مارك ڤیڤیان فۆی
مارک ڤیڤیان فۆی (لە دایکبووی ١ی ئایاری ١٩٧٥ -مردووی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٣) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی کامیروونی بوو، کە وەک یاریزانی ھێڵی ناوەڕاست یاری کردووە.[١][٢]
مارك ڤیڤیان فۆی | |
---|---|
بە فەرەنسی: Marc-Vivien Foé | |
لەدایکبوون | ١ی ئایاری ١٩٧٥ یائوندێ، کامیروون |
مردن | ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٣ 7th arrondissement of Lyon، فەڕەنسا | (٢٨ ساڵ ژیاوە)
وڵاتی وەرزش | کامیروون |
ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
زمانەکانی ئاخاوتن | فەڕەنسی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ناوەڕاست (تۆپی پێ) |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩١ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ |
وەرزش | تۆپی پێ |
خول | پرێمیەرلیگ |
پیشەی یاریی کردن دەستکاری
فۆی سەرەتا لە خولی ناوخۆی ولاتەی دەستی بە یاریی کردن کرد، دواتر بە شێوەیەکی پیشەگەرانە ڕوویکردە خولی فەرەنسی و پرێمیەرلیگ لەگەڵ یانەی لێنس و وێستھام یونایتد و لیۆن و مانچستەر سیتی یاریی کردووە.
مردن دەستکاری
لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٣، فۆی لە کاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان بۆ کامیروون لەگەڵ ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا لە جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٣ لە ناکاو دەکەوێتە سەر زەوی یاریگاکە و دواتر کۆچی دوایی دەکات، ڕووداوێک کە کۆمەڵگەی تۆپی پێی جیھانی تووشی شۆک کرد.[٣] دواتر ڕاگەیەندرا مردنەکەی بەھۆی نەخۆشی ماسولکەکانی دڵەوە بووە. فۆی ٦٢ یاریی بۆ ھەڵبژاردەی کامیروون ئەنجامداوە و خاوەنی ھەشت گۆڵە. دوای مردنی درێسی ژمارە ٢٣ی مانچستەر سیتی وەک ڕێزێک بۆ ئەو یاریزانە لابرا.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Marc-Vivien Foé - Player profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-11.
- ^ Football, CAF-Confedération Africaine du. "Remembering Marc-Vivien Foe: Celebrating the life and legacy of Cameroon star | TotalEnergies African Cup Of Nations Qualifiers". CAFOnline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-11.
- ^ Martin Etonge (7 July 2003). "State funeral for Foe". BBC Sport. Retrieved 16 December 2007.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مارك ڤیڤیان فۆی تێدایە. |