لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی

لیژنەی ئۆڵۆمپیاتی جیھانی (بە ئینگلیزی: International Olympic Committee) (ھەروەھا بە فەرەنسی:Comité International Olympique) ئەوە رێکخراوێکە و بارەگایی لە شاری لۆزانە لە سویسرا. ئەو رێکخراوە لەلایەن پێیری دی کۆوبێرتین و دیمتریوس ڤێگلاسەوە لە ٢٣ی یۆنیۆی ١٨٩٤ دامەزرایە، لە ئێستادا نێزیکەی ٢٠٦ لیژنەی ئۆڵۆمپی نەتەوەییئ تێیدا ئەندامە.

لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی (بە ئینگلیزی: International Olympic Committee)
نیشانەی ئۆڵۆپی نێودەوڵەتی
دروشمInternational Olympic Committee
دامەزران٢٣ی یۆنیۆی ١٨٩٤
جۆروەرزشی
زمانی فەرمی
ئینگلیزی و فەرەنسی
سکرتێری گشتی
تۆماس باک (لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣)
وێبگەماڵپەری فەرمی
لێدواننیشانەی ئۆڵۆپی نێودەوڵەتی

ئەو ئۆڵۆمپیە ھەلدەستێ بە ئەنجامدانی ئۆڵۆمپی جیھانی لە ھەر ٤ ساڵ جارەکدا و ھەروەھا ئۆڵۆمپیاتی ساڵانە لە وەرزی زستان و ھاویندا،

ڕۆڵی لیژنە دەستکاری

لیژنەی ئۆڵۆمپیات تەنھا کات و خوولی یاریەکان دیاری ناکا بەڵکو بەرپرسە لە رێکخستنی چەندین کاروبار ئەوانیش:

  • رێکخستن و بەرەوپێشبردنی یاسا و خوول و یاریگا و پێشبرکێکان.
  • بەرێوەبردنی سەرجەم یاریەکان لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی
  • بەرگریکردن لەسەر مافی ئەندامانی ئۆڵۆمپیەکە
  • رێکخستن و بەرێوەبردنی سەرجەم یاری و ئاھەنگی ئۆلۆمپیەکان

پێکھێنانی لیژنە دەستکاری

پێکھێنانی لیژنەی ئۆڵۆمپی بەلایەنی کەمەوە ١١٥ ئەندام دەبێ.

سەرۆکەکانی لیژنەی ئۆڵۆمپی دەستکاری

  • دیمتریوس ڤێگلاس ١٨٩٤–١٨٩٦
  • پێیری دی کۆوبێرتین ١٨٩٦–١٩٢٥
  • کۆمێت ھێنری ١٩٢٥–١٩٤٢
  • جەی سێجفرد ١٩٤٦–١٩٥٢
  • ئێیڤەری برەندیج ١٩٥٢–١٩٧٢
  • لۆرد کێلانین ١٩٧٢–١٩٨٠
  • خوان ئەنتۆنیۆ ١٩٨٠–٢٠٠١
  • کۆمت دی جا ٢٠٠١–٢٠١٣
  • تۆماس باک ٢٠١٣ -

سەرچاوەکان دەستکاری