لا لیگا
خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ناسراو بە لا لیگا (بە ئیسپانی: LaLiga یان Primera División de España) پێکدێت لە ٢٠ یانە کە بەشدارن لە خولەکە، لا لیگا بە خولی نایاب (پلە یەک)ی سەر ئاستی پیاوان دادەنرێت بۆ خولەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئەم پاڵەوانییەتییە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٢٩ بەڕێوە چوو کە یانەی بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی خولەکە، ئەم خولە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانییەوە بەڕێوە دەبرێت، تا ئێستا ٨٨ جار ئەم خولە بەڕێوە چووە وێڕای سێ وەرز وەستان بەھۆی جەنگـەوە
ڕێکخراوە لەلایەن | یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا |
---|---|
دامەزراندن | ١٩٢٩ (٩٢ ساڵ) |
ناوچە | ئیسپانیا |
ژمارەی تیمەکان | ٢٠ |
پێشبڕکێ پەیوەندیدارەکان | جامی شای ئیسپانیا جامی سووپەری ئیسپانیا |
جامی نێودەوڵەتی | خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا خولی ئەورووپا خولی کۆنفرانسی ئەورووپا |
کۆتا پاڵەوان | بارسێلۆنا (٢٧ھەمین نازناو) (٢٠٢٢ - ٢٠٢٣) |
سەرکەوتووترین یانە | ڕیال مەدرید (٣٥نازناو) |
ماڵپەڕی فەرمی | laliga.es |
بەپێی یاسای ئەم خولە سێ یانەی ڕیزبەندی یەکەم ڕاستەوخۆ بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەکەن و کۆتا سێ یانەی ڕیزبەندییەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دادەبەزنە خولی پلەی دووی ئیسپانیا.
بە شێوەیەکی گشتی تا ئێستا ٦٢ یانەی جیاواز بەشداریان لە خولەکە کردووە. یانەی ڕیال مەدرید زۆرترین جار ئەم جامەی بەدەست ھێناوە کە ٣٥ جارە، یانەی بارسێلۆنا بە پلەی دووەم دێت بە بردنەوەی ٢٧ نازناو.
زانیاری لەسەر خولەکەدەستکاری
سەرژمێری خولدەستکاری
- بۆ یەکەمین جار خولی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ساڵی ١٩٢٩ز بەڕێوەچوو
- بۆ یەکەمین جار یانەی بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی خولەکە کە لە ساڵی ١٩٢٩ز بەڕێوەچووبوو
- یانەی ڕیال مەدرید زۆرترین جار پاڵەوانییەتییەکەی بردووەتەوە کە ٣٥ جارە
- لیۆنێل مێسی بەتۆمارکردنی ٤٣٨ گۆل لەکۆی ٤٧٤ یاریدا بە گۆلکاری مێژوویی پاڵەوانییەتییەکە دادەنرێت
- ئاندۆنی زوبیزارێتا بەشداری لە زۆرترین یاری کردووە بە ٦٢٢ یاری.
پاڵەوانەکاندەستکاری
گۆڵکارانی مێژوودەستکاری
پلەی ئەو ١٠ یاریزانەی کە زۆرترین گۆڵیان لە یارییەکانی لالیگا تۆمارکردووە.
ڕیزبەندی | یاریزان | یانە (کان) | ژمارەی یاری | ژمارەی گۆل | وەرزی یاریکردن |
---|---|---|---|---|---|
١ | لیۆنێل مێسی | یانەی بارسێلۆنا | ٥٢٠ | ٤٧٤ | ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٢١ |
٢ | کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ | ڕیال مەدرید | ٢٩٢ | ٣١١ | ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٨ |
٣ | تێلمۆ زارا | ئەتلەتیک بیلباو | ٢٧٨ | ٢٥١ | ١٩٤٠ بۆ ١٩٥٥ |
٤ | کەریم بێنزێما | ڕیال مەدرید | ٤٣٦ | ٢٣٦ | ٢٠٠٩ تا ئێستا |
٥ | ھۆگۆ شانشێز | ئەتلەتیکۆ مەدرید، ڕیال مەدرید، ڕایۆ ڤالیکانۆ | ٣٤٧ | ٢٣٤ | ١٩٨١ بۆ ١٩٩٤ |
٦ | ڕائول گۆنزالێس | ڕیال مەدرید | ٥٥٠ | ٢٢٨ | ١٩٩٤ بۆ ٢٠١٠ |
٧ | ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ | ڕیال مەدرید، ئیسپانیۆل | ٣٢٩ | ٢٢٧ | ١٩٥٣ بۆ ١٩٦٦ |
٨ | سیزار ڕۆدیگز | یانەی گرانادا ،یانەی بارسێلۆنا، کولتورال لیۆنێزا، ئیلچی | ٣٥٣ | ٢٢٣ | ١٩٣٩ بۆ ١٩٥٥ |
٩ | کوینی | ڕیال سپۆرتینگ خیخۆن، یانەی بارسێلۆنا | ٤٤٨ | ٢١٩ | ١٩٧٠ بۆ ١٩٨٧ |
١٠ | پاھینۆ | سێلتا فیگۆ، ڕیال مەدرید، دیپۆرتیڤک لاکۆرۆنیا | ٢٧٨ | ٢١٠ | ١٩٤٣ بۆ ١٩٥٦ |
میدیاکاندەستکاری
ئەو کەناڵانەی یارییەکانی خولەکە دەگوازنەوە:
- Canal+
- GolT
- laSexta
- کەناڵی beIN SPORT وەرزشی (قەتەڕی)