یانەی ئایندهۆڤن (بەئینگلیزی:PSV Eindhoven) یانەیەکی تۆپی پێی هۆڵەندیە بنکەی یانەکە دەکەوێتە شاری ئایندهۆڤن لە هۆڵەندا ،یانەکە بەشدارە لە خولی نایابی هۆڵەندا ، یانەکە لە ٣١ی ئابی ١٩١٣ دامەزراوە ، یانەکە خاوەن کۆمەڵێ دەستکەوتە لەوانە ٢٤ جار پاڵەوانی خولی هۆڵەندی و نۆ جاریش جامی هۆڵەندا و وە ۱۰جاریش جامی یۆهاین کڕۆیف و جارێکیش خولی ئەورووپا وە جارێکیش جامی ئەورووپای بەرزکردۆتەوە ،یانەی خاوەن یاریگایەکی هاوچەرخە بەناوی وێستگەی فلیپس کە جێگای زۆرتر لە ٣٥ هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت.
ئایندۆڤن
ناوی تەواو | پی ئێس فی ئایندۆڤن |
---|
نازناو | سوورەکان |
---|
ناوی کورتکراوە | psv |
---|
دامەزراندن | ۳۱/۸/۱۹۱۳ |
---|
یاریگا | یاریگای فیلیبس |
---|
تون جربراندس |
خول | خولی نایابی هۆڵەندا |
---|