جامی کیشوەرەکانی فیفا
ئەم وتار یان بەشە لە پڕۆسەی فراوانکردن یان داڕشتنەوەیەکی سەرەکیدایە. ھەروەھا تۆیش دەتوانیت یارمەتیی بنیاتنانی بدەیت. ئەم داڕێژە لەلایەن Kurd2021 (لێدوان · بەشدارییەکان) دانراوە. ئەگەر ئەم وتار یان بەشە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستکاری نەکرا، ئەوا تکایە ئەم داڕێژە لابە. ئەگەر تۆ ئەو دەستکاریکەرەی کە ئەم داڕێژەیەت زیاد کردووە و ھێشتاش بەچالاکی دەستکاریی دەکەیت، ئەوا تکایە دڵنیا ببەوە کە لەکاتی دەستکاریکردنە چالاکەکەدا، ئەم داڕێژە بە {{لە بەکارھێنان دایە}} دەگۆڕیت. بۆ چۆنییەتیی بەکارھێنانی پارامەترەکانی داڕێژە، کرتە لە بەستەرەکە بکە.
ئەم وتار دوایین جار لەلایەن Kurd2021 (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٦ ڕۆژ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە) |
جامی کیشوەرەکان (بە ئینگلیزی: FIFA Confederations Cup) پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی تۆپی پێ بوو لەلایەن فیفا سەرپەرشتی دەکرا سەرەتا دووساڵ جارێک بەرێوە دەچوو بەڵام لە دوایی جامی کیشوەرەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ کرا بە چوار ساڵ جارێک[١][٢] پاڵەوانییەتییەکە لە نێوان پاڵەوانانی (جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، کۆپا ئەمریکا، جامی نەتەوەکانی ئاسیا، جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، جامی کۆنکاکاف و جامی ئۆقیانوسیا) جگە جگە لە پاڵەوانیجامی جیھانیی فیفا و میوانداری جامی داھاتوو.
جامی کیشوەرەکان | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ |
Season starts | حوزەیران |
ڕێکخەر | فیفا |
وێبگە | https://www.fifa.com/confederationscup/ |
مانگ | حوزەیران |
پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩٩٢ لەژێر ناوی جامی مەلیک فەھید بوو بەناوی وەزیری وەرزشی سعودیە ئەمیر فەیسەڵ کوڕی فەھید دەستی پێکرد، یەکێتی تۆپی پێی عەرەبستانی سعوودی دووجار ئەم پاڵەوانییەتییەی لەسەر یەک ڕێکحست، لە ساڵی ١٩٩٧ فیفا بە فەرمیوەک پاڵەوانییەتییەکی نێودەوڵەتی ناساندی و ئەرکی ڕێکخستن و سەرپەرشتی کردنی لە ئەستۆ گرت لەژێر ناوی جامی کیشوەرەکان، [[٣] ساڵی ٢٠٠٥ بڕیاردرا سالێک پێش جامی جیھانی فیفا، لە وڵاتی میواندار ئەم پاڵەوانییەتییە ئەنجام بدرێت وەک ئامادەکارییەک بۆ جامی جیھانی.[٤] ئەم پاڵەوانێتییە بە دووەم گرنگترین پاڵەوانێتی لە دوای مۆندیال دادەنرا، بە شێوەیەک خەریک بوو سەرنجی بینەرانی جیھانی زیاتری بۆخۆی ڕاکێشا، بەو پێیەی لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣ بینەرانی یارییەکانی بۆ ٧٠ ملیۆن کەس لە ١٠ وڵات بەرزبووەوە، لەکاتێکدا ژمارەکە ئامادەبوانی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە گەیشتە ٨٠٤ ھەزار و ٦٥٩ کەس.[٥]
ھەڵبژاردەی بەڕازیل چوارجار ئەم نازناوەی بەدەست ھێناوە لە ساڵەکانی ١٩٩٧، ٢٠٠٥، ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا دووجار ئەم نازناوەی بەدەست ھێناوە (٢٠٠١ – ٢٠٠٣) و ھەریەکە لە ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین (١٩٩٢)، ھەڵبژاردەی دانیمارک (١٩٩٤)، ھەڵبژاردەی مەکسیک (١٩٩٩)، ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا (٢٠١٧)یەکی یەک جار ئەم نازناوەیان بەدەست ھێناوە. لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ فیفا ڕاگرتنی ئەم پاڵەوانێتییە و گۆڕینی بە فراوانکردنی جامی جیھانی یانەکان بۆ ٢٤ یانە ڕاگەیاند.[٦]
مێژوودەستکاری
سەرتادەستکاری
لە سەرتادا جامی کیشوەرەکان فەرمی نەبوو سعودیە میوانداری دوو خولی یەکەمی جامی شا فەھدی کرد. دوای ئەوەی کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان داواکارییەکیان پێشکەش کرد بۆ بۆ پەخشکردنی یارییەکان، فیفا بڕیاریدا لە ساڵی ١٩٩٧ دا وەک پاڵەوانێتییەکی فەرمی بیناسێنێت ، ھەروەھا سعودیە بە بەشداری ئەو تیپانەی نازناوی کیشوەرییەکە بەدەستدەھێنن میوانداری دەکات.[٧] لە ساڵی ١٩٩٧ فیفا پاڵەوانێتییەکەی وەک پاڵەوانێتییەکی فەرمی ناساند و ناوی پاڵەوانێتییەکە گۆڕدرا بۆ جامی کیشوەرەکانی فیفا.[٨]
پاش ئەوەی سعودیە سێجار میوانداری یارییەکانی کرد ساڵی ١٩٩٩ مافی میوانداری کردنی پاڵەوانییەتییەکە بۆ یەکەمجار بەخشرا بە وڵاتی مەکسیک، بووە دووەم گرنگترین پاڵەوانێتی کە فیفا سەرپەرشتی دەکات. لە ساڵی ٢٠٠٥ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ بڕیاریدا پاڵەوانێتییەکە ھەر ٤ ساڵ جارێک بەڕێوەبچێت، بەجۆرێک کە ساڵێک پێش جامی جیھانیی فیفا وەک ئامادەکارییەک و تاقیکردنەوەیەک بۆ توانا و ئاستی وڵاتی میوانداری جامی جیھانی. ھەروەھا بەشداری پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لەگەڵ ئەمریکای باشوور سەرپشککران.[٩]بەگشتی ھەڵبژاردەی میواندار و پاڵەوانی جامی جیھانی و و پاڵەوانی شەش کیشوەرەکە سەردەکەوتن بۆ بەشداریکردن لەم پاڵەوانێتییە. لە ئەگەر ئەوەی ھەڵبژاردەیەک لە دوو پاڵەوانییەتی نێودەولەتی پلەی یەکەمی بەدەستبھێنایە ئەوەیە ھەڵبژاردەی پلەی دووەم بانگێشت دەکرا. (لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا وەک پاڵەوانی جامی جیھانی[١٠]و پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەشداری لە پاڵەوانێتییەکە کرد، ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا کە پلەی دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢ ی بەدەستھێنابوو،[١١] بانگھێشت کرا بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکە)
لە کاتی جامی کیشوەرەکاندا سێجار ھەڵگرانی نازناوەکان بەشداریان لەم پاڵەوانییەتییەدا نەکرد (دووجار ئەڵمانیا و جارێک فەرەنسا). ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا دووجار کشایەوە، یەکەمیان لە جامی کیشوەرەکانی ١٩٩٧ بوو، دوای ئەوەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٦٠ بەدەستھێنا بەڵام بەشداری نەکرد و لە جیاتی ئەو بانگھێشتی پلەی دووەمی ھەمان پاڵەوانێتیی کرا کە کۆماری چیک بوو. جاری دووەم، لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٣ بوو، دوای ئەوەی پلەی دووەمی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ بەدەستھێنا، لە جیاتی ئەو ھەڵبژاردەی تورکیا کە پلەی سێیەمی بەدەستھێنابوو بەشداری کرد. جاری سێیەم ھەڵبژاردەی فەرەنسا بەشداری نەکرد لە جامی کیشوەرەکانی ١٩٩٧، دوای ئەوەی نازناوی جامی جیھانی ١٩٩٨ی بەدەستھێنا، و بەڕازیل لەبری ئەو وەک دووەمی جامی جیھانی ١٩٩٨ و کۆپا ئەمریکای ١٩٩٧ بەشداری کرد.
جامی شا فەھد (١٩٩٢–١٩٩٥)دەستکاری
یەکەم جامی کیشوەرەکان لە عەرەبستانی سعوودی لە ساڵی ١٩٩٢[١٢] بە بەشداری چوار ھەڵبژاردە بەڕێوەچوو، سعودیە، پاڵەوانی جامی ئاسیای ١٩٨٨،[١٣] ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین، پاڵەوانی جامی ئەمریکای باشوور لە ساڵی ١٩٩١،[١٤] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆتدیڤوار، پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٩٢.[١٥] ھەڵبژاردەی ئەمریکا پاڵەوانی جامی زێڕینی ساڵی ١٩٩١.[١٦] تیپە بەشداربووەکان نوێنەرایەتی چوار کیشوەریان کرد، ئەوانیش ئەمریکای باشوور، ئاسیا، ئەمریکای باکوور و ئەفریقا. پاڵەوانێتییەکە لە ١٥–٢٠ی تشرینی یەکەم لە ڕیاز بەڕێوەچوو.[١٧] ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین پاڵێوراو بوو بۆ بردنەوەی نازناوەکە سەرەڕای نەبوونی ئەستێرەکەی دیێگۆ مارادۆنا. بەڵام پێکھاتەی ڕاھێنەر ئەلفیۆ باسیل بەبوونی چەند یاریزانێکی وەک گابرێل باتیستوتا و فێرناندۆ ڕیدۆندۆ و کلۆدیۆ کانیجیا و دیێگۆ سیمۆنی، وای کرد ھەڵبژاردەکە کاندیدێکی بەھێز بێت بۆ بردنەوەی نازناوەکە. لە ڕاستیدا ئەرژەنتین بە ئاسانی توانی نازناوەکە بەدەستبھێنێت دوای ئەوەی بە ئەنجامی٤–١ لە کۆتدیڤوار[١٨] و سعودیە بە ئەنجامی ٣–١[١٩] بردەوە.
جامی شا فەھد ١٩٩٥،[٢٠] کە بۆ دووەمجار لەسەریەک عەرەبستانی سعوودی، بە بەشداری شەش ھەڵبژاردە بەڕێوەچوو، سعودیە وڵاتی میوانداری بوو، ئەرژەنتین پاڵەوانی جامی ئەمریکای باشووری ساڵی ١٩٩٣،[٢١] نەیجیریا، پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵی ١٩٩٤.[٢٢] مەکسیک، پاڵەوانی جامی زێڕی ساڵی ١٩٩٣،[٢٣] ژاپۆن، پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ١٩٩٢[٢٤] و لە کۆتایدا دانیمارک پاڵەوانی چاوەڕواننەکراوی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٩٢.[٢٥] ھەڵبژاردەکانی کیشوەری ئاسیا نەیانتوانی سەرکەون بۆ قۆناغی پێش کۆتایی، عەرەبستانی سعودیە و ژاپۆن لە قۆناخی یەکەمدا دوای دۆڕانی سەرجەم یارییەکانیان و بەدەستھێنانی کۆتا پلەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان لە قۆناغی یەکەمدا کرانە دەرەوە. مەکسیک توانی پلەی سێیەم بەدەستبھێنێت دوای ئەوەی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە نێجیریای بردەوە.[٢٦] لە یاری کۆتایی ئەرژەنتین، پاڵەوانی خولی ڕابردوو، ڕووبەڕووی ھەڵبژاردەی دانیمارک لە یاریگای شا فەھدی دووەم لە ڕیازی سعودیە لە ١٣ی ١ی ١٩٩٥ بووەوە. لە خولەکی ھەشتدا یاریزانەکانی ڕیچارد مۆلەر نیلسۆن بە لێدانی سزای پێشوەختە پێشکەوتنیان بەدەستھێنا، دوای ئەوەی مایکل لاودروپ بە سەرکەوتووی لێدانەکەی جێبەجێ کرد. لە گێمی دووەمدا، بە تایبەتی لە خولەکی ٧١دا، پیتەر ڕاسموسن ھێرشبەر توانی گۆڵی دووەمی ھەڵبژاردەی دانیمارک تۆماربکات بەم ئەنجامە سەرکەوتنی کۆتایی بە یارییەکە ھات و ھەڵبژاردەی دانیمارک بۆ یەکەم جار نازناوەکەی بردەوە.[٢٧]
سەرپەرشتی فیفادەستکاری
فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بڕیاریدا دان بە پاڵەوانێتییەکەدا بنێت و خۆی سەرپەرشتی ڕێکخستنەکەی بکات، بۆیە پاڵەوانێتییەکە بوو بە فەرمی، لە ساڵنامەی فیفادا وادەیەکی دیاریکراوی بۆ دانرا. لە ئامانجەکانی فیفا لەو ماوەیەدا ئەوە بوو کە ڕێگە بە سەرھەڵدانی تیپە بچووکەکان بدات کە سەر بە ھەڵبژاردە بەھێزەکانی تۆپی پێ نەبوون لە ئاستی جیھانیدا، ھەروەھا ڕکابەری کردن لەگەڵ ھەڵبژاردە بەھێزەکان بەتایبەت ئەورووپییەکان و لاتینییەکان.[٢٨] بەم شێوەیە جامی کیشوەرەکانی ساڵی١٩٩٧ بووە یەکەم وەشانی دانپێدانراوی پاڵەوانێتییەکانی جامی کیشوەرەکان کە بەڕێوەچوو.
