شەقامی یانگ (بە ئینگلیزی: Yonge Street) بریتییە لە شەقامێکی سەرەکی شاری تۆرنتۆ لە ھەرێمی ئۆنتاریۆی وڵاتی کەنەدا.[١][٢][٣] بە درێژترین شەقامی جیھان دادەنرێت بەپێی پێوەری گینس، بەیەکێک لە شاکارە مێژووی نیشتمانییەکانی کەنەدا دادەنرێت. گرنگی ئەم شەقامە بۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھەر لەسەرەتای دروستبوونییەوە بنەچەی داڕشتنی نەخشەی شارەکە و دابەشکارییە دانیشتووانییەکانی بووە، کە بنچینەی دامەزراندنی شەقامە سەرەکییەکان بووە (بە ئینگلیزی: Concession Roads) کە گەڕەک و شەقامەکان لەوەوە داڕێژراون و زەوییەکانی ئۆنتاریۆ و دەوروبەری بەگوێرەی ئەم شەقامەوە ھێلکاریان بۆکراوە کە ھەر لەسەتاوە لەژێر ئەژموونی ئینگلیزەکان بووە دژ بە فەرەنسییەکان، شەقامی یانگ یەکەم شوێن بووە لە کەنەدا کە ھێلی ھۆینی میترۆی بۆ دروست کراوە، کە شارەکەی دابەش کردوە بۆ دوو بەر بەری خۆرھەڵات و بەری خۆراوا، ئەم شەقامە چەندین شوێنی سەرنج ڕاکێش لەخۆ دەگرێت لە شوێنەکانی وەک ڕێستورانت و چایخانە و چێشتخانە و مۆزەخانە و ھۆلەکانی سینەما و شانۆ، وەک مەڵبەندی ئیتن تۆرەنتۆ (بە ئینگلیزی: Eaton Centre)، گۆرەپانی یانگ دەنداس (بە ئینگلیزی: Yonge-Dundas Square، ناوەندی مێژوویی ھۆکی (بە ئینگلیزی: Hockey Hall of Fame).

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "98/99 Yonge" (PDF). Route Navigator. York Region Transit. Archived from the original (PDF) on 7ی Aprilی 2017. Retrieved April 6, 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |تاریخ الأرشیف= ignored (help); Unknown parameter |مسار الأرشیف= ignored (help) ٧ی نیسانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.الوسیط |تاریخ الأرشیف= تم تجاھلە (مساعدة); الوسیط |مسار الأرشیف= تم تجاھلە (مساعدة); تحقق من التاریخ فی: |archive-date= (مساعدة)
  2. ^ Construction of Yonge Street National Historic Event- Directory of Designations of National Historic Significance of Canada ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ the Historical Committee (1984). "Main Street, Ontario". From Footpaths to Freeways. Ontario Ministry of Transportation and Communications. p. ٢٣. ISBN 0-7743-9388-2.