ڕۆبێرت پیرێس
ڕۆبێرت ئیمانوێل پیرێس (لەدایکبووی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣)، ڕاھێنەری تۆپی پێی فەرەنسی و یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی فەڕەنسایە.[١] بە شێوەیەکی بەرفراوان بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی ئارسناڵ دادەنرێت.[٢]
ڕۆبێرت پیرێس | |
---|---|
بە فەرەنسی: Robert Pires | |
لەدایکبوون | Reims، فەڕەنسا | ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣
وڵاتی وەرزش | فەڕەنسا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Robert Emmanuel Pires |
زمانی زگماکی | زمانی فەڕەنسی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی فەڕەنسی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | wing half، ناوەڕاست |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٣ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨، UEFA Euro 2004، UEFA Euro 2000 |
خول | خولی نایابی ئینگلیزی |
خەڵاتەکان | Knight of the Legion of Honour |
یاری بۆ یانەکانی فەرەنسی مێتز و مارسیلیا کردووە، دواتر پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵ کرد، لەوێ سێ جامی یەکێتی ئینگلتەرا و دوو نازناوی پرێمییەرلیگی بەدەستھێناوە، لەنێویاندا وەرزی نەدۆڕاوی یانەکە لە وەرزی ٢٠٠٣–٢٠٠٤. پیرێس یاریزانی پێشووی فەرەنسا بووە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠٤، ٧٩ یاریی بۆ ھەڵبژاردەکەی کردووە و خاوەنی ١٤ گۆڵە، ھەردوو نازناوی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ و یۆرۆی ٢٠٠٠ی بردووەتەوە. لە وەرزەکانی ٢٠٠١–٢٠٠٢ و ٢٠٠٢–٢٠٠٣ و ٢٠٠٣–٢٠٠٤ لە باشترین تیپی ساڵی PFA ناوی ھاتووە، باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە بووە بۆ جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠١، باشترین یاریزانی ساڵی FWA بووە بۆ وەرزی ٢٠٠١–٢٠٠٢، باشترین یاریزانی لاوی خولی فەرەنسا بۆ وەرزی ١٩٩٥–٩٦، و لەلایەن پێلێەوە لە ١٠٠ی فیفادا وەک باشترین یاریزانی سەدەی بیست ناوی نوسراوە. ھەروەھا لەلایەن ھاندەرانی ئارسناڵەوە وەک شەشەم باشترین یاریزانی لە مێژووی یانەکەدا دەنگی پێدرا.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Jeff Reine Adelaide reveals he is learning from Arsenal legend Robert Pires». Metro. London.
- ^ «Gunners Greatest 50 Players». Arsenal.com. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Gunners greatest 50 players». Arsenal F.C.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆبێرت پیرێس تێدایە. |