ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا (بە ئیتالی:Nazionale di calcio dell'Italia)،(کۆدی فیفا:ITA) هەڵبژاردەی فەرمی و نوێنەری ووڵاتی ئیتالیا یە بۆ یاری تۆپی پێ کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیتالیاوە سەرپەرشتی دەکرێت ، هەڵبژاردەکە ناسراوە بە ئازۆری ، فابیۆ کاناڤارۆ ئەو یاریکەرەیە کە زۆرترین یاری بە درێسی هەڵبژاردەی ئیتالیا نیشانەی کاپتنی هەڵگرتووە کە ١٣٦ یارییە وەهەروەها لویگا ڕیڤا ش زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ٣٥ گۆڵ بووە ، یەکەم یاری هەڵبژاردەکە بەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا بووە کە یارییەکەی بەئەنجامی ٦-٢ گۆڵ لەسوودی خۆی کۆتایی پێهێناوە ، گەورەترین بردنەوەشی بەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە بە ٩ گۆڵی بێوەڵام براوە بووە هاوکاتیش گەورەترین شکستی بەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی هەنگاریا بووە کە ٧-١ لە زیانی ئەو کۆتایی هاتبوو.
دەستکەوتەکاندەستکاری
- چوار جار پلەی یەکەم جامی جیھانیی فیفا ، لەساڵانی ١٩٣٤ ، ١٩٣٨ ، ١٩٨٢ وە ٢٠٠٦
- پلەی دووەم لە جامی جیھانیی فیفا دوو جار لەساڵانی ١٩٧٠ وە ١٩٩٤
- یەک جار جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لەساڵی ١٩٦٨
- یەک مێدالیای زێر لە ئۆڵەمپیاد لەساڵی ١٩٣٦