کلاودیۆ براڤۆ

یاریزانی تۆپی پێی چیلی


کلاودیۆ ئەندرێس براڤۆ مونۆز (گۆکردن بە ئیسپانی: [ˈklawðjo ˈβɾaβo] ; لەدایکبووی ١٣ی نیسانی ١٩٨٣)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی چیلییە و وەک گۆڵپارێز لە یانەی ڕیاڵ بیتیس لە لالیگا و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی چیلی یاریی دەکات.

کلاودیۆ براڤۆ
بە ئیسپانی: Claudio Bravo
لەدایکبوون (١٩٨٣-٠٤-١٣) ١٣ی نیسانی ١٩٨٣ (تەمەن ٤١ ساڵ)
Loncoche، چیلی
وڵاتی وەرزشچیلی
ناوی کاتی لەدایکبوونClaudio Andrés Bravo Muñoz
Second family name in Spanish name
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئیسپانی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپgoalkeeper
پەروەردەLiceo Polivalente Juan Gómez Millas‎
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٣
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
خوللا لیگا
خەڵاتەکانChilean Sportsman of the Year

کلاودیۆ لە یانەی کۆلۆ-کۆلۆ لە خولی چیلی دەستی بە یاریی کردن کرد و لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕووی لە ڕیاڵ سۆسیداد کرد و لە ٢٣٧ یاری فەرمی بەشداری کرد. بارسێلۆنا لە ساڵی ٢٠١٤ بە ١٢ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵدا واژووکرد، لە یەکەم وەرزیدا نازناوی سیانەی وەرز (جامی شا-خولی لالیگا - خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا)ی و جامی زامۆرای وەک باشترین گۆڵپارێز وەرز بەدەستھێنا. لە ھاوینی ٢٠١٦ ڕووی لە یانەی مانچستەر سیتی کرد و لەوێ چەندین نازناوی بەدەستھێنا. دوای چوار ساڵ لە ئینگلتەرا گەڕایەوە بۆ ئیسپانیا و گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال بێتیس واژوو کرد.

براڤۆ بە کۆی گشتی ١٤٥ یاریی بۆ ھەڵبژاردەی چیلی ئەنجامداوە. نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کردووە لە دوو جامی جیھانیی فیفا و جامی کیشوەرەکانی فیفا و شەش پاڵەوانێتی کوپا ئەمریکا .[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Meet the Confed Cup captains». FIFA. ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە. He [Claudio Bravo] was a key part of the teams that competed at the 2010 and 2014 World Cups and, as captain, had the honour of raising the Copa America trophy in 2015 and 2016.