جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠

جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠ پاڵەوانیەتی ژمارە چواردەمە لەجامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی ئیتالیا بەڕێوەچوو. بەمەش ئیتاڵیا بوو بە دووەم وڵات لە دوای مەکسیک کە دووجار میوانداری جامی جیھانیی بکات. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٨ی حوزەیران تاکوو ٨ی تەممووز ی ١٩٩٠ی خایاند، تێیدا ٢٤ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیای ڕۆژاوا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ١–٠ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٥٢ یاری ١١٥ جار گۆڵ ھەژێنراوە، وە یاریکەری ئیتالی سکیلاچی بووە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی ٦ گۆڵ وە ھەر خۆشی بوو بە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە.

جامی جیهانیی فیفای ١٩٩٠
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ ئیتالیا
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٨ـی حوزەیران - ٨ـی تەممووز
ژمارەی بەشداربووان٢٤ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا١٢ (لە ١٢ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان ئاڵمانیای ڕۆژاوا (جاری سێەم)
پلەی دووەم ئەرژەنتین
پلەی سێیەم ئیتالیا
پلەی چوارەم ئینگلستان
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٥٢
باشترین گۆڵکەر(ان)ئیتالیا سەلڤاتۆر سکێلاچی ٦ گۆڵ
باشترین یاریکەرئیتالیا سەلڤاتۆر سکێلاچی
١٩٨٦

دیاریکردنی خانەخوێدەستکاری

دەنگدان بۆ موانداریکردنی جامی جیھانی ١٩٩٠ لە ساڵی ١٩٨٤ کرا لە شاری زوریخ لە سویسرا، کە لە کۆتا خولی دەنگدانەکە ئیتاڵیا بە ١١ دەنگ سەرکەوت بەسەر یەکێتی سۆڤیەت کە ٥ دەنگی بە دەست ھێنابوو. بەم جۆرەش ئیتاڵیا بوو بە دووەم وڵات لە دوای مەکسیک کە دووجار میوانداری جامی جیھانیی بکات.

لە ساڵی ١٨٨٣ ھەریەک لە وڵاتەکانی نەمسا، ئینگلتەرا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، یۆنان، یەکێتی سۆڤیەت، ئەڵمانیای ڕۆژاوا، و یوگوسلاڤیا ناوی خۆیان تۆمارکردبوو بۆ میوانداری کردنی جامی جیھانیی ١٩٩٠. پاش مانگێک تەنھا ئینگلتەرا، یۆنان، ئیتاڵیا، و یەکێتی سۆڤیەت مانەوە دوای ئەوەی وڵاتەکانی تر کشانەوە. دواتریش لە کاتی پێشبڕیکێکە ئینگلتەرا و یۆنانیش کشانەوە بەمەش تەنھا ئیتاڵیا و یەکیتی سۆڤیەت لە کۆتا خولی دەنگدانەکە مانەوە. یەکێتی سۆڤیەت بڕیاری بایکۆت کردنی یارییەکانی ئۆڵمپیکی ساڵی ١٩٩٤ کردبوو. ئەمەش کاریگەری زۆری ھەبوو لەسەر دەنگەکانی بۆ میوانداری جامی جیھانی ھەربۆیە ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بوو بە خانەخوێی جامی جیھانیی ١٩٩٠.

بەشداربوواندەستکاری

  کۆریای باشوور

  میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان

  میسر

  کامیروون

  کۆستاریکا

  ویلایەتە یەکگرتووەکان

  ئەرژەنتین

  بەڕازیل

  ئوروگوای

  کۆلۆمبیا

  نەمسا

  بەلجیکا

  کۆماری چیک

  ئیتالیا

  ئینگلستان

  ھۆڵەندا

  ئەڵمانیای ڕۆژاوا

  ڕۆمانیا

  کۆماری ئێرلەندا

  یەکێتی سۆڤیەت

  سکۆتلاند

  ئیسپانیا

  سوید

  یوگۆسلاڤیا

پلەکاندەستکاری

ناوی ھەڵبژاردە پلەکەی لە جامی جیھانیی ١٩٩٠
  ئەڵمانیای ڕۆژاوا یەکەم (پاڵەوان)
  ئەرژەنتین دووەم
  ئیتالیا سێیەم
  ئینگلستان چوارەم

گۆڵکارانی جامی جیھانیی ١٩٩٠دەستکاری

ڕ=ڕیزبەند

ن. ی=ناوی یاریزان

ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە

ژ. گ=ژمارەی گۆڵ

گۆڵکارانی جامی جیھانیی ١٩٩٠
ڕ ن. ی ن. ھـ ژ. گ
١ سالڤاتۆر سکێلاچی   ئیتالیا ٦
٢ تۆماس سکوھراڤی   کۆماری چیک ٥
٣ مایکڵ (خۆزێ میوگێل)   ئیسپانیا ٤
٤ گاری لینکەر   ئینگلستان ٤
٥ لۆسەر ماتھاوس   ئەڵمانیای ڕۆژاوا ٤

خەڵاتەکاندەستکاری

خەڵاتەکانی جامی جیهانیی ١٩٩٠
خەڵاتی گۆڵکار باشترین یاریزان باشترین یاریزانی لاو یاری خاوێن
  سالڤاتۆر سکێلاچی   سالڤاتۆر سکێلاچی   ڕۆبێرت پرۆسینیچکی   ئینگلستان

سەرچاوەکاندەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیزی

وێبگەی فەرمی فیفا