١٩٩٧دەستکاری
جامی کیشوەرەکانی ١٩٩٧[٢٩] کە لە ١٢ تا ٢١ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، بۆ یەکەمجار ھەشت ھەڵبژاردە بەشدارییان کرد کە نوێنەرایەتی ھەر شەش کیشوەرەکەیان دەکرد. سعودیە وەک وڵاتی میواندار و پاڵەوانی جامی ئاسیا لە ساڵی ١٩٩٦ بەشداری کرد،[٣٠] بەرازیل دوای بەدەستھێنانی نازناوی مۆندیالی ١٩٩٤،[٣١] ئۆرۆگوای، پاڵەوانی جامی ئەمریکای باشووری ١٩٩٥،[٣٢] ئوسترالیا، پاڵەوانی جامی ئۆقیانووسی ١٩٩٦[٣٣] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەفریقای باشوور پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵی ١٩٩٦[٣٤] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەکسیک پاڵەوانی جامی زێڕی ساڵی ١٩٩٦[٣٥] ھەروەھا ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا کە لە ساڵی ١٩٩٦دا نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای بەدەستھێنابوو، داوای لێبوردنیان کرد کە بەشداری ناکەن[٣٦] ھەڵبژاردەی چیک کە پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکە بوو، لەبری ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشداری کرد.[٣٧] لە کۆتاییدا ھەڵبژاردەی ئیمارات وەک دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەسیای ١٩٩٦ بەشداری کرد.[٣٨] چونکە سعوودیە کە پاڵەوان بوو لەھەمانکاتدا وڵاتی میوانداربوو. لە کۆمەڵەی یەکەمدا بەڕازیل و ئوسترالیا، لە کۆمەڵەی دووەمدا ئۆرۆگوای، کۆماری چیک سەرکەوتنیان بەدەستھێنا و گەیشتنە قۆناغی دووەم. لە قۆناغی دووەم ھەڵبژاردەی بەڕازیل و چیک ڕووبەرووی یەکبوونەوە لە ئەنجامدا بەڕازیل بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە کۆماری چیکی بردەوە.[٣٩] لەکاتێکدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوروگوای دۆا لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئوسترالیا، بە گۆڵێکی پاک لەلایەن ھاری کیوێڵ.[٤٠] لە یاری کۆتاییدا بەڕازیل بە ئەنجامی ٦–٠ لە ھەڵبژاردەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوسترالیا بردەوە، لە ڕێگەی دوو ھاتریکەوە کە ڕۆماریۆ و ڕۆناڵدۆ تۆماریان کرد.[٤١]بەڕازیل بۆیەکەمجار نازناوی پاڵەوانییەتییەکەی بەدەستھێنا.[٤٢]
١٩٩٩دەستکاری
مەکسیک میوانداری جامی کیشوەرەکانی ساڵی ١٩٩٩ی کرد.[٤٣] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەکسیک وڵاتی میواندار و پاڵەوانی جامی کۆنکاکاف ١٩٩٨،[٤٤] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بۆلیڤیا بەشداربووی یاری کۆتایی جامی کوپا ئەمریکا ١٩٩٧،[٤٥] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل پاڵەوانیجامی کوپا ئەمریکا ١٩٩٧ و بەشداربووی یاری کۆتایی جامی جیھانی ١٩٩٨،[٤٦][٤٧] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی میسر پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ١٩٩٨[٤٨] ،ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەووروپا ١٩٩٦[٤٩] ،ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نیووزلەندا پاڵەوانی جامی ئۆقیانوسیا ١٩٩٨،[٥٠] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عەرەبستانی سەعوودی پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا ١٩٩٦[٥١] و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمریکا پاڵەوانی جامی کۆنکاکاف ١٩٩٨.ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لەگەڵ ئەوەی پاڵەوانی جامی جیھانی فیفای ١٩٩٨ بوو بەڵام بەشداری نەکرد.[٥٢] ھەریەکە مەکسیک، ئەمریکا، بەڕازیل، سعودیە گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی، بەڕازیل ڕووبەڕووی سعودیە بووەوە و بە ئەنجامی ٨–٢ توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت، کە تێیدا ڕۆناڵدینھۆ ٣ گۆڵی تۆمارکرد.[٥٣] لە یاری دووەمدا، مەکسیکی میواندار بە گۆڵێک لە خولەکی حەوتەمی دەستپێکی کاتی زیادکراودا، لە ئەمریکای بردەوە.[٥٤] لە یاری کۆتاییدا، کە لە یاریگای ئازتێکا بە ئامادەبوونی ١١٠ ھەزارکەس بەرێوەچوو، ھەردوو ھەڵبژاردەی مەکسیک و بەڕازیل ڕووبەرووی یەک بوونەوە، لە گێمی یەکەم ھەرزوو مەکسیک گۆلی پێشکەوتنی لە ڕێگای زێپێدا لە خولەکی "١٣" تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی "٢٨"خۆسێ گۆڵی دووەمی مەکسیکی تۆمارکرد، پێش کۆتایی ھاتنی گێمی یەکەم ھەڵبژاردەی بەڕازیل لە خولەکی ٤٣ بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی خۆی لە ڕێگای سێرجیۆ تۆمارکرد، لەسەرتای گێمی دووەم ھەڵبژاردەی بەڕازیل لە ڕێگای ڕۆنی لە خولەکی ٤٧ تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەبرد لە خولەکی ٥١ زێپێدا گۆلی دووەمی خۆی و سێیەمی مەکسیکی تۆمارکرد، لە خولەکی "٦٢" بلانکۆ گۆلی چوارەمی تۆمارکرد، لە خولەکی "٦٣" بەڕازیل گۆڵی سێیەمی لە ڕێگای زێ ڕۆبێرتۆ تۆمارکرد. بەم ئەنجامە مەکسیک بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی جامی کیشووەرەکانی بەدەستھێنا.[٥٥]
دوانەی فەڕەنسا (٢٠٠١–٢٠٠٣)دەستکاری
لیژنەی ڕێکخەر ژاپۆن و کۆریای باشوور[٥٦] کە میوانداری مۆندیالی ٢٠٠٢ی فیفا بوون، ڕاسپارد بۆ ڕێکخستنی جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠١.[٥٧] لە پاڵەوانێتییەکە ھەشت ھەڵبژاردە بەشداریان کرد، کۆریای باشوور وڵاتی میوانداری جامی جیھانی ٢٠٠٢،[٥٨] ھەروەھا ژاپۆن وەک میوانداری جامی جیھانی ٢٠٠٢ و براوەی پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا ٢٠٠٠،[٥٩] لەکاتێکدا مەکسیک بەشداری کرد چونکە ھەڵگری نازناوی دوایین جامی کیشوەرەکانی ساڵی ١٩٩٩ بوو،[٦٠] ھەڵبژاردەی فەڕەنسا پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٠٠ ھەروەھا پاڵەوانی جامی جیھانی ١٩٩٨،[٦١][٦٢] و ھەڵبژاردەی بەڕازیل پاڵەوانی جامی کوپا ئەمریکا ١٩٩٩،[٦٣] و ھەڵبژاردەی کامێرون دوای بردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ٢٠٠٠،[٦٤] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوسترالیا پاڵەوانی جامی ئۆقیانووس لە ساڵی ٢٠٠٠،[٦٥] و کەنەدا براوەی جامی زێڕین لە ساڵی ٢٠٠٠.[٦٦] لە پاڵەوانییەتییەکەدا کۆمەلێک ئەنجامی چاوەڕواننەکراو تۆمارکران، ھەڵبژاردەی مەکسیک ھەڵگری نازناوی پێشوو لە قۆناغی کۆمەڵەکان کرایە دەرەوە دوای سێ دۆڕانی یەک لە دوای یەک، فەڕەنسا و ئوسترالیا بۆ قۆناعی پێش کۆتایی سەرکەوتن، لە ئەنجامێکی دیکەی چاوەڕواننەکراو ھەڵبژاردەی ژاپۆن پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەمی بە کۆکردنەوەی ٧خاڵ بەدەستھێنا، لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی[٦٧] لە یەکەم یاری پێش کۆتای ئوسترالیا و ژاپۆن ڕووبەرووی یەکتر بوونەوە لە خولەکی ٤٣ ژاپۆن لە ڕێگای ھیدێتۆشی ناکاتا تۆمارکرد و بەو ئەنجامە گەیشتنە یاری کۆتایی، لە یاری دووەمی پێش کۆتایی بەرازیل و فەڕەنسا ڕووبەری یەکبوونەوە ئەمە دووبارە بوونەوەی یاری کۆتایی نێوان ھەڵبژاردە بوو لە ١٩٩٨، لە ئەنجامدا فەڕەنسا ٢ بە ١ یارییەکەی بردەوە.[٦٨][٦٩] لە ١٠ی حەزەیرانی ٢٠٠١ ھەردوو ھەڵبژاردەی ژاپۆن و فەڕەنسا لە یاری کۆتایی ڕووبەرووی یەکتر بوونەوە کە یارییەکە لە یاریگای نێودەوڵەتی یۆکۆھاما بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٦٥ ھەزارکەس بەرێوەچوو، لە ئەنجامدا ھەڵبژاردەی فەرەنسا بە گۆلێکی پاتریک ڤیێرای یاریزانی ناوەڕاست لە خولەکی ٣٠ی گێمی یەکەمدا یارییەکەی بردەوە.[٧٠] بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا ھەڵبژاردەی فەرەنسا لە سێ ساڵدا توانی سێ نازناوی گەورەی جیھانی کە ھەریەکە لە جیھانی فیفای ساڵی ١٩٩٨ و جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٠٠ و جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠١ی بەدەستبھێنێت.[٧١][٧٢]
جامی کیشوەرەکان ٢٠٠٣ لە فەرەنسا بەڕێوەچوو و ٨ ھەڵبژاردەسەرکەوتنیان بۆ پاڵەوانێتییەکە بەدەستھێنا.[٧٣] فەرەنسا وەک میواندار و براوەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٠٠[٧٤] و ھەڵگری نازناوی دوایین جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠١[٧٥] بەشداری کرد، ھەڵبژاردەی بەڕازیل کە جامی جیھانی ٢٠٠٢ی بردەوە،[٧٦] ھەڵبژاردەی تورکیا لە جێگای ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای ئەوەی ڕای گەیاند بەشداری ناکات،[٧٧] و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆلۆمبیا کە جامی ئەمریکای باشووری ٢٠٠١ی بەدەستھێنا،[٧٨] و ھەڵبژاردەی کامیروون دوای بردنەوەی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٠٢[٧٩] ھەڵبژاردەی ژاپۆن کە جامی ئاسیای ساڵی ٢٠٠٠ی بەدەستھێنا[٨٠] ھەڵبژاردەی ئەمریکا کە جامی زێڕینی ٢٠٠٢ی بەدەستھێنا[٨١]دواجار نیوزلەندا پاڵەوانی جامی ئۆقیانووس لە ساڵی ٢٠٠٢.[٨٢] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا بە سێ سەرکەوتن پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی بەدەستھێنا و پلەی دووەمی بۆ ھەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بەجێھێشت.[٨٣] لەکاتێکدا کۆمەڵەی دووەم شاھیدی دەرچوونی بەڕازیل بوو، پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠٠٢، دوای ئەوەی پلەی سێیەمی بەدەستھێنا، بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ھەڵبژاردەی تورکیای پلەی دووەم،[٨٤] لەکاتێکدا کامیروون ھیچ کێشەیەکی نەبوو لە پێشەنگی گرووپەکەی. لە یاری یەکەمی پێش کۆتایی کامیرۆن بە گۆڵێک لە کۆڵۆمبیا پێشکەوت، کە لە خولەکی ٩دا تۆمارکرا،[٨٥] بەڵام لە خولەکی ٧٢دا کارەسات ڕوویدا و خەمۆکی بەسەر یاریگادا زاڵ بوو، کاتێک یاریزان مارک ڤیڤین فۆی بەبێ ئەوەی ھیچ کەسێک لایەوە نزیک بێت لە ناوەڕاستی یاریگە کەوتە سەر زەوی,[٨٦]تیمەکانی فریاگوزرای بەخێرایی چونە ناو یاریگاوە و ھەوڵەکانیان بۆ بووژانەوەی دڵ دەستپێکرد بەڵام بێ سوود بوو دواتر بەفەرمی لە ناو یاریگاوە مردنی لەتەمەنی ٢٨ ساڵی ڕاگەیاندرا. لە پشکنینی دووەم دەرکەوت مردنی یاریزانەکە بەھۆی گەروەبوونی ماسوولکەکانی دڵەوە بووە لە ئەنجامی نەخۆشییەکانی زگماکی دڵ[٨٧] ئەم ڕووداوە کاریگەری زۆری لەسەر یاریزانان و ھاندەران دروست کرد، یاریزانانی فەرەنسا و تورکیا لە دووەم یاری پێش کۆتاییدا ساتێک بۆ ڕۆحی ئەو یاریزانە لە سەرتایی یارییەکەوە ڕاوەستان، تیێری ھێنری لەو یارییەدا گۆڵێکی کردە دیاری بۆ مارک، کە بە بردنەوەی فەرەنسا بە ٣–٢ کۆتایی ھات.[٨٨] یاریی کۆتایی جامەکە لە نێوان ھەڵبژاردەکانی کامیروون و فەرەنسا لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٣ لە یاریگای فەرەنسا لە سانت دێنیس بەڕێوەچوو. فەرەنسا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە، کە تیێری ھێنری لە خولەکی ٩٧ی کاتی زیادکراودا تۆماری کرد. بەم ئەنجامە فەرەنسا بۆجاری دووەم لەسەر یەک نازناوەکەی بەدەستھێنایەوە.
٢٠٠٥دەستکاری
ساڵێک پێش جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ ، جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٥ [٨٩] لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. ئەڵمانیا وەک وڵاتی میوانداری پاڵەوانێتییەکە بەشداری کرد، هەروەها بەڕازیل کە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢[٩٠] و جامی کوپا ئەمریکای ٢٠٠٤ بەدەستهێنا [٩١] ، ئەرژەنتین کە پلەی دووەمی کۆپا ئەمریکای ٢٠٠٤ بوو، [٩٢] هەروەها ژاپۆن براوەی جامی ئاسیا ٢٠٠٤, [٩٣] و هەڵبژاردەی مەکسیک کە جامی زێڕی کۆنکاکافی ٢٠٠٣بردەوە، [٩٤] و هەڵبژاردەی تونس دوای بردنەوەی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٠٤، [٩٥] و هەڵبژاردەی یۆنان پاڵەوانی یۆرۆی ٢٠٠٤ی ئەوروپا [٩٦] و دواجار هەڵبژاردەی نیوزلەندا ، پاڵەوانی جامی ئۆقیانووسان لە ساڵی ٢٠٠٤ [٩٧] لە کۆمەڵەی یەکەمدا ئەرکەکە قورس نەبوو بۆ هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا ئەرژەنتین کە بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا بە جیاوازی گۆڵ ئەڵمانیا بە یەکەمی کۆمەڵەکەی دیارکرا بەم شێوەیە هەردوو هەڵبژاردە گەیشتنە قۆناغی دووەم . لەکاتێکدا لە کۆمەڵەی دووەم بوو،ئەنجامی چاوەڕواننەکراو تۆمار کرا ،هەڵبژاردەی مەکسیک بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ بەیەکەمی کۆمەڵەی دووەم سەرکەوتنی بۆ قۆناغی دووەم تۆمار کرد، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی بەرازیل پاڵەوانی جامی جیهانی لەیاری کۆمەڵەکان لە دۆخێکی باش نەبوو بە کۆکردنەوەی ٤ خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن پلەی دووەمی بەدەستهێنا.لە یاریی یەکەمی قۆناغی پێش کۆتاییی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەکسیک بووەوە، یارییەک کە ئاسان نەبوو بۆ ئەرژەنتینیەکان و ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بوونەوە، پاش ئەوەی کاتی ئاسایی بە یەکسانبوونێکی ئەرێنی کۆتایی هات، بەڵام لە کاتی زیادکراودا هەردوو هەڵبژاردە بە گۆڵێک بۆ هەردوو لا یەکسان بوون، کە لە لایەن کارلۆس سالسیدۆی مەکسیکی و لوسیانۆ فیگێرۆا تۆمارکران. [٩٨] بۆ یەکلایکردنەوەی ئەنجامەکە پەنا بۆ لێدانە یەکلاکەرەوەکان بردرا لە ئەنجامدا ئەرژەنتین ٥-٦ یارییەکەی بردەوە دوای ئەوەی یاریزانی مەکسیکی، ڕیکاردۆ ئۆسۆریۆ لێدانەکەی لەدەستدا.
لە یاریی دووەمدا ئەڵمانییەکان پێیانوابوو ئەرکەکەیان ئاسانە بەرامبەر بەڕازیل، ئەمەش بەهۆی ئەو ئاستەی لە کە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا پێشکەشیان کرد، بەڵام هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاستێکی چاوەڕواننەکراوی پێشکەش کرد و توانی بەهێزەوە دەربکەوێت بەرامبەری ئەڵمانیا. لە کۆتاییدا لە ناو خاک و جەماوەر و یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ٣-٢ یارییەکەی بردەوە. گۆڵەکانی بەڕازیل لە ڕێگای ڕۆناڵدینهۆ و ئادریانۆ تۆمارکران. [٩٩]
لە یاریی کۆتاییدا هەردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و بەڕازیل ، لە یاریگای والدستادیۆن لە فرانکفۆرت، ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، بەڕازیل توانی بە ئەنجامی ٤-١ یارییەکە لە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بباتەوە گۆڵەکانی بەڕازیل لە ماوەی ٦٥ خولەکدا تۆمارکران، لەلایەن ڕۆناڵدینهۆ و کاکا و ئەدریانۆوە ، لە کاتێکدا تاکە گۆڵی ئەرژەنتین لەلایەن پابلۆ ئایمار تۆمارکرا .بە ڕازیل بۆ دووەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکەی بەرزکردەوە. [١٠٠]ئادریانۆ خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی وەرگرت بەهۆی تۆمارکردنی پێنج گۆڵ.[١٠١]هەروەها بەگشتی ٥٦ گۆڵ لەلایەن ٢٩ یاریزانەوە تۆمارکران لەم خولەی جامی کیشوەرەکان.[١٠٢]لە ساڵی ٢٠٠٥ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ بڕیاریدا کە پاڵەوانێتییەکە هەر ٤ ساڵ جارێک بەڕێوەبچێت ،بە پەسەندکردنی ولاتی ئامادەکاری جامی جیهانی فیفا, بەجۆرێک کە ساڵێک پێش جامی جیهانی پاڵەوانێتییەکە لە هەمان وڵاتدا میوانداری جامی جیهانی وەک هۆکارێک بۆ تاقیکردنەوەی ئاستی توانایی وڵاتی میواندار ئەنجام بدرێت . هەروەها وەک پاڵپیشتیەک بۆ هەڵبژاردەی وڵاتی خانەخوێ کە بتوانێت زۆرترین یاری نێودەوڵەتی ئەنجام بدات وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکانی جامی جیهانی.[١٠٣]
٢٠٠٩دەستکاری
خولی هەشتەمی جامی کیشوەرەکان، لە ١٤ی حوزەیران تا ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ لە ئەفریقای باشوور وەک ئامادەکارییەک بۆ جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٠ بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی ئەفریقا وەک ولاتی خانەخوێ. هەروەها ئیتاڵیا، هەڵگری جامی جیهانیی ٢٠٠٦، بەڕازیل، براوەی جامی کوپا ئەمریکای ٢٠٠٧، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا براوەی جامی زێڕی ٢٠٠٧، ئیسپانیا، هەڵگری نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٨ و هەڵبژاردەی نیوزلاندا پاڵەوانی جامی ئۆقیانووسی ٢٠٠٨، هەڵبژاردەی میسر پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٠٨، وە هەروەها هەڵبژاردەی عێراق براوەی جامی ئاسیای ٢٠٠٧.بەشداریانکرد و دابەشکران بەسەر دوو کۆمەڵەدا. هەریەکە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئیتاڵیا، عێراق یەکەم بەشدارییان بوو لەم پاڵەوانێتیەدا.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا کە پێکهاتبوو لە عێراق، نیوزلەندا، باشووری ئەفریقا و ئیسپانیا.ئەرکەکە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاسانتر بوو کاتێک توانی نۆخاڵ بەدەستبهێنێت،هەروەها هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوو بە کۆکردنەوەی ٤ خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا،بەم ئەنجامە هەردوو هەڵبژاردەکە گەیشتنە قۆناغی دواتر .لە کۆمەڵەی دووەم، یارییەکان ڕکابەری زیاتری بەخووە بینی،بەڕازیل توانی لە یەکەم یاریی خۆیدا بە زەحمەت لە هەڵبژاردەی میسری بباتەوە، بە ئەنجامی ٤-٣. بەڵام لەگەڵ ئەوەش سەرجەم یارییەکانی دیکەی بردەوە و نۆخاڵی کۆکردەوە. هەڵبژاردەی ئەمریکا توانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی پاش ئەوەی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ئیتاڵیا و میسر، بەهۆی ئەوەی لە خاڵەکاندا یەکسان بوون.لە قۆناغی پێش کۆتایی هەڵبژاردەی ئەمریکا لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو توانی لە ئیسپانیا پاڵەوانی بەرگریکاری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ٢٠٠٨ی بباتەوە، بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لەلایەن جۆزی ئاڵتیدۆر و کلینت دێمپسی تۆمارکران.بەم ئەنجامە ئەمریکا بۆ یەکەمجار گەیشتە یاریی کۆتایی. لە یاری دووەمدا بەڕازیل توانی بە گۆڵێکی دانیێل ئەلڤێس لە خولەکی ٨٨، لە هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور بباتەوە.
لە یاری کۆتاییدا بەڕازیل ڕووبەڕووی ئەمریکا بووەوە، ئەمە دووەم ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو هەڵبژاردە بوو پاش ئەوەی لە قۆناغی کۆمەڵەکانیش ڕووبەرووی یەکتر بوونەوە. هەڵبژاردەی ئەمریکا ئامادەبووانی یاریگای ئێلیس پارکی شۆک کرد، کاتێک لە ماوەی ٢٧ خولەکدا دوو گۆڵی تۆمارکرد،لە ڕێگای کلینت دێمبسی و لاندۆن دۆنۆڤان.بەڵام بەڕازیلییەکان لە گێمی دووەمدا ئەنجامەکەیان گۆری و توانیان ٣ گۆڵ تۆمار بکەن، لە ڕێگای لویس فابیانۆ و لوسیۆ، بەو ئەنجامە بۆ جاری دووەم لە لەسەر یەک و جاری سێیەم لە مێژوویدا نازناوەکەیان بەرزکردەوە. [١٠٤] لویس فابیانۆ خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی وەرگرت بەهۆی تۆمارکردنی پێنج گۆڵ.[١٠٥] بەگشتی ٤٤ گۆڵ لەلایەن ٢٧ یاریزانی جیاوازەوە تۆمارکراون، تەنها گۆڵێکیان وەک گۆڵی تایبەت تۆمارکراوە ئەو یاریزانەی بە هەڵە گۆڵ لە خۆیان تۆماردەکات.
٢٠١٣دەستکاری
جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣ [١٠٦] لە بەڕازیل بەڕێوەچوو، و ٨ هەڵبژاردە سەرکەوتن بۆ پاڵەوانێتییەکە. بەڕازیل وەک میواندار بەشداری کرد، هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ ، [١٠٧] و پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٢ [١٠٨] ژاپۆن پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١١ ، [١٠٩] و مەکسیک ، پاڵەوانی جامی زێڕینی کۆنکافی ٢٠١١ ، [١١٠] ئۆرۆگوای نازناوی جامی ئەمریکای 2011ی بەدەستهێنا، [١١١] و تاهیتی پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئۆقیانووسیای ٢٠١٢، [١١٢] و ئیتاڵیا دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢، [١١٣] و لە کۆتاییدا نەیجیریا پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیای ٢٠١٣ . [١١٤] لە کۆمەڵەی یەکەمدا هەڵبژاردەی بەرازیل هیچ کێشەیەکی نەبوو لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیدا، بۆیە بە سێ سەرکەوتن لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیدا بوو، لەنێویاندا سەرکەوتنی بەسەر ئیتاڵیادا ، بە ئەنجامی ٤-٢. سەرەڕای ئەم دۆڕاندنە، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی سەرکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو، دوای ئەوەی لە دوو سەرکەوتن و دۆڕانێک ٦ خاڵی بەدەستهێنا. لە کۆمەڵەی دووەمدا ئیسپانیا دوای کۆکردنەوەی ٩ خاڵ لە سێ سەرکەوتندا، لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیدا بوو، یەکێک لە یارییەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی تاهیتی بوو توانی بە ئەنجامی ١٠-٠ یارییەکە بباتەوە،بە تۆمارکردنی ١٥ گۆڵ لە قۆناغی کۆمەڵەکان، ژمارەی پێوانەی زۆرترین گۆڵ لە یاریەکدا و زۆرترین گۆڵ لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا بەدەستهێنا.
لە لە قۆناغی پێش کۆتاییدا، ئیسپانیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووەوە، لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ٢٠١٢, لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا هەردوو هەڵبژاردە یەکسان بوون بەبێ گۆڵ، بۆیە پەنا بۆ لێدانەکانی یەکلاکەرەوە برا.ئیسپانیا بە ئەنجامی (٦-٥)یارییەکەی بردەوە و بۆیەکەم جار گەیشتە یاریی کۆتایی.[١١٥] لە لایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی بەڕازیل لە دۆخێکی باشتردا نەبوو لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا،کاتێک ڕووبەڕووی ئوروگوای بوووەوە، یارییەکە بۆ هەردوو لا ئاسان نەبوو، بەڕازیل بە قورسی توانی بە ئەنجامی ٢-١ یارییەکە بباتەوە . [١١٦] لە یاری کۆتاییدا کە لە یاریگای بەناوبانگی ماراکانا لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ بەڕێوەچوو، لە یاری کۆتاییدا کە لە یاریگای بەناوبانگی ماراکانا بەڕێوەچوو، بەڕازیل توانی بە بە گۆڵەکانی فرێد و نەیمار بە ئەنجامی ٣-٠ لە ئیسپانیا بباتەوە، و کۆتایی بەزنجیرە بردنەوە یەک لەدوای یەکەکانی ئیسپانیا بهێنێت کە لە ٢٩ یاریی فەرمیدا لە ماوەی سێساڵدا تۆماری کردبوو.[١١٧] بەم شێوەیە هەڵبژاردەی بەڕازیل دەبێتە خاوەنی ژمارەی پێوانەی بە بەدەستهێنانی چوارەم نازناو لە مێژووی پاڵەوانیەتیەکە هەروەها یەکەم هەڵبژاردەیە بۆ سێجار لەسەر یەک نازناوەکە بەرزبکاتەوە.[١١٨]
٢٠١٧دەستکاری
جامی کیشوەرەکانی ٢٠٢١ و هەڵوەشاندنەوەی پاڵەوانێتییەکەدەستکاری
تۆماری پاڵەواناندەستکاری
دوو خوولی یەکەم وەک جامی شا فەھد ناسراوە، بەڵام فیفا بە شێوەیەکی ڕیزبەندی وەک جامی کیشوەرەکان ناساندیان.[١١٩]
Ed. | ساڵ | خانەخوێ | یاریی کۆتایی | یاریی پلەی سێیەم | وڵاتە بەشداربووەکان | ||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
پاڵەوانەکان | ئەنجام | پلەی دووەم | پلەی سێیەم | ئەنجام | پلەی چوارەم | ||||
١ | ١٩٩٢ | عەرەبستانی سعوودی | ئەرژەنتین | ٣–١ | عەرەبستانی سعوودی | ویلایەتە یەکگرتووەکان | ٥–٢ | کۆتدیڤوار | ٤ |
٢ | ١٩٩٥ | عەرەبستانی سعوودی | دانمارک | ٢–٠ | ئەرژەنتین | مەکسیک | ١–١ (a.e.t.)
(5–4 p) |
نێجیریا | ٦ |
٣ | ١٩٩٧ | عەرەبستانی سعوودی | بەڕازیل | ٦–٠ | ئوسترالیا | کۆماری چیک | ١–٠ | ئوروگوای | ٨ |
٤ | ١٩٩٩ | مەکسیک | مەکسیک | ٤–٣ | بەڕازیل | ویلایەتە یەکگرتووەکان | ٢–٠ | عەرەبستانی سعوودی | ٨ |
٥ | ٢٠٠١ | فەڕەنسا | ١–٠ | ژاپۆن | ئوسترالیا | ١–٠ | بەڕازیل | ٨ | |
٦ | ٢٠٠٣ | فەڕەنسا | فەڕەنسا | ١–٠ (a.e.t.) | کامیروون | تورکیا | ٢–١ | کۆلۆمبیا | ٨ |
٧ | ٢٠٠٥ | ئەڵمانیا | بەڕازیل | ٤–١ | ئەرژەنتین | ئەڵمانیا | ٤–٣ (a.e.t.) | مەکسیک | ٨ |
٨ | ٢٠٠٩ | ئەفریقای باشوور | بەڕازیل | ٣–٢ | ویلایەتە یەکگرتووەکان | ئیسپانیا | ٣–٢ (a.e.t.) | ئەفریقای باشوور | ٨ |
٩ | ٢٠١٣ | بەڕازیل | بەڕازیل | ٣–٠ | ئیسپانیا | ئیتالیا | ٢–٢ (a.e.t.)
(3–2 p) |
ئوروگوای | ٨ |
١٠ | ٢٠١٧ | ڕووسیا | ئەڵمانیا | ١–٠ | چیلی | پورتوگال | ٢–١ (a.e.t.) | مەکسیک | ٨ |
ئەو هەڵبژاردانەی گەیشتوونەتە پلەکانی یەکەم تا چوارەمدەستکاری
* خانەخوێ
Team | پلەی یەکەم | پلەی دووەم | پلەی سێیەم | پلەی چوارەم |
---|---|---|---|---|
بەڕازیل | ٤ (١٩٩٧, ٢٠٠٥, ٢٠٠٩, ٢٠١٣*) | ١ (١٩٩٩) | – | ١ (٢٠٠١) |
فەڕەنسا | ٢ (٢٠٠١, ٢٠٠٣*) | – | – | – |
ئەرژەنتین | ١ (١٩٩٢) | ٢ (١٩٩٥, ٢٠٠٥) | – | – |
مەکسیک | ١ (١٩٩٩*) | – | ١ (١٩٩٥) | ٢ (٢٠٠٥, ٢٠١٧) |
ئەڵمانیا | ١ (٢٠١٧) | – | ١ (٢٠٠٥*) | – |
دانمارک | ١ (١٩٩٥) | – | – | – |
ویلایەتە یەکگرتووەکان | – | ١ (٢٠٠٩) | ٢ (١٩٩٢, ١٩٩٩) | – |
ئوسترالیا | – | ١ (١٩٩٧) | ١ (٢٠٠١) | – |
ئیسپانیا | – | ١ (٢٠١٣) | ١ (٢٠٠٩) | – |
عەرەبستانی سعوودی | – | ١ (١٩٩٢*) | – | 1 (1999) |
ژاپۆن | – | ١ (٢٠٠١*) | – | – |
کامیروون | – | ١ (٢٠٠٣) | – | – |
چیلی | – | ١ (٢٠١٧) | – | – |
کۆماری چیک | – | – | ١ (١٩٩٧) | – |
تورکیا | – | – | ١ (٢٠٠٣) | – |
ئیتالیا | – | – | ١ (٢٠١٣) | – |
پورتوگال | – | – | ١ (٢٠١٧) | – |
ئوروگوای | – | – | – | ٢ (١٩٩٧, ٢٠١٣) |
کۆتدیڤوار | – | – | – | ١ (١٩٩٢) |
نێجیریا | – | – | – | ١ (١٩٩٥) |
کۆلۆمبیا | – | – | – | ١ (٢٠٠٣) |
ئەفریقای باشوور | – | – | – | ١ (٢٠٠٩*) |
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "FIFA Confederations Cup History". Retrieved 2019-12-30.
- ^ Intercontinental Cup for Nations Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^
{{citation}}
: Empty citation (help) - ^ "2005/2006 season: final worldwide matchday to be 14 May 2006". الاتحاد الدولي لكرة القدم. 19 December 2004. Retrieved 6 January 2012. ٢٦ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "The FCC in Numbers - FIFA Confederations Cup 2013 Marketing Highlights". Retrieved 2014-08-18. ٢٥ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "FIFA Council votes for the introduction of a revamped FIFA Club World Cup". Retrieved 2019-07-22.
- ^ "FIFA Confederations Cup" (PDF). الاتحاد الدولي لكرة القدم. Retrieved 3 May 2012. ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^
{{citation}}
: Empty citation (help) - ^ "2005/2006 season: final worldwide matchday to be 14 May 2006". الاتحاد الدولي لكرة القدم. 19 December 2004. Retrieved 6 January 2012. ٢٦ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "2010 FIFA World Cup South Africa™". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-16.[بەستەری مردوو]
- ^ Bell, Jack (2012-07-01). "Euro 2012 Final: Spain 4, Italy 0". Goal (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-16.
- ^ / كأس الملك فهد 1992 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس آسيا 1988 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كوبا أمريكا 1991 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس أفريقيا 1992 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس الذهبية 1991 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطولة 1992 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / الأرحنتين وساحل العاج 1995 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نهائي بطولة 1992 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس الملك فهد 1995 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كوبا أمريكا 1993 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس أفريقيا 1994 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس الذهبية 1993 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس آسيا 1992 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس أمم أوروبا 1992 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / ثالث بطولة 1995 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نهائي بطولة 1995 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^
{{citation}}
: Empty citation (help) - ^ / كأس القارات 1997 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل كأس آسيا 1996 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل كأس العالم 1994 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل أمريكا الجنوبية 1995 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس اوقيانوسيا 1996 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس أفريقيا 1992 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس كونكاكاف 1996 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل أوروبا 1996 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / وصيف أوروبا 1996 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / وصيف كأس آسيا 1996 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نصف نهائي كأس القارات 1997 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نصف نهائي كأس القارات 1997 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نهائي كأس القارات 1997 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ "CONFEDERATIONS CUP 1997 - Final". www.footballdatabase.eu. Retrieved 2023-01-28.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ / كأس القارات 1999 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس كونكاكاف 1998 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / وصيف أمريكا الجنوبية 1997 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل أمريكا الجنوبية 1997 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / وصيف كأس العالم 1998 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس أفريقيا 1998 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل أوروبا 1996 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس اوقيانوسيا 1998 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل كأس آسيا 1996 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل كأس العالم 1998 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نصف نهائي كأس القارات 1999 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نصف نهائي كأس القارات 1999 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نهائي كأس القارات 1999 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس القارات 2001 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس القارات 2001 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / مستضيف كأس العالم 2002 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل كأس آسيا 2000 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / حامل لقب كأس القارات 1997 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل أوروبا 2000 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل كأس العالم 1998 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل أمريكا الجنوبية 1999 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس أفريقيا 2000 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس اوقيانوسيا 2000 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس كونكاكاف 2000 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نصف نهائي كأس القارات 2001 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نهائي كأس العالم 1998 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نصف نهائي كأس القارات 2001 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نهائي كأس القارات 2001 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطولات منتخب فرنسا Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نهائي كأس القارات 2003 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس القارات 2003 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل أوروبا 2000 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / حامل لقب كأس القارات 2001 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل كأس العالم 2002 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / وصيف كأس العالم 2002 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل أمريكا الجنوبية 2001 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس أفريقيا 2002 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل كأس آسيا 2000 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس اوقيانوسيا 2002 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس كونكاكاف 2002 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس القارات 2003 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / ثالث كأس العالم 2002 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نصف نهائي كأس القارات 2003 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / وفاة مارك فويه Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ "Marc-Vivien Foé Biography - Cameroonian footballer". pantheon.world (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-02-08.
- ^ / نصف نهائي كأس القارات 2003 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس القارات 2005 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل كأس العالم 2002 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل أمريكا الجنوبية 2004 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / وصيف كوبا أمريكا 2004 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل كأس آسيا 2004 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس كونكاكاف 2003 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس أفريقيا 2004 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل أوروبا 2004 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس اوقيانوسيا 2004 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نصف نهائي كأس القارات 2005 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ impromptuinc (2012-07-08). "2005: Germany – Brazil 2-3 (2-2)". Germany's / Deutschlands Nationalmannschaft (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-05-19.
- ^ "FIFA Confederations Cup Germany 2005™". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-05-19.
- ^ "FIFA Confederations Cup - Previous Tournaments - FIFA.com". web.archive.org. 2013-06-11. Retrieved 2023-05-19.
- ^ "FIFA Confederations Cup - Previous Tournaments - FIFA.com". web.archive.org. 2013-06-17. Retrieved 2023-05-19.
- ^ "Confederations Cup 2013: Brazil, Spain & Tahiti among teams - BBC Sport". web.archive.org. 2016-12-21. Retrieved 2023-05-19.
- ^ "US 2-3 Brazil" (بە ئینگلیزی). 2009-06-28. Retrieved 2023-05-19.
- ^ "FIFA.com - Top awards for Brazilian duo". web.archive.org. 2009-07-01. Retrieved 2023-05-19.
- ^ / كأس القارات 2013 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل كأس العالم 2010 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل أوروبا 2012 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل كأس آسيا 2011 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس كونكاكاف 2011 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / بطل أمريكا الجنوبية 2011 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس اوقيانوسيا 2012 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / وصيف أمم أوروبا 2010 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / كأس أفريقيا 2012 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نصف نهائي كأس القارات 2013 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ / نصف نهائي كأس القارات 2013 Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ "البرازيل تنهي حقبة "الأسبان" وتتوج بلقب القارات". صحيفة الاقتصادية (بە عەرەبی). 2013-07-01. Retrieved 2023-05-21.
- ^ Bagchi, Rob (2013-06-30). "Brazil v Spain: Confederations Cup final – as it happened | Rob Bagchi". the Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-05-21.
- ^ "FIFA Confederations Cup - Previous Tournaments - FIFA.com". web.archive.org. 2015-09-09. Retrieved 2023-05-20.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «کأس القارات»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جامی کیشوەرەکانی فیفا تێدایە. |