بەخێربێن

پورتوگال وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا و ھاوسنوورە لەگەڵ ئیسپانیا. پایتەختەکەی لیسبۆنە. ولاَتێکە دەکەوێتە باشووری‌ خۆرئاوای‌ قارەی‌ ئەوروپا و ھاوسنورە لەگەڵ ئیسپانیا لەخۆرھەلاَت‌ و باکوور، سنورەکانی‌ تری‌ دەکەوێتە سەر زەریای‌ ئەتڵەسی‌. (پرتوگال) دەکەوێتە نیوە دورگەی‌ (ئیبرییا) ڕووباری‌ (تییۆ = تیخۆ) ئەو وڵاتە دەکاتە دوو بەشەوە، بەشی‌ باکووری‌ کە بەرزی‌‌ و نزمی‌ زەویەکەی‌ ئاست بەرزەو ئاوھەواکەی‌ ساردوشێدار کردووە، چەندین دەشتی‌ ھەیەو بەشی‌ باشووری‌ سروشتێکی‌ تەخت‌و لیتاییە‌و ئاو‌ و ھەواکەی‌ گەرمترە و بارانیشی‌ کەمترە، گرنگترین ڕووبارەکانی‌ تری‌ (ئەلدوور، مینھو، گوادیانا‌و موندیگۆ) یە کە ھەموویان لەخاکی‌ ئیسپانیاوە ھەڵدەقوڵێن جگە لەڕووباری‌ (موندیگو) کە لەڕیزە چیایی‌ (ئەستریلا)دا ھەڵدەقوڵێت کە بەرزترین ڕیزەچیای‌ پرتوگالە، بەرزترین لوتکە چیاش لوتکەی‌ (بیکۆ) یە کە بەرزییەکەی‌ دەگاتە (٢٣٥١)م کە دەکەوێتە دوورگەکانی‌ (ئەزوەر)ی‌ پورتوگالی‌، ئەم دوورگەو دوورگەی‌ (مادیرا) دەکەونە زەریای‌ ئەتڵەسی‌یەوە کە چالاکی‌ دەماری‌ گڕکانە ئاگرینەکان چالاکەکانی‌ پێدا تێدەپەرێت، واتە دەکەونە سەر ھێڵی‌ گرکانی‌.


ھەنووکە ٣١ وتار لە دەروازەی پورتوگالدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال (پورتوگالی: Seleção Portuguesa de Futebol) نوێنەری تۆپی پێی پیاوانی وڵاتی پورتوگالە کەوا لە ساڵی ١٩٢١ەوە دامەزراوە. ھەڵبژاردەکە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەەوە سەرپەرشتی دەکرێت. یەکەمین بەشداریکردنی پورتوگال لە پاڵەوانیەتێکی گەورەدا لە مۆندیالی ١٩٦٦ بوو، کاتێک بە سەکردایەتی ئوزیبیۆ توانیان پلەی سێیەم بەدەستبێنن. دوو بەشداریکردنی داھاتووی پورتوگال لە مۆندیالی ١٩٨٦ و ٢٠٠٢ بە کرانەدەرەوەیان لە قۆناغی گروپەکان بەکۆتا ھات. بەدەر لەوە پورتوگال توانیویانە بگەنە یاری پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوڕوپای ١٩٨٤، کە تێیدا لە گێمی زیادکراودا بە پاڵەوانی جامەکە فەڕەنسا دۆڕان. ھەڵبژاردەکە لە ھەریەک لە پاڵەوانیەتەکانی مۆندیالی ٢٠٠٦، یۆرۆی ٢٠٠٠ و ٢٠١٢ چۆتە یاری پێش کۆتایی. لە جامی نەتەوەکانی ئەوڕوپای ٢٠١٦، ھەڵبژاردەی پورتوگال یەکەمین نازناوی فەرمی بردەوە دوای بردنەوەی لە فەڕەنسا بە تاکە گۆڵی یاریزان ئێدەر.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

دیمەنی ناوچەیەک لە پورتوگال

ژیاننامەی هەڵبژێردراو

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئاڤێرۆ (لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٩٨٥) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی پورتوگالییە و وەک هێرشبەرێک بۆ یانەی نەسر لە خولی پیشەگەری سعودیە یاری دەکات و کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگالییە . وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی هەموو سەردەمێک دادەنرێت، ڕۆناڵدۆ پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر [٢] و چوار پێڵاوی زێڕینی ئەوروپی بەدەستهێناوە،کە زۆرترین خەڵاتی یاریزانێکی ئەوروپییە. لە ژیانی وەرزشیدا 34 نازناوی بەدەستهێناوە ، لەوانە حەوت نازناوی خول و پێنج نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ،جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و خولی نەتەوەکانی ئەوروپا . ڕۆناڵدۆ خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین یاری (١٨٣)، گۆڵ (١٤٠)، و (٤٢) ئەسیست لە چامپیۆنزلیگ. ئەو یەکێکە لەو یاریزانە کەمانەی کە زیاتر لە ١١٠٠یاری پیشەگەرانەی ئەنجامداوە ، و زیاتر لە ٨٠٠ گۆڵی فەرمی لە ژیانی وەرزشیدا بۆ یانەکان و وڵات تۆمارکردووە

زیاتر...

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان