دەروازە:کەنەدا
پێشەکیکەنەدا (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada)، فەرمیانە یەکێتی کەنەدا، وڵاتێکە لە ئەمەریکای باکوور لە سێزدە ھەرێم پێکھاتووە ناوی ھەرێمەکان بریتیە لە کیوبیک و ئەنتاریۆ و مانیتۆبا و ساسکاچوان و ئەلبێرتا و بریتیش کۆڵۆمبیا و یووکان و نونوڤوت و باکوری خۆڕئاوا و نۆڤاسکۆشیا و نیوفاندلەند و لابرادۆر و نیوبرانسویک و دوورگەی پرینس ئێدوارد. ئەم ھەرێمانە ھەر یەکەو پایتەختێکی ھەیە بەڵام یەک پایتەخت ھی ھەموو کەنەدایە ئەویش ئۆتاوایە. کەنەدا دەکەوێتە بەشی سەرەوەی کیشوەری ئەمەریکای باکور و دەڕوانێتە زەریای ئەتڵەسی لەبەشی خۆرھەڵاتی وە دەڕوانێتە زەریای ھێمن لەبەری خۆرئاوای، ھەروەھا زەریای بەستەڵەکی باکوور لە بەشی باکوریێتی، کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، ھەروەھا سنوری باشوری کە ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە درێژترین سنووری ڕامیاری دادەنرێت لەجیھان دا.
وتاری ھەڵبژێردراوتی دی کەنەدا ترەست (بە ئینگلیزی: TD Canada Trust) یان ھەر بە تی دی بانگ دەکرێت، بریتیە لە بانکێکی کەسی و بازرگانی لە کەنەدا، ھەردوو پیتی تی دی کورتکراوەی تۆرەنتۆ و دۆمینیۆن بەنکە، تی دی کۆمەڵێک خزمەتگوزاری پێشکەش بە بەشداربوانی دەکات ھەربەم ھۆیەوە زیاتر لە ١٠ ملیۆن بەشداربووی ھەیە کە لە ١١٠٠ لقی بەنکی و ٢٦٠٠ ئامێری خۆکاری ATMs خزمەتگوزاری وەردەگرن. ژیاننامەی ھەڵبژێردراوجەیمز کامێرۆن لەدایکبووی ١٦ی ئابی ١٩٥٤ لە ئۆنتاریۆ لە کەنەدا، دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و سەرنووسەر و سیناریۆنووسیفیلمە، دوو لە فیلمەکانی لە پڕ داھاتترین فیلمەکانی جیھانە کە ئەوانیش فیلمەکانی ئەڤەتار و تایتانیک ن فیلمی ئاڤەتار کە لەساڵی ٢٠٠٩ نیشاندرا تاکوو ئێستا سەرووی ڕیزبەندی پڕ داھاتترینی فیلمە لە جیھان کە توانیویەتی $٢٬٧٨٧٬٩٦٥٬٠٨٧ کۆبکاتەوە، وە فیلمی تایتانیک کە لەساڵی ١٩٩٧ نیشاندراوە بە پلەی دووەم دێت لە پڕ داھاتترین فیلم لە جیھان کە توانیویەتی $٢٬١٨٦٬٧٧٢٬٣٠٢ کۆبکاتەوە. ئایا زانیوتە؟
دەڤەر و شارەکانی کەنەدائەلبێرتا (بە ئینگلیزی: Alberta) ھەرێمێکە لە کەنەدا، سەرەتا لەساڵی ١٨٨١بە زەویەکانی خۆرئاوای باکور دەناسرا، کە نیوەی بەشی باکوری کەنەدای لەخۆ دەگرت، لەساڵی ١٩٠٥تەواوی بەشی باکوری خستراسەر، دواتر کرا بە بەشێک لەھەرێمە یەکگرتوەکانی کەنەدا، ڕووبەرەکەی(٦٦١٬١٨٨) کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ژماڕەی دانیشتوانی نزیکەی ٤١میلیۆن کەس دەبێت، لەگرنگترین شارەکانی ئەم ھەرێمە شاری کالگاری یە، ھەروەھا پایتەختی ھەرێمەکە شاری ئیدمۆنتۆنە، کە کۆگای ھەرەمەزنی نەوتی کەنەدایە. زیاتر... وێنەی ھەڵبژێردراوپۆلەکاندەستەواژە کەنەدیەکان
کلیک: (Click) بەدووری هەر کیلۆمەترێک دەوترێت پتر شوفێران بەکاری دێنن. عـ پانۆڕامای ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |