جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢

جامی جیھانیی فیفیای ٢٠٠٢ پاڵەوانیەتی ژمارە حەڤدەمە لەجامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی ژاپۆن و کۆریای باشوور بەڕێوەچوو کە بۆ یەکەمین جار بوو لە مێژووی پاڵەوانیەتییەکە کە لە دوو وڵاتی جیاواز میوانداری بکرێت، بۆ جاری یەکەم بوو لە کیشوەری ئاسیا ئەنجام بدرێت، وە یەکەمین جاریش بوو لە دەرەوەی ھەردوو کیشوەرەکەی ئەمریکا و کیشوەری ئەورووپا ئەنجام بدرێت. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٣١ی ئایار تاکوو تاکوو ٣٠ی حوزەیران ی ٢٠٠٢ ی خایاند، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٢–٠ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا، وە ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی چین، ئیکوادۆر، سینیگال، و سلۆڤینیا یەکەمین جار بوو بەشداری بکەن. لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤ یاری ١٦١ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە یاریکەری بەڕازیلی ڕۆناڵدۆ بووە گۆڵکاری پاڵەوانییەتییەکە بەتۆمارکردنی ھەشت گۆڵ وەھەروەھا گۆڵپارێزی ئاڵمانی ئۆلیڤەر کان بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە ئەمەش یەکەم جار بوو گۆڵپارێزێک ببێتە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە.

دیمەنێک لەپاڵەوانیەتییەکە
جامی جیھانی فیفای ٢٠٠٢
وردەکارییەکانی خول
وڵاتانی خانەخوێ ژاپۆن
 کۆریای باشوور
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٣١ـی ئایار - ٣٠ حوزەیران
ژمارەی بەشداربووان٣٢ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا٢٠ (لە ٢٠ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان بەڕازیل (جاری پێنجەم)
پلەی دووەم ئەڵمانیا
پلەی سێیەم تورکیا
پلەی چوارەم کۆریای باشوور
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٦٤
باشترین گۆڵکەر(ان)بەڕازیل ڕۆناڵدۆ ٨ گۆڵ
باشترین یاریکەرئەڵمانیا ئۆلیڤەر کان
١٩٩٨

بەشداربووان دەستکاری

  China PR

  ژاپۆن

  عەرەبستانی سعوودی

  کۆریای باشوور

  کامیروون

  نێجیریا

  سێنیگال

  ئەفریقای باشوور

  توونس

  کۆستاریکا

  مەکسیک

  ویلایەتە یەکگرتووەکان

  ئەرژەنتین

  بەڕازیل

  ئێکوادۆر

  پاراگوای

  ئوروگوای

  بەلجیکا

  کرواتیا

  دانمارک

  ئینگلتەرا

  فەڕەنسا

  ئەڵمانیا

  ئیتاڵیا

  پۆڵەندا

  پورتوگال

  Republic of Ireland

  ڕووسیا

  سلۆڤێنیا

  ئیسپانیا

  سوێد

  تورکیا

پلەکانی پاڵەوانێتییەکە دەستکاری

ناوی ھەڵبژاردە پلەکەی لە جامی جیھانی ٢٠٠٦
  بەڕازیل یەکەم (پاڵەوان)
  ئەڵمانیا دووەم
  تورکیا سێیەم
  کۆریای باشوور چوارەم

گۆڵکارانی جامی جیھانی ٢٠٠٢ دەستکاری

گۆڵکارانی جامی جیھانی ٢٠٠٢
ڕ ناوی یاریزان ناوی ھەڵبژاردە ژمارەی گۆڵ
١ ڕۆناڵدۆ دا لیما   بەڕازیل ٨
٢ میرۆسلاڤ کلۆزە   ئەڵمانیا ٥
٣ ڕیڤاڵدۆ   بەڕازیل ٥
٤ کریستیان ڤێیری   ئیتاڵیا ٤
٥ جۆن تۆماسۆن   دانمارک ٤

خەڵاتەکان دەستکاری

خەڵاتەکانی جامی جیھانی ٢٠٠٢
خەڵاتی گۆڵکار باشترین یاریزان باشترین گۆڵپارێز باشترین یاریزانی لاو یاری خاوێن
  ڕۆناڵدۆ دا لیما   ئۆلیڤەر کان   ئۆلیڤەر کان   لەندەن دانۆڤان   بەلجیکا

تۆپی جامی جیھانی ٢٠٠٢ دەستکاری

فاڤیرنۆڤا ناوی ئەو تۆپ بوو کە بوو یاریەکانی جامی جیھانی ٢٠٠٢ بەکاردەھات، کە کۆمپانیای ئەدیداس ھەستابوو بە درووست کردنی.

سەرچاوەکان دەستکاری