  23. ^ «Arda Güler, Real Madrid ile ilk kupasını kazandı!». beIN Sports (بە تورکی). ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  24. ^ «Tchouameni grabs Madrid late win at Las Palmas to top Liga». France 24 (بە ئینگلیزی). ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  25. ^ «Arda Güler sahaya çıktı Real zor da olsa kazandı». beIN Sports (بە تورکی). ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  26. ^ «Real Madrid 4–0 Celta Vigo: Vinicius Junior and Arda Guler score in La Liga win». BBC Sport. ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  27. ^ «Arda Güler: "I'm thrilled to have scored my first goal"». Real Madrid CF. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  28. ^ «Real Sociedad 0–1 Real Madrid: Arda Güler scores as Real Madrid close in on title». BBC Sport. ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  29. ^ «Arda Güler: "Me siento muy contento por marcar y por la victoria"» [Arda Güler: "I'm very happy that I scored and I'm very happy for the win"] (بە ئیسپانی). Real Madrid CF. ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  30. ^ «Wales' Euro hopes in tatters after defeat in Turkey». BBC Sport. لە 20 June 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  31. ^ «Arda Güler Goal.com». لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  32. ^ «Arda Güler Football Statistics | WhoScored.com». لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  33. ^ «"Çocuklar Arda gibi olmak isteyecek"». BeinSports TR. ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  34. ^ «Arda Güler @ Fenerbahçe SK» (بە تورکی). mackolik.com. لە 5 October 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  35. ^ «Turkey – A.Guler – Profile». Soccerbase. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  36. ^ «Arda Güler». EU-Football.info. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  37. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری TCW2 نەدراوە
  38. ^ «Real Madrid crowned champions after Barca's defeat at Girona». BBC Sport. 4 May 2024. لە 4 May 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  39. ^ «Real Madrid win back their Super Cup crown (4-1)». Real Federación Española de Fútbol (بە ئینگلیزی). ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  40. ^ «Champions League: Real Madrid beat Dortmund for 15th title». espn.co.uk. 1 June 2024. لە 1 June 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  41. ^ «Real Madrid 2-0 Atalanta: Mbappé scores as Los Blancos claim Super Cup | UEFA Super Cup». UEFA (بە ئینگلیزی). Union of European Football Associations. ١٤ی ئابی ٢٠٢٤. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.