ئەتلەتیکۆ مەدرید

ئەتلەتیکۆ مەدرید(گۆکردن بە ئیسپانی: [ˈkluβ aˈtletiko ðe maˈðɾið]) یەکێک لە یانەکانی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانیایە، بنکە و شوێنی یاریگای یانەکە دەکەوێتە شاری مەدرید، ئەم یانەیە بەشدارە لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا. یانەکە لە ڕۆژی ٢٦ نیسانی ١٩٠٣ لەلایەن سێ خوێندکاری باسکی کە لە مەدرید دەژیان دامەزرا.[٦] یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ یاریگای تایبەتی یانەکەیە کە شوێنی ٦٨،٤٥٦ هاندەر دەبێتەوە.[١]

ئەتلەتیکۆ مەدرید
Atletico-Madrid-Logo-1947-1950-700x394.jpg
ناوی تەواوClub Atlético de Madrid, S.A.D.
نازناوLos Rojiblancos
(سوور و سپی)

Los Indios (سوورپێستەکان)

El Glorioso (پایەبەرز)
ناوی کورتکراوەATM
دامەزراندن٢٦ی نیسانی ١٩٠٣؛ (١١٨ ساڵ)
زەویواندا میترۆپۆلیتانۆ،مەدرید، ئیسپانیا(پانتایی:٦٨،٤٥٧)[١]
خاوەن یانەAtlético HoldCo (65,98%)[٢]
Idan Ofer (33%)[٣][٤][٥]
سەرۆکئێنریکێ سێرێزۆ
ڕاهێنەرئەرژەنتین دیێگۆ سیمیۆنی
خوللالیگا
2020-2021یەکەم
ماڵپەڕی فەرمیماڵپەڕی فەرمی
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێھەم
وەرزی ئەمساڵ

لە ڕوانگەی بەدەستهێنانی نازناوەکانی لالیگا، ئەتلەنتیکۆ ناوی لە سێیەم یانە دێت لە دوای یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا. یانەکە بووەتە براوەی دە جار خوولی یانەکانی ئیسپانیا. لە ساڵی ١٩٩٦، یانەکە خوول و جامی شای ئیسپانیای بەیەکەوە بردەوە. یانەکە دە جار بۆتە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و دوو جاریش جامی سووپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە. لە ساڵانی، ١٩٧٤، ٢٠١٤ و ٢٠١٦ یانەکە پلەی دووەمی لە چامپیۆنز لیگ بەدەستهێناوە.[٧] لە ساڵانی ٢٠١٠، ٢٠١٢ و ٢٠١٨ یانەکە بووەتە پاڵەوانی خولی ئەورووپا هەروەها لەساڵانی ٢٠١٠، ٢٠١٢ و ٢٠١٨ بووەتە پاڵەوانی جامی سووپەری ئەورووپا.

درێسی یانەکە لە سوور و سپی هێڵدار پێکدێت هەروەها بە شۆرتێکی شینەوە، لەگەڵ گۆرەوییەکی شین و سوور، ئەم ڕەنگی درێسە لەوەتەی ساڵی ١٩١١ بەم شێوەیە ماوەتەوە. لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٣، فلیپی شەشەمی ئیسپانیا بەشێوەی فەخری/شانازی کراوەتە سەرۆکی یانەکە.

ئەتلەنتیکۆ مەدرید پێشتر خاوەندارییەتی هاوبەشی لە یانەی ئەتلەنتیکۆ دی کالکەتای دەکرد لە هیندستان، ئەو یانەیە لە خوولی سووپەری هیندی یارییان دەکرد و دووجار بوونە پاڵەوانی خوولەکە. دواتر لە ساڵی ٢٠١٧، ئەتلەنتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە پشتگیریکردن و خاوەندارییەتی هاوبەشی یانەکە کشایەوە.[٨]

مێژوودەستکاری

ە ڕۆژی ٢٦ نیسانی ١٩٠٣ لەلایەن سێ خوێندکاری باسکی کە لە مەدرید دەژیان دامەزرا.[٦] بیرۆکەی دامەزراندنی یانەکە لەوە سەری هەڵدا، کە ئەو سێ خوێندکارە ئەو یانە نوێییان بە جێگرەوەی یانەی منداڵییان ئەتلەنتیکۆ بیلباو دەهاتە پێش چاو.[٩] پێشتر دامەزرێنەرەکان یانەکە، تەنیا یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیای ١٩٠٣ بەچاوی خۆیان بینی بوو.

دەستکەوتەکاندەستکاری

جامە ناوخۆییەکاندەستکاری

  • جامی ئیسپانیا دە جار: ١٩٣٩–٤٠, ١٩٤٠–٤١, ١٩٤٩–٥٠, ١٩٥٠–٥١, ١٩٦٥–٦٦, ١٩٦٩–٧٠, ١٩٧٢–٧٣, ١٩٧٦–٧٧, ١٩٩٥–٩٦, ٢٠١٣–١٤
  • جامی ئیسپانیا پلە دوو یەک جار: ٢٠٠١–٠٢
  • جامی شای ئیسپانیا دە جار: ١٩٥٩–٦٠, ١٩٦٠–٦١, ١٩٦٤–٦٥, ١٩٧١–٧٢, ١٩٧٥–٧٦, ١٩٨٤–٨٥, ١٩٩٠–٩١, ١٩٩١–٩٢, ١٩٩٥–٩٦, ٢٠١٢–١٣
  • جامی سووپەری ئیسپانی دوو جار: ١٩٨٥, ٢٠١٤
  • جامی پاڵەوانەکانی ئیسپانیا (یاری نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئیسپانیۆل) یەک جار: ١٩٤٠–٤١
  • جامی سەرۆک یەک جار: ١٩٤٧
  • جامی ئێڤا دوارت یەک جار: ١٩٥١
  • جامی کۆپا دی لا لیگا دوو جار: ١٩٨٤, ١٩٨٥

جامە ئەوڕووپییەکاندەستکاری

جامی پاڵەوانەکانی یوفا یەک جار: ١٩٦١–٦٢

جامی یۆرۆپا لیگ سێ جار: ٢٠٠٩–١٠, ٢٠١١–١٢, ٢٠١٧–١٨

جامی سووپەری یوفا سێ جار: ٢٠١٠, ٢٠١٢, ٢٠١٨

جامی کیشوەرەکان یەک جار: ١٩٧٤

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ ئ ا "Wanda Metropolitano (Estadio Olimpico de la Peineta)". Stadium DB.com.
  2. ^ "Majority shareholder Atlético HoldCo to provide 120 million euros". Atlético de Madrid. 25 June 2021. Retrieved 26 June 2021.
  3. ^ "Israeli Billionaire Idan Ofer Makes Progress in Bid to Buy Stake in Atletico Madrid Soccer Club". Haaretz. 16 November 2017. Retrieved 1 February 2018.
  4. ^ Welch, Ben (17 November 2017). "Israeli billionaire Idan Ofer buys share of Spanish football giants Atlético Madrid". The JC. Retrieved 1 February 2018.
  5. ^ Hazani, Golan (17 November 2017). "Israeli Business Magnate Buys a 15% Stake in Atlético Madrid". CTECH. Retrieved 1 February 2018.
  6. ^ ئ ا "Classic club". FIFA. Archived from the original on 6 September 2011. Retrieved 20 November 2010.
  7. ^ "1973/74: Müller ends Bayern wait". UEFA. Archived from the original on 11 October 2010. Retrieved 7 November 2010.
  8. ^ "Atletico de Madrid are ditching their ISL franchise partnership with Atletico de Kolkata". TFG team. Retrieved 11 July 2017.
  9. ^ "Classic club". FIFA. Archived from the original on 6 September 2011. Retrieved 20 November 2010.