خولی نایابی ھۆڵەندا

خولی تۆپی پێ

خولی نایابی ھۆڵەندا یان ئێردیڤێژی (گۆکردنی ھۆڵەندی: [ˈeːrədivizi]) بەرزترین ئاستی تۆپی پێیە لە هۆڵەندا، خولەکە لە ساڵی ١٩٥٦ دامەزرا دوای دوو ساڵ لە دەستپێکردنی تۆپی پێی پیشەیی لە هۆڵەندا. بە یەکێک لە باشترین خولی ئەورووپا دادەنرێت و بە شێوەیەکی فراوان بە یەکێک لە باشترین خولەکانی جیهان دادەنرێت. لە وەرزی ٢٠٢٣-٢٤ لە ڕیزبەندی شەشەم باشترین خولی ئەوروپادایە لەلایەن یوفا.[١] لە ئێستادا یانەی فاینۆڕد ڕۆتڕدام براوەی خوولەکەیە دوای ئەوەی لە وەرزی ڕابردوو توانی بۆ جاری ١٦ـــــەم لە مێژووی خۆیدا ببێت بە پاڵەوان

ئێردیڤێژی
دامەزراندن١٩٥٦ (٦٨ ساڵ)
ناوچەهۆڵەندا
ژمارەی تیمەکان١٨
شیاو بۆخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
خولی ئەورووپا
خولی کۆنفرانسی ئەورووپا
جامی نێوخۆییجامی ھۆڵەندا
جامی سووپەری ھۆڵەندا
کۆتا پاڵەوانفاینۆرد (١٦هەم نازناو)
سەرکەوتووترین یانەئایاکس (٣٦ نازناو)
ماڵپەڕی فەرمیEredivisie.nl

خولی نایابی هۆڵەندا (ئێردیڤیزی) لە ١٨ یانە پێکهاتووە هەر یانەیەک لە ماوەی وەرزەکەدا دوو جار هەموو ڕووبەڕووی یانەکانی تر دەبێتەوە، جارێک لە یاریگای خۆی و جارێک لە یاریگای یانەی بەرامبەر ، لە کۆتایی هەر وەرزێکدا، هەردوو یانەی کۆتایی ڕێزبەندی ئۆتۆماتیکی بۆ ئاستی دووەمی سیستەمی خولی هۆڵەندی دادەبەزێت، دادەبەزنە خولی پلەیەکی هۆڵەندا (ئێرێست دیڤیزی) ، لە کاتێکدا پاڵەوان و دووەمی خولی پلە یەکی هۆڵەندا (ئیرستێ دیڤیزی) ئۆتۆماتیکی سەردەکەون بۆ خولی نایابی هۆڵەندا (ئێردیڤیزی).

خولی نایابی هۆڵەندا لە ١٨ یانە پێکدێت. هەر یانەیەک لەماوەی ئەم وەرزەدا دووجار لەگەڵ هەموو یانەیەکی تر یاری دەکات، جارێک لە یاریگای خۆی و جارێکیش لە دەرەوەی یاریگا. لەکۆتایی هەر وەرزێکدا ئەو دوو یانەیەی لە ڕیزبەندی خوارەوەی خولەکەیە ، دادەبەزێنرێن بۆ ئاستی دووەمی سیستمی خولی هۆڵەندی، ئەویش خولی پلە یەکی هۆڵەندا (ئیرست دیڤزی) ، لەکاتێکدا پاڵەوان و دووەمی خولی پلەیەکی هۆڵەندا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سەردەکەوێتە خولی نایابی هۆڵەندا . ئەو یانەیەی لە خوارەوەی خولی ئێرێدیڤیزەوە پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، دەچێتە قۆناغی کۆتایی بەرزبوونەوە/دابەزین و شەش یانە پلە بەرزەکانی خولی ئیرستێ .

ئەیاکس زۆرترین نازناوی خولی نایابی هۆڵەندای بەدەستهێناوە بە ٣٦ نازناو، ئایندهۆڤن لە دوای ئەویشدایە بە ٢٤ نازناو، فاینۆردیش بە ١٦ نازناو لە دوای ئەویشەوەیە، لە ساڵی 1965ەوە ئەم سێ یانەیە جگە لە سێ نازناوی خولی نایابی هۆڵەندا هەموو نازناوەکانیان بەدەستهێناوە (نازناوەکانی ساڵی ١٩٨١ و ٢٠٠٩ یانەی ئەیزێد ئەلکمار بەدەستی هێنا و ئێف سی تڤێنتی لە ساڵی 2010 نازناوەکەی بەدەست هێنا ). ئەیاکس و ئایندهۆڤن و فاینۆرد بە " سێ گەورە " یان "سێ سەرەکی نەریتی" تۆپی پێی هۆڵەندا ناسراون . ئەوان تاکە یانەن لە فۆڕمی ئێستای خۆیاندا کە هەرگیز لە خولی نایابی هۆڵەندا دانەبەزیون. یانەی ئۆترێخت بەرهەمی یەکگرتنەوەی سێ یانەی ئەو شارەیە لە ساڵی ١٩٧٠، کە یەکێکیان بە ناوی ڤی ڤی دۆس هەرگیز لە خولی نایابی هۆڵەندا دانەبەزیبوو.

لە ساڵی ١٩٩٠ تا ١٩٩٩ ناوی فەرمی خولەکە بریتی بوو لە PTT Telecompetitie (لە دوای ئەوەی سپۆنسەرەکەی، PTT Telecom)، کە گۆڕدرا بۆ KPN Telecompetitie (چونکە PTT Telecom ناوەکەی گۆڕی بۆ KPN Telecom) لە ساڵی ١٩٩٩ و بۆ KPN Eredivisie لە ساڵی ٢٠٠٠ لە ساڵانی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥ خولەکە ناوی (هۆڵەندا گازینۆی ئێریدیڤیسی بوو). لە وەرزی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ەوە خولەکە لەلایەن Vriendenloterij (تیروپشک)ەوە سپۆنسەر دەکرێت، بەڵام بەهۆی هۆکاری یاساییەوە نەتوانرا ناوەکەی بە خولەکەوە ببەسترێتەوە (حکومەتی هۆڵەندا دژی ناوەکە بوو، چونکە Eredivisie دەیکرد، دوای سپۆنسەری گازینۆی هۆڵەندا ، دیسانەوە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە سپۆنسەر بکرێت کە یارییەکانی چانس دابین دەکات).

لە مانگی ئابی ٢٠١٢دا، ئاشکرا کرا کە سەرمایەدار ڕوپەرت مردۆک مافی ناوی ئێریدیڤیسی بۆ ماوەی ١٢ ساڵ بە حیسابی یەک ملیار یۆرۆ مسۆگەر کردووە، کە لە وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ دەستی پێکردووە. لە چوارچێوەی ئەم گرێبەستەدا، پێنج گەورەترین یانەی ئێریدیڤیس بڕیار بوو ساڵانە پێنج ملیۆن یۆرۆ وەربگرن. لە ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی پەتای کۆڤید-19 خولی نایابی هۆڵەندا بۆ ئەوساڵە ڕاگیر .

یانەکانی ئێستا(٢٠٢٣_٢٠٢٤) دەستکاری

یانەی
شار توانا شوێن
لە ٢٠٢٢-٢٠٢٣
وەرزی یەکەم
لە خولی نایابی هۆڵەدان
ژمارەی وەرزەکان
لە خولی نایابی هۆڵەندا
یەکەم وەرزی
کە بەشداری خولەکەی کردووە
ژمارەی وەرزەکانی
کە بەشداری خولەکەی کردووە
نازناوی خولی ئێردیڤیزی فۆرمە تازەکە نازناوی خولی هۆڵەندا کۆتا نازناز
ئەیاکسa b ئەمستەردام 55,865 3rd 1956–57 68 1956–57 68 26 36 2022
ئالمێرە سیتی ئالمێرە 4,501 promoted* 2023–24 1 2023–24 1 0 0 -
ئەی زێد ئەلکمار 19,500 4th 1968–69 46 1998–99 23 2 2 2009
ئێکسلیسۆر ڕۆتەردام 4,500 15th 1970–71 24 2022–23 2 0 0 -
فاینۆردa b ڕۆتەردام 51,137 1st 1956–57 68 1956–57 68 10 16 2023
فۆرتونا سیتارد سیتارد 12,500 13th 1968–69 25 2018–19 6 0 0 -
گۆ ئەهێد ئیگڵز دێڤنتڕ 10,000 11th 1963–64 34 2021–22 3 0 4 1933
یانەی ھێرنڤین هێرنڤین 27,224 8th 1990–91 32 1993–94 31 0 0 -
ھێراکلیس ئالمێڵۆ ئالمێڵۆ 12,080 promoted* 1962–63 23 2023–24 1 2 2 1941
نیمخن نیمخن 12,500 12th 1967–68 43 2021–22 3 0 0 -
زڤۆڵێ زڤۆڵێ 13,250 promoted* 1978-79 23 2023–24 1 0 0 -
ئایندھۆڤنa b ئایندھۆڤن 36,500 2nd 1956–57 68 1956–57 68 21 24 2018
ئار کی سی فالفیک فالفیک 7,508 9th 1988–89 28 2019–20 5 0 0 -
سپارتا ڕۆتەردامa ڕۆتەردام 11,026 6th 1956–57 58 2019–20 5 1 6 1959
تڤێنتیc ئەنشخدە 30,205 5th 1956–57 65 2019–20 5 1 1 2010
یانەی ئوترێختb d ئوترێخت 23,750 7th 1970–71 54 1970–71 54 0 0 -
ڤیتێس ئارنهایم 21,248 10th 1971–72 39 1989–90 35 0 0 -
یانەی ڤۆلێندام ڤۆڵێندام 7,384 14th 1959–60 27 2022–23 2 0 0 -

پاڵەوانانی ئێڕدێڤێژی دەستکاری

ناوی یانە ژمارەی بردنەوەی نازناو دووم بوون ساڵەکانی بردنەوەی نازناوەکە
ئەیاکس ئەمستردام     ٣٦
٢٣ ١٩١٧–١٨، ١٩١٨–١٩، ١٩٣٠–٣١، ١٩٣١–٣٢، ١٩٣٣–٣٤، ١٩٣٦–٣٧، ١٩٣٨–٣٩، ١٩٤٦–٤٧, ١٩٥٦–٥٧, ١٩٥٩–٦٠, ١٩٦٥–٦٦, ١٩٦٦–٦٧, ١٩٦٧–٦٨, ١٩٦٩–٧٠, ١٩٧١–٧٢, ١٩٧٢–٧٣, ١٩٧٦–٧٧, ١٩٧٨–٧٩, ١٩٧٩–٨٠, ١٩٨١–٨٢, ١٩٨٢–٨٣, ١٩٨٤–٨٥, ١٩٨٩–٩٠, ١٩٩٣–٩٤, ١٩٩٤–٩٥, ١٩٩٥–٩٦, ١٩٩٧–٩٨, ٢٠٠١–٠٢, ٢٠٠٣–٠٤, ٢٠١٠–١١, ٢٠١١–١٢, ٢٠١٢–١٣, ٢٠١٣–١٤, ٢٠١٨–١٩, ٢٠٢٠-٢١ , ٢٠٢١-٢٢
یانەی ئایندھۆڤن   ٢٤ ١٤ ١٩٢٨–٢٩, ١٩٣٤–٣٥, ١٩٥٠–٥١, ١٩٦٢–٦٣, ١٩٧٤–٧٥, ١٩٧٥–٧٦, ١٩٧٧–٧٨, ١٩٨٥–٨٦, ١٩٨٦–٨٧, ١٩٨٧–٨٨, ١٩٨٨–٨٩, ١٩٩٠–٩١, ١٩٩١–٩٢, ١٩٩٦–٩٧, ١٩٩٩–٠٠, ٢٠٠٠–٠١, ٢٠٠٢–٠٣, ٢٠٠٤–٠٥, ٢٠٠٥–٠٦, ٢٠٠٦–٠٧, ٢٠٠٧–٠٨, ٢٠١٤–١٥, ٢٠١٥–١٦, ٢٠١٧–١٨
فاینۆرد ڕۆتڕدام   ١٦ ٢١ ١٩٢٣–٢٤, ١٩٢٧–٢٨ , ١٩٣٥–٣٦ , ١٩٣٧–٣٨ , ١٩٣٩–٤٠, ١٩٦٠–٦١, ١٩٦١–٦٢, ١٩٦٤–٦٥, ١٩٦٨–٦٩, ١٩٧٠–٧١, ١٩٧٣–٧٤, ١٩٨٣–٨٤, ١٩٩٢–٩٣, ١٩٩٨–٩٩, ٢٠١٦–١٧, ٢٠٢٢-٢٣
ئێچ ڤی ڤی دین ھاگ  ١٠ ١ ١٨٩٠–٩١, ١٨٩٥–٩٦, ١٨٩٩–٠٠, ١٩٠٠–٠١, ١٩٠١–٠٢, ١٩٠٢–٠٣, ١٩٠٤–٠٥, ١٩٠٦–٠٧, ١٩٠٩–١٠, ١٩١٣–١٤
سپارتا ڕۆتەردام ٦ ١٩٠٨–٠٩، ١٩١٠–١١، ١٩١١–١٢، ١٩١٢–١٣، ١٩١٤–١٥، ١٩٥٨–٥٩
راب ٥ ٣ ١٨٩١–٩٢, ١٨٩٣–٩٤, ١٨٩٦–٩٧, ١٨٩٧–٩٨, ١٨٩٨–٩٩
گۆ ئەهێد ئیگڵز ٤ ٥ ١٩١٦–١٧, ١٩٢١–٢٢ , ١٩٢٩–٣٠, ١٩٣٢–٣٣
کۆینکجڵکی ٣ ٣ ١٨٨٩–٩٠, ١٨٩٢–٩٣, ١٨٩٤–٩٥
فیلم تو تیلیبورگ ٣ ١ ١٩١٥–١٦، ١٩٥١–٥٢، ١٩٥٤–٥٥
کریینھوت ٣ ١٩٠٣–٠٤, ١٩٠٥–٠٦, ١٩٢٤–٢٥
ئەیزێد ئەلکەمار ٢ ٢ ١٩٨٠–٨١, ٢٠٠٨–٠٩
ھیراکلیس ئەلمیلو ٢ ١ ١٩٢٦–٢٧, ١٩٤٠–٤١
ئادۆ دین ھاخ ٢ ١٩٤١–٤٢, ١٩٤٢–٤٣
RCH ٢ ١٩٢٢–٢٣, ١٩٥٢–٥٣
ناک بریدا ١ ٤ ١٩٢٠–٢١
تڤێنتی ١ ٣ ٢٠٠٩–١٠
داڕێژە:Ill-WD2 ١ ٣ ١٩٦٣–٦٤
رۆدا کیرکرادھ ١ ٢ ١٩٥٥–٥٦
Be Quick ١ ٢ ١٩١٩–٢٠
اف سی ئایندھۆڤن ١ ٢ ١٩٥٣–٥٤
یانەی ئنسخیدەی وەرزشی ١ ١ ١٩٢٥–٢٦
فی فی دوس ١ ١ ١٩٥٧–٥٨
دین بوش ١ ١ ١٩٤٧–٤٨
De Volewijckers ١ ١٩٤٣–٤٤
یانەی ھارلم ١ ١٩٤٥–٤٦
Limburgia ١ ١٩٤٩–٥٠
SVV ١ ١٩٤٨–٤٩
Quick Den Haag ١ ١٩٠٧–٠٨
VV Concordia ١ ١٨٨٨–٨٩

کلاسیکۆی هۆڵەندا دەستکاری

کلاسیکۆی هۆڵەندا لەنێوان دوو یانە بەهێزەکەی ئەو خولەن ئەوانیش ئەیاکس ئەمستردام وئایندۆڤن. بەیەکێک لەیارییە بەهێزەکانی ئەو وڵاتە دائەنرێت لەهۆڵەنداو ئەوروپا و جیهان بینەرێکی زۆری هەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Member associations - UEFA rankings - Country coefficients – UEFA.com". UEFA.com. Retrieved 7 January 2021.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری