دەروازە:کەنەدا/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

جەستن تروودۆو
جەستن تروودۆو

جەستن پییەر جەیمز تروودۆو (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Justin Pierre James Trudeau; PC MP (/ˈtrd, trˈd/، گوێڕاگرە؛ فەڕەنسی: [ʒystɛ̃ tʁydo]؛ لەدایکبووی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٧١ لە ئۆتاوا) سیاسەتمەدارێکی کەنەدییە و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە وەک ٢٣یەمین سەرۆک وەزیرانی کەنەدا کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠١٣ەوە سەرۆکی پارتی لیبراڵە. تروودۆو دووەم گەنجترین سەرۆک وەزیرانە لە مێژووی کەنەدا دا ھەروەھا ئەو یەکەم منداڵە کە باوکی یان خزمی تری ھەڵگری ھەمان ئەم پۆستە بێت، کوڕی گەورەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی کەنەدا پییەر ترودیۆیە. دەرچووی ئامادەیی ژان دێ بریبەوف بووە، لە ساڵی ١٩٩٤ زانکۆی مکگیلی تەواو کردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری ئەدەبدا بەدەست ھێناوە، پاشان لە ساڵی ١٩٩٨ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی دووەمی لە زانکۆی کۆڵۆمبیایی بەڕیتانی بەدەستھێناوە دواتر لە شاری " ڤانکۆڤەر " وەک مامۆستا وانەکانی فەڕەنسی و زانستە مرۆیییەکان و بیرکاری و ھونەری وتووەتەوە. لە سەرەتادا لە ساڵی ٢٠٠٢ دا بۆ پەرەپێدانی خوێندنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مۆنتریال؛ وەک خۆبەخشێک کاری داکۆکیکردن لە مافەکانی گەنجان و کێشەکانی ژینگە دەبێتە تەوەری سەرەکی کارەکانی دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ وەک نوێنەری لاوان کورسییەک لە پارتی لیبڕالی کەنەدی بۆ خۆی مسۆگەر دەکات. دوای ھەڵمەتێکی سەرکەوتوو لە ھەڵبژاردنی فیدڕاڵی ساڵی ٢٠٠٨ دا بە نوێنەری سوارچاکانی ناوچەی پاپیناو لە ئەنجومەنی نوێنەران ھە ڵبژێردرا، لە ساڵی ٢٠٠٩ دا وەک ڕەخنەگری فەرمیی پارتی لیبڕاڵ بۆ گەنجان و فرەکەلتووری خزمەتی کردووە و ساڵی دواتر بووە بە ڕەخنەگری ھاووڵاتیبوون و کۆچکردن لەکەنەدا. لە٢٠١١ دا وەک ڕەخنەگرێک بۆ خوێندنی ناوەندی و وەرزشی کاری کردووە. ترۆدوو لە نیسانی ٢٠١٣ دا سەرکردایەتی پارتی لیبراڵی بردەوە و پارتەکەی بەرەو سەرکەوتن برد لە ھەڵبژاردنی فیدڕاڵی ساڵی ٢٠١٥ دا، بە و ھۆیەوە پارتی لیبراڵ کە لە پلەی سێیەمەکان بوو لەناو پەرلەمان ژمارەی کورسییەکانی لە ٣٦ کورسییەوە بۆ ١٨٤ کورسی بەرز کردەوە، ئەمەش گەورەترین زیادکردنی ژمارەیییە لەلایەن لایەنێکەوە لە ھەڵبژاردنی فیدراڵی کەنەدا ئەنجام درابێت.

زیاتر...