ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ
ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ لەدایکبووی ٤ی تەمموزی ١٩٢٦ لە بۆینس ئایرسی ئارجەنتین، کەسایەتی یاریکەر و ڕاھێنەری تۆپی پێ ی ئارجەنتینی بوو. ئالفرێدۆ یەکێکە لەباشترین یایکەرانی جیھان[١][٢][٣][٤] بەتایبەتی لەکاتی یاریکردنی بۆ یانەی ڕیال مەدرید، ستیڤانۆ لەگەڵ سێ ھەڵبژاردەی نیشتیمانیش یاریکردووە ئەوانیش ئارجەنتین و کۆڵۆمبیا و ئیسپانیان ئەوەش دوای ئەوە ڕەگەزنامەی وڵاتانی کۆڵۆمبیا و ئیسپانیای پێبەخشرابوو، بۆ یانەکانیش لەڕیزی یانەکانی ڕیڤەرپلێت و ھوراکان و میلیوناریۆس و ڕیالمەدرید و ئیسپانیۆڵ کردووە وە لەکاتی پۆستی ڕاھێنەرایەتی ڕاھێنەرایەتی چەندین یانەی کردووە لەوانە ڕیال مەدرید و ڤاڵێنسا و ڕایۆڤالیکانۆ لەئیسپانیا وە بۆکاجۆنیوز و ڕیڤەرپلێت لە ئارجەنتین وە سپۆڕتینگ لیسبۆنای پۆرتوگالی، ستیفانۆ لەکۆی ٣٢٩ یاری لە خولی ئیسپانیا ٢٢٨ گۆڵی تۆمارکردووە
لە 07.07.2014 لە تەمەنی 88 ساڵیدا لە مەدرید کۆچی دوایی کرد
سەرچاوەدەستکاری
- ^ IFFHS' Century Elections. Rsssf.com (30 January 2000). Retrieved on 31 March 2013.
- ^ "The Best of The Best". Rsssf.com (19 June 2009). Retrieved on 31 March 2013.
- ^ Alfredo Di Stéfano: The greatest footballer of all time?. Bleacher Report. Retrieved on 31 March 2013.
- ^ Football's Greatest – Alfredo Di Stefano. youtube.com
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |