تەمموز یان تەمووز (بە عەرەبی: تموز) ناوی سوریانیی مانگی حەوتەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣١ ڕۆژی ھەیە. بە ئینگلیزی «جوولای» (July سەبارەت بەم پەڕگەیە (خوێندنەوە) ) و بە فەڕەنسی «ژووییێ» (Juillet) دەوترێ. بە گشتی ئەم مانگە گەرمترین مانگی زۆربەی ناوچەکانی نیوگۆی باکوورە (لەم ناوچانە دووەمین مانگی ھاوینە) و بە پێچەوانەوە لە نیوگۆی باشووری زەوی لە زۆربەی ناوچەکانی ساردترین مانگە. نیوەی دووەمی ساڵی زایینی لە مانگی جوولاییەوە دەست پێ دەکات. لە وڵاتانی شام و عێراقدا پێی دەوترێت تەمووز بەڵام لە میسر یوولیە بە کاردێنن، لە توونس و مەغریب و جەزائیر یولیوز دەڵێن. لە زانستی ئەستێرەناسیدا مانگی تەمووز لە کاتێکدا دەست پێ دەکات کە خۆر لە بورجی قرژانگ [قرژاڵ] دایە و لە بورجی [شێر]دا کۆتایی دێ بەڵام لە گەردوون ناسیدا لە بورجی دووپشک دەست پێدەکات و لە بورجی قرژاڵدا کۆتاییی دێ. لە سەردەمی رۆمانیەکاندا کوینتیلیز[quintiliz] بەم مانگە وتراوە بەڵام دوایی دەگۆڕێ بۆ یۆلیۆ بە ھۆی دانەپاڵی ناوی یۆلیۆس قەیسەر کە لەو مانگەدا لە دایک بووە لە کاتێکدا ئەم مانگە لای رۆمانیەکان پێنجەم مانگ بووە چونکە مانگەکانی ساڵ دوانزەیە لە ڕۆژمێری ڕۆمانی دا.

نیوگۆی باکوور کە بە ڕەنگی زەرد دیاری کراوە لە مانگی جوولای لە گەرمترین دۆخ دایە وە نیوگۆی باشوور کە بە ڕەنگی خۆڵەمێشی دیاری کراوە لە ھەمان مانگ دا ساردترین کاتی خۆی تێدەپەڕێنێت.

ھێما دەستکاری

گوڵی نیشانەی ئەم مانگە سوورەیاقوتە.

ڕۆژانی پشوو دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری