کیلیان مباپێ

یاریزانی تۆپی پێی فەڕەنسی

کیلیان ئێمباپێ (گۆکردنی فەڕەنسی: [kiljan (ɛ)mbape lɔtɛ̃]؛ لەدایکبووی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٨) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی فەڕەنسییە کە لە ڕۆڵی یاریزانی ھێرشبەردا بۆ یانەی خوولی فەڕەنسی پاریس سان جێرمان و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا یاریدەکات. ڕەچاوکراو بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیھان، ئەو ناسراوە بە توانای شووتکردنی، دریبڵینگی و خێرایی.

ئێمباپێ
ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان.
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو کیلیان ئێمباپێ لۆتین
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٢٠ی کانوونی یەکەم ١٩٩٨
شوێنی لەدایکبوون پاریس، فەڕەنسا
باڵا ١،٧٨م
جێگای یاریکردن هێرشبەر
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا پاریس سان جێرمان
ژمارەی یانە ٧

ئێمباپێ کاروانی پیشەگەری خۆی لە یانەی ئەی ئێس مۆناکۆی فەڕەنسی دەستپێکرد، کاتێک یەکەم یاری پیشەگەری لە ٢٠١٥دا، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا ئەنجامدا. لەگەڵ یانەکە، ئەو توانی لیگ ١ (خوولی فەڕەنسی)، باشترین یاریزانی ساڵی لیگ ١، و خەڵاتی کوڕی ئاڵتوونیی بەدەستھێنا. لە ٢٠١٧، ئێمباپێ پەیوەندی بە یانەی ڕکابەری مۆناکۆ، پاریس سان جێرمانەوە کرد بە شێوەیەکی خواستن، کە دوای ساڵێک گۆڕا بۆ ھەمیشەیی و بە بڕی ١٨٠€ میلیۆن پەیوەندی بە یانەکەوە کرد، کە ئەمەش کردی بە دووەم گرانبەھاترین یاریزانی مێژوو و گرانبەھاترین ھەرزەکار لە مێژوودا.[١] لەگەڵ پاریس سان جێرمان، ئێمباپێ دوو نازناوی لیگ ١، یەک جامی سووپەری فەڕەنسا، بووە گۆڵکاری خوولەکە و بووە باشترین یاریزانی لیگ ١ی ساڵ.

لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ئێمباپێ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی لە لە ٢٠١٧، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ئەنجامدا. لە جامی جیھانیی فیفا، ئمپاپێ بووە لاوترین یاریزانی فەڕەنسی کە لە پاڵەوانەتییەکە گۆڵ تۆماربکات، و بووە دووەم ھەرزەکار، دوای پێلێ کە لە یاری کۆتایی جامی جیھانی گۆڵ تۆماربکات. ئەو دووەم گۆڵکاری جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ پاش ئەوەی فەڕەنسا جامەکەی بەدەستھێنا، و باشترین یاریزان ھەرزەکار و باشترین یاریزانی فەڕەنسای ساڵی پێبەخشرا.

ژیانی کەسی دەستکاری

ئێمباپێ لە پاریس، فەڕەنسا لەدایکبووە. باوکی، ویلفڕید ئێمباپێ، بە ڕەسەن کامیروونییە و بێجگە لەوەی کە بریکاری ئێمباپێیە، ڕاھێنەرێکی تۆپی پێشە، ھەرچەندە دایکی ئێمباپێ، فەیزا لاماری بە ڕەسەن جەزائیرییە و یاریزانێکی پێشووی تۆپی دەستە.[٢] ئەو برایێکی لاوتر لە خۆی ھەیە، ئیسان ئێمباپێ کە لە ئێستادا یاری بۆ یانەی پاریس سان جێرمانی ئاستی ژێر ١٢ ساڵان دەکات.[٣][٤] برایە ھەڵگیراوەکەی، ژیرێ کێمبۆ ئێکۆکۆ، یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە.[٥] لە منداڵیدا، ئێمباپێ ھاندەرێکی سەرسەختی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە، یاریزانێک کە ھەمیشە دەیویست لاسایی بکاتەوە.[٦][٧]

کاروانی یانە دەستکاری

دەستپێک دەستکاری

ئێمباپێ کاروانەکەی لە یانەی ئەی ئێس بۆندی، لە ژێر ڕاھێنەرایەتی باوکی، ویلفرێد دەستپێکرد. یەکێک لە ڕاھێنەرەکانی یانەی لاوی ئەی ئێس بۆندی، ئەنتۆنیۆ ریکۆردۆ، گووتی،

یەکەم جارم لە ڕاھێنەرایەتیکردنی ئەو لەو کاتە بوو کە شەش ساڵان بوو. بۆت دەردەکەوت کە ئەو جیاواز بوو. کیلیان دەیتوانی زۆر زیاتر لە منداڵانی دی بکات. توانای دریبڵینگی نایاب بوو و زۆر خێراتر لەوانی تر بوو. ئەو باشترین یاریزان کە لەو ١٥ ساڵەی ڕاھێنەرایەتیکردنم لێرە بینیبێت. لە پاریس، زۆرێک لە بەھرەمەند ھەند بەڵام ھیچ کامێکیانم نەدیتووە لە ئەو باشتربێت. کیلیان ئەو کەسەیە کە پێی دەڵێێن 'کراک' (باشترین).[٨]

دواتر، ئێمباپێ پەیوەندی بە ئەکادیمیای کلێرفۆنتەین کرد و لەوێدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد کە لە ئەنجامدا چەندین یانەی فەڕەنسی، و ڕیال مەدرید، چێڵسی، لیڤەرپوول، مانچستەر سیتی و بایەرن میونشن ھەوڵی پەیوەندیی یاریزانەکەیان دا. لە تەمەنی ١١ ساڵیدا، ئێمباپێ پەیوەندی بە یانەی لاوانی چێڵسی کرد و یەک یاری لەگەڵ یانەکە ئەنجامدا کە دژی یانەی چارڵتن ئەتلێتک بوو.[٩] ھەرچەندە، ئەو دواتر گەڕایەوە یانەی مۆناکۆ.[١٠]

مۆناکۆ دەستکاری

٢٠١٥–١٦: پێشخشتن دەستکاری

ئێمباپێ یەکەم یاریی یانەیی لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە یارییەکی یەکسان (١–١) بەرامبەر ئێس ئێم سیان لە لیگ ١ ئەنجامدا، کاتێک لە خوولەکی ٨٨ ھاتە نێو یاریگا لە شوێنجێی یاریزان فابیۆ کوێنتراو. ئەمەش

ئێمباپێی کردە لاوترین یاریزانی مێژووی مۆناکۆ بە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی تیێری ھێنری کە لە پێشوودا، لە تەمەنی ٢١ ساڵی، بووە لاوترین یاریزانی یانەکە.[١١]

لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٦، ئێمباپێ یەکەم گۆڵی لە دژی یانەی ترۆیس لە بردنەوەیەکی (٣–١) تۆمارکرد، گۆڵێک کە لە کۆتا خوولەکانی یارییەکە تۆماریکرد؛ لە تەمەنی ١٧ ساڵی و ٦٢ ڕۆژدا، ئێمباپێ بووە لاوترین یاریزان لە مێژووی مۆناکۆ گۆڵ تۆماربکات، کە دووەم جاری ئێمباپێ بوو کە ڕیکۆردی ھێنری بشکێنێت.[١٢][١٣] لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦، ئێمباپێ لەگەڵ مۆناکۆ ڕێککەوتن لەبارەی درێژکردنەوەی بۆندەکەیان تاکوو حوزەیرانی ٢٠١٩. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن، سەرۆک وەزیرانی مۆناکۆ، ڤادیم ڤاسیلیێڤ، کە ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ یانەکەیان، گووتی کە لە سەرەتاوە دەیزانی ئێمباپێ «دیاردە» یێکە.[١٤]

٢٠١٦–١٧: تێکشکاندن و نازناوی خول دەستکاری

 
ئێمباپێ[بەستەری مردوو] لەکاتی مەشقکردندا لە ٢٠١٧.

ئێمباپێ یەکەم ھاتتریکی (٣ گۆڵ لە یەک یاریدا) لەگەڵ یانەی سەرەکیی مۆناکۆ لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە بردنەوەیەکی ٧–٠دا لە دژی یانەی ستەید رێنس لە جامی سووپەری فەڕەنسا لە یاریگای مۆناکۆ، ستەید لوی II[١٥]- یەکەم ھاتتریکی کە لەلایەن یاریزانێکی مۆناکۆ تۆمارکرابێت لە جامەکەدا لەوەتەی یاریزان سۆنی ئاندرسن لە ١٩٩٧.[١٦]

لە١١ی شوباتی ٢٠١٧، ئێمباپێ یەکەم ھاتتریکی لە خولی فەڕەنسی لە کاروانی یاریکردنیدا تۆمارکرد لە بردنەوەیەکی ٥–٠دا لە دژی مێتز؛ لە تەمەنی ١٨ ساڵی و ٢ مانگیدا، ئەو بووە لاوترین یاریزان کە ھاتتریکێک لە خوولی فەڕەنسی تۆماربکات لەوەتەی یاریزان ژێرێمی مێنێز بۆ یانەی سۆشاوکس-مۆنتبێلیارد لە ٢٠٠٥.[١٧]

لە ٢١ی شوبات، ئێمباپێ گۆڵی دووەمی مۆناکۆی لە خوولەکی ٤٠ تۆمارکرد کە یەکەم گۆڵی بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و ئەوی کردە دووەم لاوترین یاریزانی فەڕەنسی (دوای کەریم بێنزێما) کە لە قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا گۆڵ تۆماربکات. مۆناکۆ توانییان لە دوو یاریی قۆناغەکە بە ئەنجامی ٥–٣ ببەنەوە لە دژی یانەی مانچستەر ستی.[١٨][١٩] لە ٥ی ئازار، ئێمباپێ دوو گۆڵی تۆمارکرد لە یاریێک بەرامبەر نانتێس لە یاریگای مۆناکۆدا کە ئەوەی کردە لاوترین یاریزانی ٣٠ ساڵی ڕابردووی لیگ ١ کە ١٠ گۆڵ لە خوولەکەدا تۆماربکات. دوو گۆڵەکەی بەرامبەر نانتێس لە ٥ی ئازار ئەوە دەگەیەنێت کە ٩ گۆڵ و ٥ ئەسیستی ئەنجامدابوو لە ٨٢٢ خوولەکی یاریکردنی لە لیگ ١.[٢٠][٢١] لە ١١ی ئازار، ئەو گۆڵیکی بەرامبەر بۆردۆ لە بردنەوەیەکی ٢–١ تۆمارکرد. بەوەش، ئێمباپێ توانیوییەتی ٧ گۆڵ تۆماربکات لەو ٧ یارییانەی کە لە دەستێکەوە یاری کردووە.[٢٢]

لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە قۆناغی ١٦دا، لە یاری دووەمدا لە یاریگای لوی II لە ١٥ی ئازاردا، ئەو گۆڵی یانەکەی لە خوولەکی ٨ی یارییەکە تۆمارکرد بە یارمەتی ئەسیستی بێرناردۆ سێلڤاوە (١١ھەمین گۆڵی لە کۆتا ١١ یارییەکانیدا لە ھەموو پاڵەوانەتییەکاندا) بۆ ئەوەی یارمەتی مۆناکۆ بدات لە بردنەوەیان بەرامبەر مانچستەر سیتی بە ئەنجامی ٣–١ (٦–٦ بە ھەردوو یارییەکەوە) و گەییشتن بە قۆناغی داھاتووەوە بەھۆی یاسای گۆڵی دوورەوە.[٢٣] لە چارەکی کۆتایی جامەکە، ئێمباپێ توانی یەکەم گۆڵ تۆماربکات لە بردنەوەکەیاندا لە یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند، ئێمباپێ پەناڵتیێکی بەدەستھێنا و دوو گۆڵی تۆمارکرد و مۆناکۆ بە ئەنجامی ٣–٢ یارییەکەیان بردەوە.[٢٤] لە یاری دووەمیاندا، ئێمباپێ یەکەم گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و مۆناکۆ بە ئەنجامی ٣–١ یارییەکەیان بردەوە و گەییشتن بە قۆناغی نیوەی کۆتایی.[٢٥] مۆناکۆ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەرکران کاتێک بە دوو یارییەکەیان بەرامبەر یۆڤانتۆس بە ئەنجامی ٤–١ شکستییان ھێنا. ئێمباپێ تاکەگۆڵەکەی مۆناکۆی تۆمارکرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دووەمی دوو یانەکە بوو.[٢٦] ئێمباپێ ٢٦ گۆڵ لە ٤٤ یارییەکەی لەگەڵ مۆناکۆ تۆمارکرد و لەگەڵ یانەکەی خولی فەڕەنسییان بەدەستھێنا.[٢٧]

پاریس سان جێرمان دەستکاری

٢٠١٧–١٩: سەرکەوتنی کەسی و بەکۆمەڵ دەستکاری

لە ٣١ی ئابی ٢٠١٧، پاریس سان جێرمان گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێیان بە شێوەی خواستن ڕاگەیاند.[٢٨] بڕی کڕینی ئێمباپێ بۆ گرێبەستێکی ھەمیشەیی پێویستی بە ١٤٥€ میلیۆن و ٣٥€ میلیۆنی زیادەی دەکرد، کە ئەوی کردە گرانبەھاترین ھەرزەکاری مێژوو، گرانبەھاترین گرێبەست لە خولێکی ناوخۆییدا، و دووەم گرانبەھاترین یاریزانی مێژوو لەدوای نێیمار، ھاوتیمی ئێمباپێ.[٢٩][٣٠][٣١][٣٢] ئەو ژمارە ٢٩ی پێدرا پاش ھاتنی بۆ پایتەختی فەڕەنسا.[٣٣]

ئەو لە یەکەم یاریدا لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە لە بردنەوەیەکی ٥–١ بەرامبەر مێتز لە ٨ی ئەیلوول گۆڵی تۆمارکرد، کە تێیدا یاریزان بێنۆوی ئاساو-ئیکۆتا دەکرا لەبەر لێدانی ئێمباپێ.[٣٤] ٤ ڕۆژی دی، ئێمباپێ یەکەم گۆڵی ئەورووپی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ پاریسییەکان لە دژی یانەی سێڵتک لە بردنەوەیەکی ٥–٠ تۆمارکرد.[٣٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "PSG trigger Kylian Mbappe's permanent transfer from Monaco". ESPN. 19 February 2018.
  2. ^ Kindzeka, Moki Edwin. "Cameroon Football Fans Cheer for French Player with Ties to Africa". Voice of America. Retrieved 16 July 2018.
  3. ^ "Brother of PSG star scores on his debut". Pulse. Retrieved 15 July 2018.
  4. ^ "Coupe de la Ligue: Un joueur avec des origines Algériennes marque un triplé". Dzballon. 15 December 2016.
  5. ^ JDD, Le (20 December 2015). "Le jeune monégasque Mbappé sur les traces de Thierry Henry". Retrieved 2 July 2018. ١ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Garcia, Adriana (27 December 2017). "PSG's Kylian Mbappe: Real Madrid's Cristiano Ronaldo was childhood 'idol'". ESPN FC. Retrieved 27 December 2017.
  7. ^ "Why Young Kylian Mbappe Spurned Chelsea and Real Madrid". Bleacher Report. Retrieved 15 July 2018.
  8. ^ "Les Bleus au berceau: "J'étais persuadé que Kylian Mbappé passerait à la télé !"" (بە فەڕەنسی). Le Parisien. 3 January 2018.
  9. ^ "Arsene Wenger has likened him to Thierry Henry – but who is Arsenal target Kylian Mbappe?". The Independent. 6 February 2017.
  10. ^ "Kylian Mbappe: the Monaco teen who might be Europe's most wanted youngster". FourFourTwo. 3 September 2016. Archived from the original on 5ی Februaryی 2017. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ٥ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "Kylian Mbappe: the Monaco teen who might be Europe's most wanted youngster". FourFourTwo. 3 September 2016. Archived from the original on 4ی Septemberی 2017. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ٥ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "European round-up: What you might have missed". BBC Sport. Retrieved 23 February 2016.
  13. ^ "Kylian Mbappe offered Monaco contract amid Arsenal, Liverpool links". ESPN FC. Retrieved 24 February 2016.
  14. ^ "Kylian Mbappe: The 'phenomenon that breathes and sleeps football'". CNN. Retrieved 14 August 2018.
  15. ^ "Monaco mash Rennes". Ligue 1. 14 December 2016. ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ "Reported Arsenal target Kylian Mbappe smashes 21-year-old record for Monaco". HITC Sport. 15 December 2016.
  17. ^ "Wonderkid Mbappé nets hat-trick as Monaco march on". Ligue 1. 11 February 2017. ١٧ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "'The new Thierry Henry' – how Arsenal transfer target Kylian Mbappe played for Monaco vs Man City". London Evening Standard. 22 February 2017.
  19. ^ "Monaco vs Manchester City". Manchester City F.C. 24 February 2017. Archived from the original on 16ی Marchی 2017. Retrieved 28ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٦ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ "Monaco pull three points clear with Nantes rout". Ligue 1. 5 March 2017.
  21. ^ "Monaco, le nouveau record de précocité de Mbappé" (بە فەڕەنسی). Goal.com. 5 March 2017.
  22. ^ "Mbappé and Moutinho help Monaco move clear". Ligue 1. 11 March 2017. Retrieved 12 March 2017. ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ "Monaco 3 Manchester City 1 (agg 6–6): Pep Guardiola's side crash out on away goals as attacking approach backfires". The Daily Telegraph. 15 March 2017.
  24. ^ "Kylian Mbappe gives Monaco crucial edge against Borussia Dortmund". The Guardian. 12 April 2017.
  25. ^ "AS Monaco vs. Borussia Dortmund: Final score 3–1, Kylian Mbappe makes huge Champions League impact". SB Nation. 19 April 2017.
  26. ^ "Juventus 2 – Monaco 1: Mandzukic and Alves fire Italian giants into Champions League final". Express. 10 May 2017.
  27. ^ "Kylian Mbappe: Paris St-Germain sign Monaco forward on loan". BBC Sport. 31 August 2017. Retrieved 29 June 2018.
  28. ^ "Kylian Mbappé au Paris Saint-Germain !" [Kylian Mbappé to Paris Saint-Germain !] (بە فەڕەنسی). Paris Saint-Germain F.C. 31 August 2017. Archived from the original on 4 September 2017. ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ "Monaco Star Mbappe Completes €180 Million Paris Saint-Germain Move". Goal.com. 31 August 2017. Retrieved 2 September 2017.
  30. ^ "PSG signs Kylian Mbappe, and cleverly skirts Financial Fair Play in the process". Yahoo! Sports. 31 August 2017. Retrieved 2 September 2017.
  31. ^ "Kylian Mbappé (Monaco) rejoint officiellement le PSG en prêt avec option d'achat" [Kylian Mbappé (Monaco) officially joins PSG on loan with an option to buy]. L'Équipe (بە فەڕەنسی). 31 August 2017. Retrieved 2 September 2017.
  32. ^ "Mbappe: Monaco et le PSG trouvent un accord pour 180 millions d'euros" [Mbappé: Monaco and PSG reached an agreement at 180 million euros] (بە فەڕەنسی). LCI. 28 August 2017. Retrieved 8 September 2017.
  33. ^ "Number 29 for Kylian Mbappé". Paris Saint-Germain F.C. 2 September 2017. Archived from the original on 15ی Septemberی 2017. Retrieved 14 September 2017. New Paris Saint-Germain striker Kylian Mbappé will wear the number 29 shirt. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  34. ^ "Metz 1–5 Paris Saint Germain". BBC Sport. 8 September 2017. Retrieved 10 September 2017.
  35. ^ "Mbappe Creates Champions League History With Goal For Psg Against Celtic". Goal.com. 12 September 2017. Retrieved 29 September 2017.