ئێدواردۆ کاماڤینگا

ئێدواردۆ سێلمی کاماڤینگا (لەدایکبووی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری فەڕەنسییە کە وەک یاریزانی ناوەڕاستکار یاری دەکات. کاماڤینگا لە ئەنگۆلا لەدایکبووە، بۆ یانەی لا لیگای ڕیاڵ مەدرید و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا یاری دەکات.

ئێدواردۆ کاماڤینگا
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو ئێدواردۆ سێلمی کاماڤینگا
ڕێکەوتی لەدایکبوون (٢٠٠٢-١١-١٠) ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ (تەمەن ٢١ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوون کابیندا، ئەنگۆلا
باڵا ١.٨٢ م
جێگای یاریکردن ناوەڕاست
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا ڕیال مەدرید
ژمارەی یانە ١٢
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٩–٢٠١٣ دراپیاو-فۆجەرس
٢٠١٣–٢٠١٨ ستەید ڕینس
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٨–٢٠١٩ ستەید ڕینس B ١٣ (٤)
٢٠١٩–٢٠٢١ ستەید ڕینس ٧١ (٢)
٢٠٢١- ڕیال مەدرید ٦٣ (٢)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٩- فەڕەنسا ژێر ٢١ ساڵ ١٣ (٢)
٢٠٢٠- فەڕەنسا ١٠ (١)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of حوزەیران ٢٠٢٣.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of حوزەیرانی ٢٠٢٣

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

کاماڤینگا لە کەمپی پەنابەران لە کابیندا لە ئەنگۆلا لە ساڵی ٢٠٠٢ لەدایکبووە. باوکی بە ڕەچەڵەک ئەنگۆلی و کۆنگۆییە و دایکی خەڵکی کۆنگۆیە.[١][٢] پێنج خوشک و برای ھەیە. خێزانەکەی کۆچیان کرد بۆ فەڕەنسا کاتێک تەمەنی دوو ساڵ بوو. ڕۆیشتن بۆ فۆگێرس، و لەوێ گەورە بوو. بۆ ماوەیەک ڕاھێنانی جودۆی دەکرد، دواتر وازی لە جودۆ ھێنا تاوەکوو زیاتر پەرە بە لایەنی تۆپی پێی بدات. لە ساڵی ٢٠١٣، خانووەکەی خانەوادەی کاماڤینگا سوتا و زۆربەی کەل و پەلەکانی خێزانەکەی لەناوچوون؛ ئێدواردۆ ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە سەرچاوەی ھاندەری بوو کە وای لێبکات زیاتر گرنگی بە تۆپی پێ بدات تا یارمەتی خانەوادەکەی بدات.[٣]

لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٠، ئێدواردۆ بڕوانابەی بەکالۆریۆسی بەدەست ھێنا لە (کۆمەڵایەتی و ئابووری) بە بێ ئەوەی ئاماژەی پێ بدات.[٤][٥]

کاروانی یانە دەستکاری

ڕێنس دەستکاری

کاماڤینگا لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بەشدار بوو لە سیستەمی لاوانی ستەید ڕێنس، یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری خۆی لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ واژۆکرد، لە تەمەنی ١٦ ساڵ و مانگێکدا، ئەو بوو بە لاوترین یاریزانی پیشەگەر بۆ یانەکە.[٦] یەکەم یاری پیشەگەری خۆی بۆ ڕێنس ئەنجامدا لە ٦ی نیسانی ٢٠١٩ لە یارییەکدا لە خولی پلە یەکی فەڕەنسی کە ٣–٣ بەرامبەر بوون لە دژی ئەینجەرس، و بوو بە لاوترین یاریزان کە بۆ یانەی یەکەمی ڕێنس یاری بکات، لە تەمەنی ١٦ ساڵ و شەش مانگیدا.[٧][٨]

لە ١٨ی ئابی ٢٠١٩، کاماڤینگا ئەسیستێکی تۆمارکرد و بوو بە براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە کە بە ئەنجامی ٢–١ لە بەرامبەر پاریس سانجێرمان یارییەکەیان بردەوە.[٩] یەکەم گۆڵی بۆ ڕێنس تۆمارکرد لە بردنەوەی ١–٠ لە بەرامبەر لیۆن لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، لە خولەکی ٨٩ی یارییەکە.[١٠]

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١، بەشداری چوار یاری ڕێنسی کرد لە دژی یانەکانی کراسنۆدار، چێڵسی و سیڤیلیا.[١١]

ڕیاڵ مەدرید دەستکاری

لە ٣١ی ئابی ٢٠٢١، ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند کە گرێبەستیان لەگەڵ کاماڤینگا واژوو کردووە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٧ لە یانەی ڕێنسەوە.[١٢][١٣] لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا لە بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ و ٥–٢ بردیانەوە، کە تێیدا گۆڵێکی تۆمارکرد دوای ئەوەی لە یارییەکەدا بە یەدەگ بەشدار بوو. دوای سێ ڕۆژ، لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١، یەکەمین یاری خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکان بۆ ڕیال مەدرید ئەنجامدا، لە جێگەی لوکا مۆدریچ لە خولەکی ٨٠ ھاتە یاریگا و ئەسیستی بۆ ڕۆدریگۆ کرد بۆ گۆڵی بردنەوە بەرامبەر ئینتەر میلان.[١٤] کاماڤینگا لە خولەکی ٨٥ی یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەشداری کرد لە ساڵی ٢٠٢٢ دا و یارمەتی ڕیال مەدرید دا بۆ بردنەوەی ١–٠ لە بەرامبەر یانەی لیڤەرپوول بۆ بەدەستھێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠٢١–٢٢.[١٥]

لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٣، ئەسیستێکی پێشکەش بە ڤینیسیۆس جونیۆر کرد بۆ ئەوەی پێشەنگی بگرێت لە یارییەکەی بەرامبەر مانچستەر سیتی لە یاریی گەڕانەوەی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی ١-١ یەکسانبوون، سەرئەنجام بووە لاوترین یاریزان کە ئەمە پێشکەشبکات، لە تەمەنی ٢٠ ساڵ و ١٨٠ ڕۆژیدا.[١٦]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، کاماڤینگا ڕەگەزنامەی فەڕەنسی وەرگرت.[١٧] دوای شەش ڕۆژ، دەستنیشان کرا بۆ نوێنەرایەتی پێکھاتەی خوار ٢١ ی فەڕەنسا بۆ یارییەکانی دژی جۆرجیا و سویسرا، دوای ئەوەی ماتیۆ گویندۆزی بانگھێشت کرا بۆ پێکھاتەی یەکەم.[١٨]

لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠، کاماڤینگا بانگکرا بۆ یاریکردن بۆ ھەڵبژاردەی یەکەمی فەڕەنسا دوای ئەوەی پۆڵ پۆگبا بەھۆی ھەبوونی کۆڤید-١٩ دوورخرایەوە. بەو بانگھێشتە بوو بە لاوترین یاریزان کە بانگکرابێت بۆ ھەڵبژاردەی یەکەمی فەڕەنسا لەدوای ڕێن جێرارد لە ساڵی ١٩٣٢ەوە، کە تەنھا ١٧ ساڵ و نۆ مانگ و ١٧ ڕۆژ بوو.[١٩] لە ٨ی ئەیلوول، یەکەم یاری ئەنجامدا لە بردنەوەی ٤–٢ بەرامبەر کڕواتیا لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، لە جێگەی نگۆلۆ کانتێ ھاتە یاریگاوە لە ماوەی نیوەی دووەمی یارییەکە.[٢٠] بە ئەنجامدانی ئەم یارییە بوو بە لاوترین یاریزان کە بۆ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا یاری بکات لەدوای مۆریس گاسێگەر لە ساڵی ١٩١٤ لە تەمەنی ١٧ ساڵ و نۆ مانگ و ٢٩ ڕۆژ.[٢١]

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، کاماڤینگا یەکەم یاری خۆی بۆ فەڕەنسا ئەنجامدا لە بردنەوەی ٧–١ بەرامبەر ئوکراینا کە یەکەم گۆڵی خۆی لە کاروانی نێودەوڵەتی تۆمارکرد بە لێدانی دەبڵ کیک. ئەمە وای لێکرد لاوترین یاریزان بێت کە گۆڵ تۆمار بکات بۆ فەڕەنسا لەدوای مۆریس گاسێگەر لە ساڵی ١٩١٤.[٢٢]

لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، کاماڤینگا بانگھێشتکرا بۆ تیمی ١٨ کەسی سیڵڤین ڕیپۆڵ بۆ فەڕەنسا لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینی ٢٠٢١.[٢٣] بەڵام یانەکەی لەوکاتەدا یانەی ڕێنس ڕەتی کردەوە کە ڕێگەی پێبدات، ھەر بۆیە دوورخرایەوە.[٢٤]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ٤ی حوزەیران ٢٠٢٢[٢٥]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ڕێنس B ٢٠١٨–١٩ پاڵەوانێتی نیشتیمانی ٣ ١٣ ٤ - - - - ١٣ ٤
ڕێنس ٢٠١٨–١٩ لیگ ١ ٧ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٧ ٠
٢٠١٩–٢٠ لیگ ١ ٢٥ ١ ٥ ٠ ١ ٠ ٤ ٠ ١ ٠ ٣٦ ١
٢٠٢٠–٢١ لیگ ١ ٣٥ ١ ٠ ٠ - ٤ ٠ - ٣٩ ١
٢٠٢١–٢٢ لیگ ١ ٤ ٠ ٠ ٠ - ٢ ٠ - ٦ ٠
کۆی گشتی ٧١ ٢ ٥ ٠ ١ ٠ ١٠ ٠ ١ ٠ ٨٨ ٢
ڕیاڵ مەدرید ٢٠٢١–٢٢ لا لیگا ٢٦ ٢ ٣ ٠ - ١٠ ٠ ١ ٠ ٤٠ ٢
٢٠٢٢–٢٣ لا لیگا ٣٧ ٠ ٦ ٠ - ١١ ٠ ٥ ٠ ٥٩ ٠
٢٠٢٣–٢٤ لا لیگا ٠ ٠ ٠ ٠ - ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٤٧ ٨ ١٤ ٠ ١ ٠ ٣١ ٠ ٧ ٠ ٢٠٠ ٨

نێودەوڵەتی دەستکاری

دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
فەڕەنسا ٢٠٢٠ ٣ ١
٢٠٢٢ ٣ ٠
٢٠٢٣ ٤ ٠
کۆی گشتی ١٠ ١

ڕێزلێنان دەستکاری

مەدرید

فەرەنسا

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی مانگی خولی فەڕەنسی UNFP: ئاب ٢٠١٩[٣٢]
  • پێکھاتەی لاوانی (خوار ٢٠ ساڵ)ی جیھانی: ٢٠٢٠، ٢٠٢١[٣٣][٣٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Precocious Camavinga showing promise and progress" (بە ئینگلیزی). FIFA. 9 September 2020.
  2. ^ "VIDÉO. Football: Eduardo Camavinga, la pépite de Fougères qui vient de signer pro au Stade Rennais". actu.fr.
  3. ^ "Eduardo Camavinga is only 16 but his form for Rennes has top European scouts circling". ESPN. 25 September 2019. Retrieved 4 April 2020.
  4. ^ "Rennes: Eduardo Camavinga a eu son bac". L'Équipe (بە فەڕەنسی). Retrieved 29 August 2020.
  5. ^ "Rennes: Eduardo Camavinga nouveau bachelier". Francetvsport (بە فەڕەنسی). Retrieved 29 August 2020.
  6. ^ "Premier contract Professionnel pour Eduardo Camavinga". staderennais.com (بە فەڕەنسی). Stade Rennais F.C. 14 December 2018. Retrieved 4 April 2020. ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Angers SCO vs. Rennes – 6 April 2019". Soccerway. 6 April 2019. Retrieved 4 April 2020.
  8. ^ "Rennes Sensation Eduardo Camavinga Is a New Kind of 16-Year-Old Footballer". bleacherreport.com. Bleacher Report. 7 November 2019. Retrieved 4 April 2020.
  9. ^ "Eduardo Camavinga: Angola youngster reacts after helping Rennes stun PSG". Goal (website). 19 August 2019. Retrieved 18 August 2020.
  10. ^ "Rennes Beat Lyon". Bleacher Report. 15 December 2019.
  11. ^ "Eduardo Camavinga: You've heard the name, here's why Europe's top clubs want him". The Athletic. 25 April 2021.
  12. ^ "Official Announcement: Camavinga". Real Madrid. Retrieved 31 August 2021.
  13. ^ "Eduardo Camavinga: du Roazhon Park à Bernabéu !". staderennais.com. Retrieved 31 August 2021.
  14. ^ "Real Madrid: Eduardo Camavinga's assist for the winner against Inter shows wisdom beyond his years". therealchamps.com. therealchamps.com. Retrieved 16 September 2021.
  15. ^ "Camavinga Won Champions League in his first season".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  16. ^ "Real Madrid's Eduardo Camavinga after 1-1 draw against Manchester City: "It's not necessarily a bad result… It's 50-50."" (بە ئینگلیزی). 9 May 2023.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  17. ^ "Rennes: Eduardo Camavinga a été naturalisé is Ecuadorian français". L'Équipe (بە فەڕەنسی). 5 November 2019. Retrieved 5 November 2019.
  18. ^ "Eduardo Camavinga (Rennes) officiellement convoqué en équipe de France Espoirs". L'Équipe (بە فەڕەنسی). 11 November 2019. Retrieved 11 November 2019.
  19. ^ "Eduardo Camavinga devient le plus jeune joueur appelé en équipe de France depuis l'après-guerre..." France Football (بە فەڕەنسی). 27 August 2020. Retrieved 28 August 2020.
  20. ^ "France 4–2 Croatia". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 8 September 2020.
  21. ^ "Eduardo Camavinga plus jeune international français depuis 1945". L'Équipe (بە فەڕەنسی). Retrieved 9 September 2020.
  22. ^ "Eduardo Camavinga plus jeune buteur des Bleus depuis 1914". L'Équipe (بە فەڕەنسی). Retrieved 8 October 2020.
  23. ^ "THE LIST FOR THE TOKYO GAMES". French Football Federation (بە فەڕەنسی). 25 June 2021.
  24. ^ De Cosemo, Harry (21 July 2021). "Tokyo 2020: Olympic men's football players to watch". BBC Sport. Retrieved 22 July 2021.
  25. ^ ئێدواردۆ کاماڤینگا لە ساکروێی
  26. ^ Westwood, James (30 April 2022). "Real Madrid clinch 35th La Liga title with four games to spare after victory over Espanyol". Goal.com. Retrieved 30 April 2022.
  27. ^ "Acta del Partido celebrado el 16 de enero de 2022, en Prince Bandar Ibn Abd Al Aziz, Riad, 13233, Arabia Saudí" [Minutes of the Match held on 16 January 2022, in Prince Bandar Ibn Abd Al Aziz, 13233, Saudi Arabia] (بە ئیسپانی). Royal Spanish Football Federation. Retrieved 5 March 2022. ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ "Champions League final: Vinícius Júnior scores only goal as Real Madrid deny Liverpool again". UEFA.com. Union of European Football Associations. 28 May 2022. Retrieved 28 May 2022.
  29. ^ UEFA.com (2022-08-10). "Real Madrid 2-0 Eintracht Frankfurt: Five-star Madrid triumph in Helsinki | UEFA Super Cup". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-11.
  30. ^ "Real Madrid win first Copa del Rey since 2014". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-11.
  31. ^ "Argentina win dramatic World Cup final on penalties". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-11.
  32. ^ "EDUARDO CAMAVINGA, JOUEUR DU MOIS D'AOÛT DE LA LIGUE 1 CONFORAMA !" (بە فەڕەنسی). UNFP. 16 September 2019. Retrieved 16 September 2019.
  33. ^ "IFFHS". www.iffhs.com.
  34. ^ "IFFHS MEN'S YOUTH (U20) WORLD TEAM OF THE YEAR 2021". iffhs.com. International Federation of Football History & Statistics. 9 December 2021. Archived from the original on 9 December 2021. Retrieved 10 December 2021.