ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠

ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٠، زۆرجار ناسراو بە سیدنی ٢٠٠٠ یان ئۆڵۆمپیادی هەزار ساڵە، ٢٣هەمین خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینە بوو کە لە ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوول بۆ ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ لە سیدنی، نیو ساوت وێڵز، ئوستڕالیا بە بەشداری ١٩٩ وڵات یارییەکانی بەڕێوەچوو.[١][٢] ئۆڵۆمپیادەکە بۆ دووەمین جار لە ئوستراڵیا و نیوەگۆی باشوور میوانداریکرا ،کە یەکەمییان لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٥٦ بوو. شاری سیدنی لە ساڵی ١٩٩٣ وەک شاری خانەخوێی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٠ دیارکرا . خەرجی ئامادەکاریەکان ٦ی بیلۆین دۆلاری ئوسترالی تێچوو .لەلایەن وەرزشکاران و میدیاکاران وە هەروەها لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵمپی ستایشی کارەکان کران وەک یەکێک لە سەرکەوتووترین پاڵەوانیەتی خولەکە لە قەڵەمدرا .[٣]١٠٬٦٥١ ھەزار وەرزشوان لە ١٩٩ وڵاتی جیاواز لە ٣٠٠ پێشبڕکێ لە ٢٩ وەرزشی جیاوازدا ڕکابەری یەکتریان کرد بە مەبەستی بەدەست ھێنانی مەدالیا. وەرزشوانانی ٨٠ ولاتی جیاواز بوونە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیاد، ئەمریکا زۆرترین مەدالیای زێری بەدەست ھێنا کە ٣٧ دانەبوو و لە ھەمانکاتدا زۆرتین مەدالیای گشتی بەدەست ھێنا کە ٩٣ مەدالیا بوو. دوای ئەو وەرزشوانانی ولاتی ڕووسیا ھات بە بردنەوەی ٣٢ مەدالیای زێڕ و ٨٩ مەدالیای گشتی، و ولاتی چین پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا پاش ئەوەی ٢٨ مەدالیای زێری بردەوە. ھەروەھا وەرزشوانانی ئوسترالیا وڵاتی خانەخوێ بەبردنەوەی ١٦ مەدالیا پلەی چوارەمی بەدەست ھێنا. ھەریەکە لە کامیرۆن، کۆڵۆمبیا، لاتڤیا، مۆزامبیک و سلۆڤێنیا بۆ یەکەم جار مەدالیای زێڕیان لە مێژووی خۆیاندا بەدەست ھێنا، لەکاتێکدا ڤێتنام، باربادۆس، مەکدۆنیا، کووەیت، قرغیزستان و سعودیە یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیادیان بەدەست ھینا.

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXVII. Olympiad
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
دروشمShare the Spirit، Deel de Geescht
وڵاتئوسترالیا
جێسیدنی
یاریگاAccor Stadium
پاشکۆئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦
لەدوای ئەوئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤
ژمارەی چاپ27
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠
Officially opened byWilliam Deane
Oath made byRechelle Hawkes، Peter Kerr
Torch lit byCathy Freeman
بەختدارFatso the Fat-Arsed Wombat، Olly, Sid and Millie
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games/sydney-2000
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/2000/

وڵاتی خانەخوێ دەستکاری

شاری سیدنی لە ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٩٣ وەک شاری میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٠ هەڵبژێردرا ، پاش ئەوەی لە چوار خولی دەنگدان توانی لە هەریەکە لە شارەکانی بەرلین ، پەکین ، ئەستەمبۆڵ ، مەنچستر دەنگی زیاتر بەدەست بهێنێت .بەمەش بۆ دووەم جار لە مێژوودا ئوسترالیا میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کردەوە . پێشتریش ئوسترالیا شاری مێلبۆرنی بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٩٦ کاندید کردبوو بەلام نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت .[٤]پەکین لە میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٠ بێبەشکرا بەلام لە ساڵی ٢٠٠١ توانی مافی میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٨ بەدەست بهێنێت ، هەروەها مافی میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٢٢ لە ساڵی ٢٠١٥ وەرگرت . هۆکاری شکستی پەکین بەرامبەر سیدنی بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٠ وەک گورزێکی گەورە بۆ چین لێکدرایەوە لەگەڵ ئەوەش هێشتا هۆکاری دەنگدانی ئەندامانی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵمپی بە سیدنی نەزانراوە بەڵام هەڵمەتەکەی هیومەن ڕایتس بۆ وەستاندنی پەکین لە پێشەلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ کاریگەری هەبووبێت لەسەر پڕۆسەی دەگدان وەک وەلامێک بۆ چین .[٥] هەر زوو لە خولی یەکەم شاری ئەستەمبۆڵ بە ٧ دەنگ لە پڕۆسەکە دوورکەوتەوە پاشان لە خولی دووەم شاری بەرلین دورخرایەوە وە لەخولی سێیەم شاری مانچستەر دورخرایەوە . بەم شێوەیە ڕکابەرییەکە لە نێوان شاری پەکین و سدنی مایەوە . لەخولی چوارەم و کۆتایی سیدنی بە ٤٥ دەنگ بەرامبەر ٤٣ دەنگ بۆ پەکین مافی میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٠ بەدەست هێنا .

شار وڵات خولی

ھەڵبژاردنی شاری میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠[٦]
شار وڵات خولی ١ خولی ٢ خولی ٣ خولی ٤
سیدنی   ئوسترالیا 30 30 37 45
پەکین   چین 32 37 40 43
مەنچستر   شانشینی یەکگرتوو 11 13 11
بەرلین   ئەڵمانیا 9 9
ئەستەمبۆڵ   تورکیا 7

خشتەی یارییەکان دەستکاری

َبەشداربووانی لێژنە ئۆڵۆمپیەکان


خشتەی مەدالیاکان دەستکاری

ئەمە ڕیزبەندی دەیەکەمەکانی وەرگرانی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٠ ، ڕیزبەندیەکە لەو سەرچاوەکانی لێژنەی ئۆڵمپی نێودەولەتی وەرگیراوە[٧]

پلەنەتەوەزێڕزیوبڕۆنزسەرجەم
١  ویلایەتە یەکگرتووەکان٣٧٢٤٣٢٩٣
٢  ڕووسیا٣٢٢٨٢٩٨٩
٣  چین٢٨١٦١٥٥٩
٤  ئوسترالیا*١٦٢٥١٧٥٨
٥  ئەڵمانیا١٣١٧٢٦٥٦
٦  فەڕەنسا١٣١٤١١٣٨
٧  ئیتاڵیا١٣٨١٣٣٤
٨  ھۆلەند١٢٩٤٢٥
٩  کووبا١١١١٧٢٩
١٠  شانشینی یەکگرتوو١١١٠٧٢٨
سەرجەم(١٠ نەتەوە)١٨٦١٦٢١٦١٥٠٩

  *   Host nation (Australia)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ IOC (2018-04-23). "Sydney 2000 Summer Olympics - Athletes, Medals & Results". Olympics.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-04.
  2. ^ "2000 Summer Olympics Sydney Photos and Premium High Res Pictures - Getty Images". www.gettyimages.com. Retrieved 2021-09-04.
  3. ^ "How the world's media viewed the Sydney Olympics". web.archive.org. 2017-10-16. Retrieved 2021-09-04.
  4. ^ "IOC VOTE HISTORY". web.archive.org. 2008-05-25. Retrieved 2021-09-04.
  5. ^ Tyler, Patrick E. (1993-09-24). "OLYMPICS; There's No Joy in Beijing as Sydney Gets Olympics". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-09-04.
  6. ^ "Past Olympic Host Cities List". GamesBids.com. Archived from the original on 2011-01-24. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ IOC (2018-04-23). "Sydney 2000 Summer Olympics - Athletes, Medals & Results". Olympics.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-04.