ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کەنەدا

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کەنەدا (بە ئینگلیزی: Canada men's national soccer team، بە فەڕەنسی: Équipe du Canada de soccer masculin) ھەڵبژاردەی فەرمی و نوێنەری وڵاتی کەنەدا یە و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی کەنەدا و سەرپەرشتی دەکریت، یەکەمین یاری ھەڵبژاردەکە لە ٧ی حوزەیرانی ١٩٢٤ بووە لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوسترالیا کە یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ دۆرا و گەورەترین بردنەوەش بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی دوورگەکانی کەیمەن بووە کە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١ بووە بە ئەنجامی یازدە گۆڵی بێبەرامبەر، و لە ١٨ی تەممووزی ١٩٩٣ یش گەورەترین شکستی تۆش کردووە ئەوکات بە ٨ گۆڵ بێ بەرامبەڕ لە گەل ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەکسیک دۆرا.[١]

یاری نێوان کەنەدا و کۆستاڕیکا لە ٢٠٢١

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "MEN'S NATIONAL TEAM". Canada Soccer (بە ئینگلیزی). ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.