لوسییۆ
لوسیمار فێرێرا داسێلڤا(لەدایکبووی ٨ی ئایاری ١٩٧٨)، ناسراو بە لوسییۆ، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری بەڕازیلییە و وەک بەرگریکاری ناوەڕاست یاری کردووە.[١] لە ساڵی ١٩٩٨ ژیانی وەرزشی پیشەگەری لەگەڵ یانەی وەرزشی ئینتەرناشناڵ دەستپێکرد.[٢] دوای سێ ساڵ لە یانەکە، ڕووی لە یانەی بایەرن لیڤەرکوزن کرد و لەوێش گەیشتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٠٢ بەرامبەر ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی. لە یاری کۆتاییدا گۆڵێکی سەری تۆمارکرد، بەڵام لە کۆتاییدا ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی ١–٢ سەرکەوتنی بەدەستھێنا. لە ساڵی ٢٠٠٤ گەیشتە بایرن میونشن و سێ جامی ئەڵمانیا و سێ نازناوی بۆندسلیگای بەدەستھێنا. لە ھاوینی ٢٠٠٩ ڕووی لە ئینتەرمیلان کرد. لە ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ ئینتەر نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستھێنا. لەگەڵ بەرازیل، ١٠٥ یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی پێنج گۆڵە، لەگەڵ ھەلبژرادەکەی چەندین نازناوی بەدەستھێناوە، لەوانە، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ و جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٥ و جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٩ ی بەدەستھێناوە.
لوسییۆ | |
---|---|
بە پورتوگالی: Lúcio | |
لەدایکبوون | Planaltina، بەڕازیل | ٨ی ئایاری ١٩٧٨
وڵاتی وەرزش | بەڕازیل |
زمانەکانی ئاخاوتن | پۆرتووگالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | centre-back |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٧ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | |
بەشداربووە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٩ |
خول | بۆندسلیگا |
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Brazil - Lúcio - Profile with news, career statistics and history - Soccerway". int.soccerway.com. Retrieved 2023-06-23.
- ^ "Trajetória de sucesso - SPFC". www.saopaulofc.net. Retrieved 2023-06-23. ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
- ماڵپەڕی فەرمی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (بە زمانی پورتوگالی)
- لوسیۆ – تۆماری پێشبڕکێکانی فیفا (ئەرشیڤ)
- لوسیۆ لە ESPN FC
- Lúcio at Sambafoot (ئەرشیڤ کراوە)
- شایەتحاڵی لوسیۆ ٨ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- Lúcio لە fussballdaten.de (بە زمانی ئەڵمانی)
- لوسیۆ لە ماڵپەڕی WorldFootball.net
- لوسیۆ لە ماڵپەڕی National-Football-Teams.com
- لوسیۆ لە سۆکەربەیس
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لوسییۆ تێدایە. |