دیێگۆ سیمیۆنی ناوی تەواوی (دیێگۆ پابلۆ سیمیۆنی) لەدایکبووی (۱۹۷۰/٤/۲۸)ە. یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەو لە هێڵی ناوەڕاست یاریکردووە، ەو یەکێکە لەو یاریزانانەی کە زۆرترین یاری بۆ هەڵبژاردەکەی ئەنجام داوە. ڕاھێنەری یانەی (ئەتلەنیکۆ مەدرید) ی (ئیسپانی)ە.

دیێگۆ سیمیۆنی لەکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی

سەرەتای ژیانی وەرزشی دەستکاری

سەرەتای ژیانی وەرزشی "سیمیۆنی" دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (۱۹۸۷) لەگەڵ یانەی (فێڵزسازسفێڵد)ی "ئەرجەنتینی" بۆماوەی ۳ وەرزیاری بۆ کردووە، لە ۷٦ یاری ۱٤ گۆڵی تۆمارکدووە. دواتر پەیوەندی کردووە بە خولی (کاڵچیۆ)ی "ئیتاڵیا"و پەیوەندی کرد بە یانەی (پیزا)و لە ٥٥ یاری ٦گۆڵی تۆماردووە. لەساڵی (۱۹۹۲) چووە لالیگای ئیسپانیا بۆماوەی دوو وەرز یاری بۆیانەی (سیڤیلیا) کرد و لەو یانەدا ٦٤ یاری ئەنجامداوە و ۱۲ گۆڵی تۆمار کردووە.دواتر ڕویکردە یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە ساڵی ۱۹۹٤ لۆ ۱۹۹۷ لە ۹۸ یاری ۲۱ گۆڵی تۆمارکرد، دواتر چوە یانەی انترمیلان ساڵی ۱۹۹۷ لۆ ۱۹۹۹, دواتر چوە یانەی لازیۆ و دواتر گەڕاوە اتڵتیکۆ مدرید دوا وێستگەشی یانەی ڕایسینگی ئەرجەنتینی بوو٠

ئەویانانەی کەڕاھێنەرایەتی تێدا کردوون دەستکاری

ئەویانانەی کەڕاھێنەرایەتی تێدا کردوون بریتین:

  • کاتانیای ئیتاڵی
  • راسینگ کلەب
  • سان لۆرینزۆ
  • ریڤەرپلێیت
  • ئیستۆدیانتسی ئەرجەنتینی

دەستکەوتەکان دەستکاری

دەستکەوتەکانی بریتین لە:

  • خولی ئەرجەنتین (دووجار) -
  • جامی ئیسپانیا - خولی ئەوروپا -
  • جامی سوپەری ئەوروپا