ڕۆماریۆ دی سۆزا فاریا (لەدایکبووی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦)، بە ڕۆماریۆ ناسراوە، سیاسەتوانێکی بەڕازیلییە، و یاریزانی پیشەگەری پێشووی تۆپی پێی بەڕازیلە. زیاتر لە ٧٠٠ گۆڵی تۆمارکردووە و یەکێکە لەو یاریزانە کەمانەی کە لانیکەم ١٠٠ گۆڵی بۆ سێ یانەی جیاواز تۆمارکردووە.[١] بە یەکێک لە باشترین یاریزانە مێژوویەکانی تۆپی پێ دادەنرێت.[٢] ڕۆماریۆ لە ساڵی ١٩٩٤ لە جامی جیھانی فیفا ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە بردنەوەی نازناوەکە بۆ بەڕازیل و وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە خەڵاتی تۆپی زێڕینی وەرگرت. ھەر لەو ساڵەدا وەک باشترین یاریزانی جیھان دەستنیشانکرا، لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ تیپی خەونەکانی جامی جیھانیی فیفا ھەڵبژێردرا، لە ساڵی ٢٠٠٤دا ناوی لە پێرستی فیفا ١٠٠ باشترین یاریزانە زیندووەکانی جیھاندا بوو[٣]

ڕۆماریۆ
بە پورتوگالی: Romário
لەدایکبوون (١٩٦٦-٠١-٢٩) ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ (تەمەن ٥٨ ساڵ)
ڕیۆ دێ ژانێرۆ، بەڕازیل
وڵاتی وەرزشبەڕازیل
ناوی کاتی لەدایکبوونRomário de Souza Faria
ناوی خوازراوBaixinho
ناسناوBaixinho
منداڵRomário de Souza Faria Júnior، Ivy Faria
زمانی زگماکیپۆرتووگالی
زمانەکانی ئاخاوتنپۆرتووگالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، سیاسەتوان، association football coach
پۆستەکانmember of the Senate of Brazil، federal deputy of Rio de Janeiro
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر، centre-forward
شوێنی کاربەڕازیلیا
ئەندامی حیزبیBrazilian Socialist Party
نەژادAfrican Brazilians
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠، ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨
خەڵاتەکانWorld Cup Golden Ball، تۆپی زێڕین، L'Équipe Champion of Champions
وێبگەhttp://www.romario.com.br

لەسەر ئاستی یانەکان، دوای ئەوەی پەرەی بە ژیانی وەرزشی سەرەتایی خۆی لە بەرازیل دا، ڕۆماریۆ لە ساڵی ١٩٨٨ ڕووی لە یانەی ئاییندھۆڤن کرد لە ھۆڵەندا. لە ماوەی پێنج وەرزی یاریکردنی لە یانەکە سێ جار بووە پاڵەوانی خولی نایابی ھۆڵەندا، و بە گشتی ١٦٥ گۆڵی لە ١٦٧ یاریدا تۆمارکردووە. لە ساڵی ١٩٩٣ ڕووی لە یانەی بارسێلۆنا کرد و بووە بەشێک لە " تیپی خەونەکان "ی یۆھان کرۆیف. لە وەرزی یەکەمی لالیگادا سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بە تۆمارکردنی ٣٠ گۆڵ لە ٣٣ یاریدا بووە گۆڵکاری خولەکە. لە نیوەی دووەمی ژیانی وەرزشیدا ڕۆماریۆ یاری بۆ یانەکانی ناو شاری ڕیۆ دی جانیرۆی بەرازیل کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٠ لەگەڵ ڤاسکۆ داگاما نازناوی خولی بەڕازیلی بەدەستھێنا و سێ جار گۆڵکاری خولەکە بوو. لە کۆتایی ژیانی وەرزشیدا بۆ ماوەیەکی کورتیش لە قەتەر و ئەمریکا و ئوسترالیا یاری کردووە.

ڕۆماریۆ بە تۆمارکردنی ٥٥گۆڵ لە ٧٠ یاریدا، چوارەم گۆڵکاری ھەڵبژاردەی بەڕازیلە، لە دوای پێلێ و نەیمار و ڕۆناڵدۆ.[٤] لە پلەی سێیەمی لیستی گۆڵکارانی خولی بەڕازیل بە تۆمارکردنی ١٥٥ گۆڵ. نۆیەم گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێیە و لە ١٠٠٢ یاری فەرمیدا ٧٨٤ گۆڵی تۆمارکردووە.[٥]ڕۆماریۆ لە ساڵی ٢٠١٠ دەستی بە کاری سیاسی کردووە، کاتێک بە جێگری پارتی سۆسیالیستی بەڕازیل ھەڵبژێردرا. پاشان لە ساڵی ٢٠١٤ بە سیناتۆر ھەڵبژێردرا. لە ساڵی ٢٠١٧ حزبەکانی گۆڕی بۆ پۆدیمۆس و لە ساڵی ٢٠٢١ پەیوەندی بە پارتی لیبراڵەکانەوە کرد. دیارترین منداڵی ڕۆماریۆ دەندرێ فیلیپی فیگێرێدۆیە، کە شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە و وەک ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی کاردەکات.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Neymar emulates Ronaldo & Romario after bringing up 100 goals for PSG | Goal.com". www.goal.com. Retrieved 2022-05-27.
  2. ^ "The Joy of Six: Great finishers". The Guardian. 31 July 2009. Retrieved 19 November 2013
  3. ^ "Pele's list of the greatest". BBC Sport. 4 March 2004. Retrieved 19 June 2014.
  4. ^ "Romário de Souza Faria – Goals in International Matches". RSSSF. Retrieved 19 February 2021
  5. ^ "Best Goalscorers All-Time (Official Matches)". RSSSF Archive. 25 September 2013.