ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆلۆمبیا

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆلۆمبیا(بە ئینگلیزی: Colombia national football team) نوێنەری وڵاتی کۆلۆمبیایە لە پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ. یەکێتی تۆپی پێی کۆڵۆمبیا ساڵی١٩٢١ دامەزرا یەکەم یاری نێودەوڵەتی ساڵی١٩٣٨ بەرامبەر ھەڵبژاردەی مەکسیک بوو کە بە ئەنجامی (٣–١)یارییەکەی دۆڕاند. گەورەترین شکستی بەرامبەر ھەڵبژاردەی بەڕازیل لە ساڵی ١٩٥٧ بوو کاتێک بە ئەنجامی (٩–٠)یارییەکەی دۆراند. شەش جار بەشداری جامی جیھانی فیفای کردووە یەکەم بەشداری بۆ جامی جیھانی سالێ١٩٦٢ دەگەرێتەوە ھەرەوەھا ٢١ جار بەشداری جامی کوپا ئەمریکای کردووە باشترین ئەنجامیش بەدەستی ھێنابێت لەم پاڵەوانێتییە ساڵی ٢٠٠١ کاتێک توانی نازناوەکە بەدەست بھێنێت

بەستەرەدەرەکییەکان دەستکاری

یەکێتی تۆپی پێی کۆڵۆمبیا لە ماڵپەڕی فیفا ١٤ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. لاپەڕەی فەیسبووکی ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا

سەرچاوەکان دەستکاری

ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا