بەخێربێن

ئەرژەنتین ناوی فەرمی کۆماری ئەرژەنتین (بە ئیسپانی: República Argentina) دووەم گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەمریکای باشوورە، وڵاتێکی فیدراڵییە کە لە ٢٣ ھەرێم پێکھاتووە، لەگەڵ شارێکی ھاوبەش بۆ ھەموو ھەرێمەکان بە ناوی بوێنس ئایریس کە بە گەورەترین و پایتەختی ھەموو ھەرێمەکان دەناسرێت. ئەرژەنتین بە ھەشتەمین وڵاتی گەورەی جیھان ھەژمار دەکرێت، بە چوارەمین وڵات دادەنرێت لە نێو ئەو وڵاتانەی بە ئیسپانی ئاخاوتن دەکەن، ئەمیش دوای مەکسیک و کۆلۆمبیا و ئیسپانیا، و گەورەترین وڵاتی ھەموو جیھانە کە بە زمانی ئیسپانی ئاخاوتن دەکات لە ڕووی ڕووبەرەوە. ڕووبەرە کیشوەرییەکەی بریتییە لە زنجیرەچیاکانی ئەندێز لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، ئەرژەنتین سنووری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ پاراگوای و بۆلیڤیا و ئوروگوای لە باکوور، چیلییش کەوتۆتە ڕۆژاوا و باشووری، دوورگەکانی فۆڵکلاند (مالڤێناس) و دوورگەکانی جۆرجیای باشوور و ساندویچی باشوور وەک بەشێک لە دوورگەکانی ئەرژەنتین بانگ دەکرێت، بەڵام شانشینی یەکگرتوو داوای ھەموو ئەم دوورگانەی لە ئەرژەنتین کردەوە کە پێشتر بەشێک بوون لە ئیمپڕاتۆریەتەکەی، بەڵام بە گوێرەی ڕێککەوتنامەی جەمسەری باشوور وەک دوورگەکانی جەمسەری باشوور ناسێندران.


ھەنووکە ٥٢ وتار لە دەروازەی ئەرژەنتیندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

دەریای ئەرژەنتین (بە ئینگلیزی: Mar Argentino) بە بەشێک لە ئاوەکانی باشووری ئۆقیانووسی ئاتلانتیک دەگووترێ کە لە تەنیشت ڕەفەی کیشوەری ئەرژەنتین ھەڵکەتووە. ئەم دەریایە قووڵ نییە و مامناوەندی قوڵییەکەی تەنیا دەگاتە ٢٠٠ مەتر و پانتایی نزیک بە ٩٤٠، ٠٠٠ کێلۆمەتر چوارگۆشەی ھەیە کە ریۆ دێ لاپلاتا لە باکووری و دوورگەی ستاتن لە باشووریدا، ھەروەھا لە کەنارەکانی ئەرژەنتین تا دوورگەکانی فالکەلەند لە خۆ دەگرێ. ئەم دەریایە ھێلی کەناراوی بە درێژایی ٤٧٢٥ کیلۆمەتر ھەیە و پانی ئاوەکانی لە ٢١٠ کیلۆمەتر لە تەنیشت مار دێل پلاتا تا ٨٥٠ کیلۆمەتر لە نزیک دوورگەکانی فالکلەند لە گۆڕان دایە. ھەروەھا ئەم دەریایە وەکوو سنوورێکی سیاسی دەناسرێت.


زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

قوتابخانەی کۆماری ئەرژەنتین

ژیاننامەی هەڵبژێردراو

لیۆنێل مێسی (گۆکردن بە ئیسپانی: [ljoˈnel anˈdɾes ˈmesi] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن))(لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧)، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە و وەک هێرشبەرێک بۆ یانەی ئینتەر مەیامی لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا ناسراو بە MLS و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین یاریی دەکات. لە تەمەنی ٦ ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن لە شاری (فراندولی) لەو یانەیەی کە باوکی لە ئارژەنتین بەڕێوەی دەبرد لەو کاتەدا سەرنجی خەڵکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و بە خێرایی برووسک و ناوبانگی دەرکردووە کە لەگەڵ برا گەورەکەی (ڕۆدریگۆ) لە یانەکە دا یاریان کردووە، دکتۆرەکان پشکنینیان بۆ میسی ئەنجامدا بینیان دووچاری کەمبوونی (ھۆرمۆنی ئێسک) ھاتووە کە دەبێتە ڕێگر لە بەردەم بەردەوامی لە یاریکردن داو لە بەردەم گەشەکردنی

زیاتر...

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان