ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نەمسا
ھەڵبژداردەی تۆپی پێی نەمسا (بە ئینگلیزی: Austria national football team) نوێنەرایەتی وڵاتی نەمسا دەکات لە پاڵاوانێتییەکانی تۆپی پێی نێودەڵەتی، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی نەمساوە سەرپەرشتی دەکردێت.[١] یەکێتی تۆپی پێی نەمسا لە سالی ١٩٠٤ دامەزراوە و یەکەم یاری نێودەوڵەتی لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٠٤ بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەجارستان ئەنجام دا بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە.[٢] حەوت جار بەشداری جامی جیھانی کردووە یەکەم بەشداری لە ١٩٣٠ بوو. باشترین ئەنجام لەم پاڵاوانێتییە بەدەستی ھێنابێت لە جامی جیھانی ١٩٥٤ بوو کاتێک توانی پلەی سێیەم بەدەست بھێنێت . سێ جار بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەورووپای کردووە (٢٠٠٨، ٢٠١٦، ٢٠٢٠).[٣]

سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «ÖFB – Österreichischer Fußball-Bund». oefb.at (بە ئەڵمانی). لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Strack-Zimmermann، Benjamin. «Austria (2021)». www.national-football-teams.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ UEFA.com. «UEFA EURO 2020». UEFA.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نەمسا تێدایە.
- وێبگەی فەرمی (ئەڵمانی)