دەروازە:کەنەدا/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:کەنەدا/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

جەستن پییەر جەیمز تروودۆو (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Justin Pierre James Trudeau; ئەڵقەی داڕێژە دۆزرایەوە: داڕێژە:For loop (/ˈtruːdoʊ,
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢
دەروازە:کەنەدا/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢

ڕەی فلیچەر فارکەھارسن (بە ئینگلیزی: Ray Farquharson) پزیشک و توێژەر و مامۆستایەکی زانکۆی کەنەدی بوو. خاوەنی مەدالیای ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی بوو، خاوەنی پلەی خانەدان بوو لەناو ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی، کە لەپلە ھەرەبەرز و نایابەکانی ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی بوو. لە ٤ئابی ١٨٩٧ لە شاری کالیدن لە ھەرێمی ئەنتاریۆی کەنەدا لەدایک بوو. بەتەواوی ژیانی مامۆستای زانکۆی بوو لە زانکۆی تۆرنتۆ، ھەروەھا مامۆستای کرداری و ڕاھێنەر بوو لە نەخۆشخانەی گشتیی تۆرەنتۆ. یاریدەدەری توێژەر ئارتەر سکوایرەز بووە. داھێنەری بارێکی تەندروستییە کە پێی دەڵێن دیاردەی فارکەھارسن. داھێنەری چەند بنەمای گرنگە لە بواری لینجەڕژێنەکان بەجۆرێک تێخستنی ھۆرمۆنەکانی لەڕێی دەرزی ئاژنینەوە ڕوون کردەوە کە چۆن ئەنجامێکی دروستی دەبێت و بەشێوەی ئاسایی لە جەستە کاردەکات.
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣
دەروازە:کەنەدا/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٣

جەیمز کامێرۆن لەدایکبووی ١٦ی ئابی ١٩٥٤ لە ئۆنتاریۆ لە کەنەدا، دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و سەرنووسەر و سیناریۆنووسیفیلمە، دوو لە فیلمەکانی لە پڕ داھاتترین فیلمەکانی جیھانە کە ئەوانیش فیلمەکانی ئەڤەتار و تایتانیک ن فیلمی ئاڤەتار کە لەساڵی ٢٠٠٩ نیشاندرا تاکوو ئێستا سەرووی ڕیزبەندی پڕ داھاتترینی فیلمە لە جیھان کە توانیویەتی $٢٬٧٨٧٬٩٦٥٬٠٨٧ کۆبکاتەوە، وە فیلمی تایتانیک کە لەساڵی ١٩٩٧ نیشاندراوە بە پلەی دووەم دێت لە پڕ داھاتترین فیلم لە جیھان کە توانیویەتی $٢٬١٨٦٬٧٧٢٬٣٠٢ کۆبکاتەوە.
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤
دەروازە:کەنەدا/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٤ جۆرج ووودکاک ساڵی ١٩١٢ لە شاری وینیپەگی کەنەدا لە دایک بوو و ٢٨ی جەنیوەری ساڵی١٩٩٥ کۆچی دوایی کرد. بە زارۆکی بنەماڵەکەی دەچنە بەریتانیا و ساڵی ١٩٤٩ دەگەڕێنەوە بۆ کەنەدا و نیشتەجێی ئەم وڵاتە دەبنەوە. ئەو سەرەتا وەک شاعیر هاتە مەیدانەوە و دەیەی١٩٣٠ کۆمەڵە کۆڤارێکی بچووکی بڵاو کردەوە. ئاشتیخوازی ووودکاک ئەوی بەرەو ئەنارکیزم هان دا(چونکە دژایەتی کردنی توندوتیژی، گەرەنتی دژایەتی زۆرکارەتی و چەوساندنەوەش هەیە). لەم نێوانەدا هەڤاڵەتیی لەگەڵ ماریە لویز بەرنەری، ڕۆڵێکی گرنگی لە هاندانی ئەو بۆ چالاکی ئەنارکیستی لە ساڵانی ١٩٤٠ تا ١٩٤٩دا هەبوو. ئەو مامۆستای زمانی ئینگلیسی زانکۆی واشنگتۆن و هەروەها مامۆستای زمانی ئینگلیسی و توێژینەوەی ئاسیایی لە زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا بوو، بەڵام ساڵی١٩٦٣ لە وانەگوتنەوەی زانکۆ دەستی هەڵگرت و هەموو کاتی خۆی بۆ نووسین تەرخان کرد. ووودکاک یەکێک لە سەرنووسەرانی بڵاڤۆکەکانی لێدوانی(شرۆڤە) جەنگ و ئازادی و هەروەها سەرنووسەر و بنیاتنەری بڵاڤۆکێکی وێژەیی بە ناوی ناو(ئێستا) بوو. هەروەها سەرنووسەری بڵاڤۆکی ئدەبیاتی کەنەدا بوو.