جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦
جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ پاڵەوانیەتی ژمارە سێزدەیەمە لەجامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی مەکسیک بەڕێوەچوو، بەمەش وڵاتی مەکسیک بوو بە یەکەمین وڵات دووجار میوانداری جامی جیھانی بکات. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٣١ی ئایار تاکوو ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٨٦ ی خایاند، تێیدا ٢٤ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەنتین بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٣–٢ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیای ڕۆژاوا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٥٢ یاری ١٣٢ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە یاریکەری ئینگلیزی گاری لینکەر بووە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ وەھەروەھا یاریکەری ئارجەنتینی دیێگۆ مارادۆنا بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە.
![]() | |
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتی خانەخوێ | ![]() |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٣١ـی ئایار - ٢٩ـی حوزەیران |
ژمارەی بەشداربووان | ٢٤ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ١٢ (لە ١١ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ![]() |
پلەی دووەم | ![]() |
پلەی سێیەم | ![]() |
پلەی چوارەم | ![]() |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٥٢ |
باشترین گۆڵکەر(ان) | ![]() |
باشترین یاریکەر | ![]() |
١٩٨٢ → ١٩٩٠ ← |
ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە بووە پاڵەوانی جامی جیھانیی بە سەرکردایەتی کاپتن دێیگۆ مارادۆنای ٢٥ ساڵان توانیان نازناوەکە بە دەست بھێنن. کە مارادۆنا بە درێژای پاڵەوانێتییکە توانی ٥ گۆڵ تۆمار بکات، ھەر لە جامی جیھانی ١٩٨٦ و لە قۆناغی پێش کۆتایی مارادۆنا توانی دووان لە بەناوبانگترین گۆلەکانی مێژووی خۆی و جامی جیھانیی و تۆپی پێش تۆمار بکات. کە یەکێکیان بە دەست تۆماری کرد کە بە «دەستی خودایی» یان «گۆڵی سەدە» ناوبانگی دەرکردبوو، گۆلەکەی دیکەش پاش وەرگرتنی تۆپ لە ناوەڕاستی یاریگا مارادۆنا بە خێرایی و بە تەنھا ٥ یاریزانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا تێدەپەڕێنێت و پاش تێپەڕاندنی گۆڵپارێزیش گۆڵەکە تۆمار دەکات، ئەم گۆڵە ھەندێک پێیان وایە جوانترین گۆڵی سەدەی بیستەمە.
بەشداربوواندەستکاری
پلەکان پاڵەوانێتییەکەدەستکاری
- پلەی یەکەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەنتین
- پلەی دووەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیای ڕۆژاوا
- پلەی سێیەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا
- پلەی چوارەم:ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەلجیکا
ناوی ھەڵبژاردە | پلەکەی لە جامی جیھانیی ١٩٨٦ |
---|---|
ئەرژەنتین | یەکەم (پاڵەوان) |
ئەڵمانیای ڕۆژاوا | دووەم |
فەڕەنسا | سێیەم |
بەلجیکا | چوارەم |
گۆڵکارانی جامی جیھانیی ١٩٨٦دەستکاری
ڕ=ڕیزبەند
ن. ی=ناوی یاریزان
ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە
ژ. گ=ژمارەی گۆڵ
ڕ | ن. ی | ن. ھـ | ژ. گ |
---|---|---|---|
١ | گاری لینکەر | ئینگلتەرا | ٦ |
٢ | ئییلیۆ بوتراگیۆ | ئیسپانیا | ٥ |
٣ | دێیگۆ مارادۆنا | ئەرژەنتین | ٥ |
٤ | کاریکا | بەڕازیل | ٥ |
٥ | خۆرخێ ڤاڵدانۆ | ئەرژەنتین | ٤ |
خەڵاتەکاندەستکاری
- گاری لینکەر خەڵاتی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
- دێیگۆ مارادۆنا خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەونێتییەکەی پێ بەخشرا.
- ئینزۆ سکیفۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
- ھەڵبژاردەی بەرازیل خەڵاتی یاری خاوێنی پێ بەخشرا.
خەڵاتی گۆڵکار | باشترین یاریزان | باشترین یاریزانی لاو | یاری خاوێن |
---|---|---|---|
گاری لینکەر | دێیگۆ مارادۆنا | ئینزۆ سکیفۆ | بەڕازیل |
سەرچاوەکاندەستکاری
- ویکیپیدیای ئینگلیزی
- وێبگەی فەرمی فیفا ١٧ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.