گۆڕەپانی یانگ - دەنداس

گۆڕەپانی یانگ - دەنداس (بە ئینگلیزی: Yonge - Dundas) گۆڕەپانێکی گشتییە لە خاڵی یەکتربڕینی شەقامی یانگ و شەقامی دەنداس لەبەشی خوارەوەی بە لای خۆڕھەڵاتی شەقامی یانگ کەوتۆتە ناوشاری تۆرەنتۆ لەبەشی خۆڕھەڵاتی داون تاون، ئەم گۆڕەپانە لەلایەن Brown and Storey Architects نەخشەی بۆ داڕێژراوە لە ١٩٩٧ لە ساڵی ٢٠٠٢ تاوەکو ئەمڕۆ پێشوازی لە ھەزاران ڤیستیڤال و بۆنە جۆربەجۆرەکان کردوە چورگۆشەیەکی سەرنج ڕاکێشی گەشتیارانە و ڕۆژانە دەیان چالاکی جۆربەجۆری لێ ئەنجام دەدرێت، ئێستا بۆتە ھێما و دروشمی تۆرەنتۆ کە بەھۆیەوە ملیۆنان گەشتیار ڕادەکێشێت جگە لەوەی ناوجەرگەی شارە و مەڵبەندێکی گرنگی ئابوری وبازاڕ کردنە. لەلایەن شارەوانییەوە خاوەندارییەتی دەکرێت و تاکە گۆڕەپانی کەنەدایە کە لەلایەن ھەردوو کەرتی تایبەت و گشتییەوە بەڕێوە دەبردرێت، بە قەرەباڵغترین چوارگۆشە دادەنرێت لەسەرانسەری ھەموو کەنەدا کە ڕۆژانە پتر لە ١٠٠٬٠٠٠ کەس سەردانی دەکات.

گۆڕەپانی یانگ و دەنداس لە تۆرەنتۆ
گۆڕەپانی یانگ و دەنداس بە کاتی شەو لە تۆرەنتۆ

گۆڕەپانەکە پڕە لە دیمەنی جوان و گرنگترین و بەناوبانگترین شوێنەکانی تۆرەنتۆی لێ نزیکە وەک، ئیتن سەنتەر(Toronto Eaton Center) و شانۆگەری Ed Mirvish باڵاخانەیCitytv. ھەروەھا وێستگەی ھۆینی میترۆی ھەیە و پاسیشی ھەیە، تەلارەبەرزەکانی بە شاشەی گەورە و گلۆپی ڕەنگاوڕەنگ ڕووپۆش کراوە کە پاگەندە بۆ ھاوباشگا و کاڵابازرگانییەکان دەکەن، گۆڕەپانەکە ھاوشێوەی گۆڕەپانی تایمزە لە نیویۆرک.

سەرچاوەکان دەستکاری