مەڵبەندی ئیتن تۆرەنتۆ (بە ئینگلیزی: Toronto Eaton Centre) کە لە ئەیلوولی ٢٠١٥ سەرلەنوێ بنیات نرایەوە لەلایەن ھاوبەشگای سی فێ تۆرەنتۆ ئیتن، بە کورتیەکەی مەڵبەندی ئیتن (ئیتن سەنتەر). شاباژێرێک یان ناوەندێکی بازارکردنە لە تۆرەنتۆ، ئۆنتاریۆ، کەنەدا. لەلایەن ھاوبەشگای کادیلاک فێرڤیو خاوەنداریەتی دەکرێت، ھەر بەھەمان ناوی کۆنی ئیتن نوێ کرایەوە کە لە کۆتایی نەوەدەکان مۆلەتی کارکردنی وەرگرتبوو.

یەکێک لە دەروازەکانی ئیتن سەنتەر

ئیتن سەنتەر بەسەرنج ڕاکێشترین شوێنی تۆرەنتۆ دادەنرێت، کە لەھەر شوێنێکی تری گەشتیاری زیاتر سەردانیکەری ھەیە، یەکێکە لەھەرە قەڵەباڵغترین شاباژێڕەکانی ئەمەریکای باکور، ئەمەش بەھۆی ھەڵکەوتەی شوێنەکەیەوەیە کە کەوتۆتە ناوجەرگەی شار. تەنھا لەماوەی ساڵی ٢٠١٥ ڕێژەی ٤٨٬٩٦٩٬٨٥٨ کەس سەردانیان کردوە. ئەمەش ڕێژەکەی زیاترە بەبەراورد بەھەریەکێک لەھەرە قەڵەباڵغترین شاباژێڕەکانی ئەمێریکا وەک (شاباژێڕی ئەمریکا، ئاڵا موانا سەنتەر، سەنتراڵ پارک).

سەرچاوەکان دەستکاری