جۆرجیۆ کیلینی
جۆرجیۆ کیلینی ( لەدایکبووی ١٤ی ئابی ١٩٨٤) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئیتاڵییە و وەک بەرگریکاری ناوەڕاست یاری دەکات بۆ یانەی تۆپی پێی لۆس ئانجلەس لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا. [١] [٢] هەروەها لە سەرەتای ژیانی وەرزشیدا وەک بەرگریکاری چەپ یاری کردووە.
جۆرجیۆ کیلینی | |
---|---|
بە ئیتالی: Giorgio Chiellini | |
لەدایکبوون | Pisa، ئیتاڵیا | ١٤ی ئابی ١٩٨٤
وڵاتی وەرزش | ئیتاڵیا |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیتاڵی |
زمانی نووسین | زمانی ئیتاڵی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، پارێزەر، بێژەری وەرزشی |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | fullback، centre-back |
پەروەردە | University of Turin |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٠ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | |
خول | Major League Soccer |
خەڵاتەکان | Knight of the Order of Merit of the Italian Republic، Officer of the Order of Merit of the Italian Republic |
وێبگە | http://www.giorgiochiellini.com/ |
لەسەر ئاستی یانەکان، کیلینی لە ساڵی ٢٠٠٠ لەگەڵ لیڤۆرنۆ دەستی کردووە بە یاریکردنی ، دواتر یاری بۆ فیۆرێنتینا کردووە، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٥ بچێتە یۆڤانتۆس. لەگەڵ یۆڤانتۆس لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠٢٠ نۆ نازناوی لەسەریەک لە خولی ئیتاڵیا بەدەستهێناوە و هەروەها پێنج نازناوی جامی ئیتاڵیا و پێنج نازناوی سوپەری ئیتاڵیا ، هەروەها دوو نازناوی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٧ بەدەستهێناوە . کیلینی پێنج جار وەک یەکێک لە ئەندامانى پێکهاتەی باشترین یاریزانی خولی ئیتالیا دەستنیشان کراوە: لە ساڵانی ٢٠١٢-١٣ ، ٢٠١٤-١٥ ، ٢٠١٥-١٦ ، ٢٠١٧-١٨ و ٢٠١٨-١٩ و هەروەها سێ جار خەڵاتی باشترین بەرگریکاری خولی ئیتاڵیا وەرگرتووە: لە ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ و ٢٠١٠. [٣] [٤] [٥] [٦]
دوای ئەوەی یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی بۆ ئیتاڵیا لە ساڵی ٢٠٠٤ ئەنجامدا،وەک یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتالیا بانگێشتکرا بۆ ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٤ ، کە لە ئەنجامدا ئیتالیا مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا، هەروەها بۆ چوار جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و دوو جامی جیهانیی فیفا و دوو جامی کیشوەرەکانی فیفا بانگێشتکرا، یارمەتی ئازۆری دا بۆ بردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ و گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢ و بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لە جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠١٣ . لە ساڵی ٢٠٢٢ بە ئەنجامدانی ١١٧ یاری و تۆمارکردنی هەشت گۆڵ، وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.
سەرچاوەکان
دەستکاریئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆرجیۆ کیلینی تێدایە. |
- ^ Gregor MacGregor (١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). «The 11 best defenders in the world». fourfourtwo.com (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «SportMob – Best Italian Defenders of all time». SportMob (بە ئینگلیزی). ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «"Oscar Del Calcio AIC 2010" Italian Football Awards». لە ٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Oscar del calcio: Vidal e Pirlo sono il top. La Juve è la più forte d'Italia» (بە ئیتالی). Tuttosport. ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Oscar del Calcio, dominio Juve. Buffon: "Donnarumma ha doti da grande"» [Serie A Oscars, Juve dominate. Buffon: "Donnarumma has the characteristics to be great"] (بە ئیتالی). La Gazzetta dello Sport. ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Gran Galà del calcio, la Juventus fa incetta di premi» (بە ئیتالی). Il Corriere della Sera. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.