پۆل پۆگبا
پۆل لابیلی پۆگبا لەدایکبووی ١٥ی ئازاری ١٩٩٣، یاریزانی پڕۆفیشناڵی تۆپی پێی فەڕەنسییە، پۆل پۆگبا یاری بۆ یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا دەکات، شوێنی یاریکردنی پۆگبا ھێڵی ناوەڕاستە و بەرزی باڵاشی ١٫٨٨سم و لەیانەکەی درێسی ژمارە ٦ دەپۆشێت. لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ پۆل پۆگبا بەباشترین یاریزانی لاو ھەڵبژێردرا.[١] لە ئابی ٢٠١٦ لەیانەی یوڤانتۆسی ئیتالییەوە ڕوویکردە یانەی مانچستەر بەبڕی ٨٩ میلیۆن پاوەند کە ڕیکۆردی گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ پێش ئەوەی نیماڕ[٢]
یانەکان دەستکاری
پۆل پۆگبا لەوەتەی ٢٠١٢ەوە یاری بۆ یانەی یۆڤینتۆسی ئیتالی دەکات و بەڵام بەر لە یۆڤینتۆس یاری بۆچەندین یانەی دی کردووە لەوانە:
- (Roissy-en-Brie) لە ساڵانی ١٩٩٩ تاکوو ٢٠٠٦
- (Torcy) ٢٠٠٦-٢٠٠٧
- (Le Havre) لە ٢٠٠٧ تاکوو ٢٠٠٩
- مانچستەر یونایتد لە ٢٠٠٩ تاکوو ٢٠١١ و لە سێ یاری بەشداربوو و ھیچ گۆڵێکی تۆمارنەکرد.
دەستکەوتەکان دەستکاری
یۆڤینتۆس دەستکاری
- خولی پلەیەکی ئیتالی (سێریا ئەی) -٢ جار لەوەرزەکانی ٢٠١٢–١٣, ٢٠١٣–١٤
- جامی سووپەری ئیتالی ٢ جار لە ساڵانی ٢٠١٢, ٢٠١٣
ھەڵبژاردەی نیشتمانیی فەرەنسا دەستکاری
- جامی جیھانی بۆ یاریزانانی خوارتەمەن ٢٠ ساڵ
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ http://www.football-italia.net/WorldCup2014/review/BestYoungPlayer/PaulPogba ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://www.bbc.co.uk/sport/football/37016170 ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پۆل پۆگبا تێدایە. |
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |