ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیا


ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیا (بە ڕووسی: Сборная России по футболу، لاتینی: Sbornaya Rossii po futbolu) نوێنەرایەتی ڕووسیا دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی پیاوان. لەلایەن لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ڕووسیاوە سەرپەرشتی دەکرێت. ھەرچەندە لە ساڵی ١٩١٢ەوە ئەندامی فیفا بووە (وەک ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا پێش ساڵی ١٩١٧، وەک کۆماری سۆسیالیستی فیدراڵی سۆڤیەتی ڕووسیا لە ساڵانی ١٩١٧–١٩٢٤ و وەک یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵانی ١٩٢٤–١٩٩١)، بەڵام ڕووسیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٨ بەشداری جامی جیھانیی فیفا کرد. ١١ جار سەرکەوتنیان بۆ پاڵەوانێتییەکە بەدەستھێناوە، باشترین ئەنجامیشیان لە ساڵی ١٩٦٦ پلەی چوارەمی بەدەستھێناوە. ڕووسیا لە ساڵی ١٩٥٤ەوە ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپایە. لە ساڵی ١٩٦٠ یەکەم خولی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەدەستھێنا و لە ساڵانی ١٩٦٤ و ١٩٧٢ و ١٩٨٨ پلەی دووەمی بەدەستھێنا. لە دوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەتەوە باشترین ئەنجامی ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٠٨ بوو، کاتێک تیپەکە پلەی سێیەمی بەدەستھێنا. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ بە پێی «ڕاسپاردە»ی لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی (IOC)، فیفا و یوفا بەشداریکردنی ڕووسیایان لە پێشبڕکێکانیان ڕاگرت. یەکێتی تۆپی پێی ڕووسیا تانەیان لە قەدەغەکردنی فیفا و یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا دا لە دادگای ناوبژیوانی وەرزشی و دادگای نێودەوڵەتیش قەدەغەکردنەکەی پشتڕاستکردەوە و نەیتوانی داواکەی بباتەوە.[١] لەو کاتەوە تا ئێستا چەندین یاری دۆستانەیان بەرامبەر ھەڵبژاردەکانی ئاسیا ئەنجامداوە.[٢]

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیا
بە ڕووسی: Сборная России по футболу
لقیnational association football team
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩١٢
وڵاتی وەرزشڕووسیا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتڕووسیا
ئەندامیفیفا، یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا
ڕاهێنەرValeri Karpin
یاریگاLuzhniki Stadium، Petrovsky Stadium، RZD Arena
خاوەنRussian Football Union
وێبگەhttp://www.rufoot.ru
کۆدی وڵات لە فیفاRUS

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Russia World Cup ban appeal rejected by CAS". ESPN.com. 18 March 2022. Archived from the original on 19 March 2022. Retrieved 19 March 2022.
  2. ^ Russia has seamlessly returned to football – and nobody seems overly perturbed, Jonathan Liew, The Guardian, 26 March 2023

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری