لویس فیگۆ ناوی تەواوی لویس فیلیپی مادێریا کایرۆ فیگۆ بە ئنگلیزی Luís Filipe Madeira Caeiro Figo, لە ڕێکەوتی ٤ ـێ نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٧٢ ھاتۆتە دنیاوە ، ئەستێرە و یاریزانی پێشووی وڵاتی پۆرتوگالە ، لە ھێڵی ناوەڕاست یاری کردووە و لە یانەکانی سپۆرتینگ لێسبۆنە و بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید و ئینتێرمیلان ژیانی پیشەگەرایەتی تێپەڕاندووە و زیاتر لە بیست ساڵ خزمەتی بە بواری وەرزش و تۆپی پێ کردووە و ناوبانگێکی زۆری و ھاندەرێکی باشی بۆ خۆی پەیدا کردبوو . لە ڕێکەوتی ٣١/٥/٢٠٠٩ وازھێنانی یەکجارەکی لە یاری کردن ڕاگەیاند لەو کاتەی یاری بۆ یانەی ئینتێرمیلان دەکرد ، زیاتر لە ١٢٧ یاری نێودەوڵەتی بۆ ھەڵبژاردەی پۆرتوگال ئەنجام ـداوە کە لە ڕێزی یاریزانە مێژووییەکانی پۆرتوگال دێت . ئەم یاریزانە لە ھەردوو جەمسەری ئیسپانیا واتا ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا یاری کردووە و بەژداری لە یاری ئێل کلاسیکۆی نێوان ئەو دوویانە کردوو دەستکەوتی زۆری بەدەست ھیناوە کە دوایی دەچینە سەری کە بریتین لە نازناوی جامی پۆرتوگال یەک جار و چوار جار خولی لالیگا و دوو جامی ئیسپانی و سێ جامی سووپەری ئیسپانی و گرنگرترینیان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە جارێک بەدەستی ھێناوە و یەک جار جامی جامەکانی ئەوروپا (کە ئێستا ئەو پاڵەوانێتیە ڕێک ناخرێت و بەڕێوەناچێت) و دووجار جامی سووپەری ئەوروپی و یەکجار جامی ئینتێرکۆنتینتاڵ (جامی جیھانی) و لە ئیتاڵیاش چوار جار کاڵچیۆی بەدەست ھیناوە و جامی ئیتاڵیا یەک جار و جامی سووپەری ئیتاڵی سێ جار .

لویز فلیپی مادریا کایرۆ فیگۆ

لەدایکبوون٤ی نۆڤەمبەری ١٩٧٢
نەتەوەپرتوگالی
پیشەیاریزان - کاری خێرخوازی
چالاکبوون١٩٨٤-٢٠٠٩
باڵا١٫٨٠سم
ئایینمەسیحی کاثۆلیک

ژیانی تایبەتی دەستکاری

لویس فیگۆ ژیای ھاوسەری لەگەڵ خانمە نمایشکاری جلوبەرگی سویدی ھێلین سڤیدێن پێکھێناوە کە لە بەرواوری ٢٢ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٧٦ لەدایک بووە و تەمەنی (ساڵ ٣٤) ، سێ مناڵیان بەناوەکانی دانیێلا لەساڵی ١٩٩٩ لەدایک بووە و مارتینا لە نیسانی ٢٠٠٢ لەدایک بووە و ستیلا لە نۆی دیسەمبەری ٢٠٠٤ لەدایک بووە .

کاری ئێستای فیگۆ دەستکاری

فیگۆ نوێنەری و سەفیری کۆمپانیایەکی خێرخوازییە کە پارێزگاری و داکۆکی دەکات لە نەخۆشیەکانی سیل و ھەموو کاروباریکی یانەی ئینتێرمیلان ڕادەپەڕێنێت کە لە ئەوروپا ھەیانبێت و نوێنەری دەستەی باڵای بڕۆژە خێرخوازیەکانە کە یانەی ئینتێرمیلان بەگەڕیان دەخات لە سەرجەم جیھاندا .

 
فیگۆ

لەگەڵ سپۆڕتینگ لیشبۆنە دەستکاری

لەگەڵ یانەی ناوبراو دەستی کرد بەیاری کردن لە ژیانی پیشەگەرایەتی و لەوکاتەی کەلەگەڵ یانەی سپۆرتینگ یاری دەکرد چەندین نازناوی بەدەست ھێناوە وەک بردنەوەی نازناوی جامی ئەوروپا بۆ خوار تەمەن ١٦ ساڵ و جامی جیھان بۆ خوار تەمەن ٢١ ساڵان ، و لە ووڵاتی پورتوگال یەکێک بوو لە باشترینەکان لەگەڵ یاریزانان جواو پینتۆ و ڕۆی کۆستا و بەیاریزانی بەسەردەمی زێڕینی ھەڵبژاردەکە ناسرابوون .

لەگەڵ بەرشلۆنە دەستکاری

لە ساڵی ١٩٩٥ یاریزان لویس فیگۆ ڕەزامەندی نیشاندا بۆ یاری کردن لەڕیزی یەکێک لە باشترین یانەکانی ئەوروپا ، بەڵام فیگۆ نەیدەزانی کام لە دوو یانەی ئیتاڵیەکان ھەڵبژێرێت کە بریتیبوون لە یۆڤانتۆس پارما چونکە ئەو دوانە گرێبەستیان پێشکەش کردبوو بەڵام بەشێوەی خواستن ، لەکۆتایی ـدا چارەنووسی فیگۆ یەکلایی بوەوە و بڕیاری ـدا ڕوو بکاتە یانەی ئێف سی بارسێلۆنا بۆ یاری کردن لە ژێر سەرپەرشتیاری ڕاھێنەر و ئەفسانەی ھۆڵەندی یۆھان کرۆیف کە ئەوکات بەڕێوبەری یانەی ناوبراو بوو .بەبڕی £ ٢٬٢٥٠٬٠٠٠ پاوەند (جونەی ئیستەرلینی) واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا و کاروانی وەرزشی ڕاستەقینە لێرەوە دەستی پێکرد .

لەبارسا زیاتر لە ١٧٢ یاری ئەنجام ـداوە و ٣٠ گۆڵێشی تۆمار کرد ، نازناوەکانیشی بریتیبوون لە دووجار نازناوی خولی ئیسپانی و جارێک جامی جامەکانی ئەوروپا لە ساڵی ١٩٩٦–٩٧ بەدەست ھێنا.

چوونی بۆڕیاڵ مەدرید ناسرا بە بەرازەکە دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٠ لویس فیگۆ ھەنگاوێکی گرینگ و چارەنوسازی نا و یانەی بارسێلۆنای بەجێھێشت کە بۆماوەی زیاتر لە پێنچ ساڵ یاری بۆ کرد و و ناوبانگێکی فرەی پەیدا کرد ، کەچی نەیتوانی بەردەوام بێت لەگەڵ بلاوگرانە و ڕوی کردە یانەی دوژمنەکەی بارسا کە ئەویش جەمسەرەکەی تری ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بوو ، بەو کردارەی یاریزان لویس فیگۆ بە خیانەتکرا ھاتە ناساندن لەلایەن ھاندەرانی یانەی بارسێلۆناوە و تۆڵەی خۆیان لە فیگۆ کردەوە ئەویش کاتێک لە یاری کلاسیکۆی نێوان ریاڵ و بارسا لەسالی ٢٠٠٢ لەلایەن ھاندەرانی بارسێلۆناوە سوکایەتیەکی زۆر بە فیگۆ کرا و چەندین شتیان تێ گرت کاتێک ویستی لێدانی کۆرنەرێک جێ بەجێ بکات بەڵام ھاندەران ھەستان بە ھاویشتنی سەری بەراز بۆ فیگۆ کە دوای ئەم ڕووداوە لە ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا نازناوی بەراز بەسەر فیگۆ سەپاند .

لەگەڵ ڕیال مەدرید دەستکاری

فیگۆ لەسەردەمی فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید توانی لەڕیزی یاریزانە مەزنەکان ناوی خۆی بنووسێتەوە و توانی چەند نازناوێکی وەک دووجار خولی ئیسپانی لەساڵەکانی ٢٠٠١ و٢٠٠٣ و خولی یانەی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەساڵی ٢٠٠١ ، بەم جۆرەش کاروانی لویسیتۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتایی ھات کاتێک بەبڕی £٣٨٫٧ لە بارساوە ھاتە مێرەنگێ .

لەگەڵ ئینتەرمیلان دەستکاری

فیگۆ لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠٥ ڕیاڵ مەدریدی بەجێھێشت و ڕوی کردە یانەی ئینتێرمیلان بەبۆندێکی ئازاد چونکە گریبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتایی ھاتبوو ،فیگۆ لەگەڵ ئینتێرمیلان توانی دوور بکەوێتەوە لەو تەنگەژانەی کە لە ئیسپانیا توشی ھات و ناوی بە خراپە زڕا لەسەر دەستی ھاندەرانی بارسا لەگەڵ ئەوەش ـدا دڵی لای ئەوی دوو یانەیە بوو کە لەسەرەتا باسمان کرد (یۆڤانتۆس و پارما) بەڵام فیگۆ بەرەبەرە ئاستی بەرەو داکشان دەچوو و بەپێچەوانەشەوە تەمەنی گونجاو نەبوو بۆ یاری کردن بەشێوەی سەرەکی لەیانەیەکی وەکوو ئینتێرمیلان ، لەسآڵی ٢٠٠٨ لویس فیگۆ بەھاونیشتیمانەکەی خۆی خۆزێ مۆرینھۆ شاد بوو کە ئەوکات بووە ڕاھینەری یانەی نیرازووری لەشووێنی ڕۆبێرتۆ مانچینی ، لە ڕێکەوتی ٣١/٥/٢٠٠٩ فیگۆ دوایین یاری خۆیی لەگەڵ یانەی ئینتێرمیلان ئەنجام ـدا بەرامبەر یانەی ئاتێلانتا .

پاشان دوایی یاریەکە فیگۆ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنی ـدا ئەوەی دووپات کردەوە کە ئەو بەتەنھا یانەی ئینتێرمیلانی بەجێ نەھێشتووە بەڵکوو ماڵ ئاوایی لە جیھانی تۆپی پێ کردووە ، دەمەوێت ئەوەی لە توانام ـدا ھەبێت پێشکەشی ئەو یانەیەی بکەم و بەدڵنایییەوە من لێرە دەمێنمەوە دوای وازھێنانم لە یاری کردن دەبمە یەکێک لە دەستەی کارگێری یانەی ئینتێرمیلان ، فیگۆ توانی سەرکەوتووبێت لە یارمەتی ـدانی نیرازووری بۆ بەدەست ھێنانی نازناوی خولی یانەی پاڵەوانەکانی ئەوروپا و جام و خول و جامی سووپەر و جامی جیھانی یانەکان لە ساڵی ٢٠٠٩ -١٠.

نێودەوڵەتی (پرتووگال) دەستکاری

فیگۆ توانی نازناوی پاڵەوانێتی جیھانی لاوان لەساڵی ١٩٩١ بەدەست بھێنێت ، و ھەر لەھەمان سآڵ لویس فیگۆ ھەلیکی زێرینی بۆ رەخسا بۆ یاری کردن لە ڕیزی ھەڵبژاردەی یەکەمی پۆرتوگال کاتیک بەژداری کرد لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی لۆکسەمپۆرگ کاتێک یاریەکە بە گۆڵ بۆ ھەردوو کۆتایی ھات لە ڕێکەوتی ١٦ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩١ لەوکاتەی تەمەنی زیاتر نەبوو لە ھەژدە ساڵ .

بەژداری کردووە لە یاریەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ١٩٩٦ و جامی یۆرۆی ٢٠٠٠ و جامی جیھانی٢٠٠٢ و جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٠٤ و مۆندیالی ئەڵمانیای٢٠٠٦ .

فیگۆ وازھێنانی یەکجارەکی خۆی لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕاگەیاند دوای دۆڕانە چاوەڕوانەکراوەکەیان بەرامبەر یۆنان و ئەم وازھێنانەشی بۆ ھەبوو کێشە لەنێوان خۆیی و ڕاھێنەر سکۆلاری گەڕاندەوە ، بەڵام لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٥ گەڕایەوە و لە بڕیارەکەی پاش گەز بوەوە و بەژداری کرد لە یاری بەرامبەر سلۆڤاکیا و ئەستۆنیا کە ھەردوو یاریەکەیان بردەوە و لاجامی جیھانیش بەخت یاوەری ھەڵبژاردەکەی نەبوو چونکە لەسەر دەستی فەرەنسا و لێدانە سزاکەی زیدان کرانە دەرەوە و یاریی سێیەم و چوارەمیش کە دوایین یاری بوو بۆ فیگۆ بەرامبەر ئەڵمانیا فیگۆ تەنھا جارەکێک یاری ئەنجام ـدا و بەم جۆرەش بە ١٢٧ یاری و تۆمار کردنی ٣٢ گۆڵ کۆتایی ھات بە کاروانی وەرزشی نێودەوڵەتی لویس فیگۆ .

 
فیگۆ لەیەکێ یاریەکانی ھەڵبژاردەکەی

دەستکەوتەکانی دەستکاری

سپۆرتینگ لیسبۆنا دەستکاری

  • جامی پورتوگال یەک جار: ١٩٩٤-١٩٩٥

بارسیلۆنا دەستکاری

  • جامی ئیسپانیا دوو جار: ١٩٩٧-١٩٩٨، ١٩٩٨-١٩٩٩
  • جامی کۆپا دێل ریی دوو جار: ١٩٩٧، ١٩٩٨
  • جامی سووپەری ئیسپانیا یەک جار: ١٩٩٦
  • جامی براوەکانی ئەوروپا یەک جار: ١٩٩٧
  • جامی سووپەری ئەوروپا یەک جار: ١٩٩٧

ڕیال مەدرید دەستکاری

  • جامی ئیسپانیا دوو جار: ٢٠٠٠-٢٠٠١، ٢٠٠٢-٢٠٠٣
  • جامی سووپەری ئیسپانیا دوو جار: ٢٠٠١، ٢٠٠٣
  • جامی پاڵەوانەتییەکانی ئەوڕوپا یەک جار: ٢٠٠٢
  • جامی سووپەری ئەوڕوپا یەک جار: ٢٠٠٢
  • جامی کیشوەرەکان یەک جار: ٢٠٠٢

ئینتەر میلان دەستکاری

  • سیریا ئەی چوار جار: ٢٠٠٥-٢٠٠٦، ٢٠٠٦-٢٠٠٧، ٢٠٠٧-٢٠٠٨، ٢٠٠٨-٢٠٠٩
  • جامی ئیتاڵیا یەک جار: ٢٠٠٦
  • جامی سووپەری ئیتاڵیا دوو جار: ٢٠٠٦، ٢٠٠٨

نێودەوڵەتی دەستکاری

پورتوگال دەستکاری

  • جامی جیهانی یەک جار، ئاستی خوار ٢٠ ساڵان: ١٩٩١
  • جامی یوفا، ئاستی خوار ١٧ ساڵان
     
    تۆپی زێڕین بۆ باشترین یاریزانی جیهان فیگۆ لەساڵی ٢٠٠٠ وەری گرت

نازناوی تاکەکەسی دەستکاری

  • باڵۆ دێ ئۆر یەک جار ٢٠٠٠
  • باشترین یاریزانی جیھان یەک جار ٢٠٠١
  • باشترین یاریزانی ساڵ یەکجار ٢٠٠٠
  • ناوی لە ١٠٠ یاریزانی فیفا ھاتووە
  • پێکھاتەی فیفا یەکجار ٢٠٠٦
  • پێکھاتەی یۆفا دووجار ٢٠٠٠, ٢٠٠٤
  • تیمی یۆفا بۆ ساڵ یەکجار ٢٠٠٣
  • باشترین یاریزانی بێگانە لەلالیگا سێ جار ١٩٩٩, ٢٠٠٠, ٢٠٠١
  • باشترین یاریزانی ساڵ لە پۆرتوگال شەش جار ١٩٩٥, ١٩٩٦, ١٩٩٧, ١٩٩٨, ١٩٩٩, ٢٠٠٠
  • تۆپی زێڕینی پۆرتوگال یەکجار ١٩٩٤

ئامارەکان دەستکاری

یانە خوول وەرز خوول جام ئەوڕووپا گشتی
یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
سپۆرتینگ لیشبۆنا جامی پورتوگاڵ ١٩٨٩–٩٠ ٣ ٠ ٣ ٠
١٩٩٠–٩١ ٣ ٠ ٣ ٠
١٩٩١–٩٢ ٣٤ ١ ٧ ٠ ٢ ٠ ٤٣ ١
١٩٩٢–٩٣ ٣٢ ٠ ٨ ١ ٢ ٠ ٤٢ ١
١٩٩٣–٩٤ ٣١ ٨ ١ ٠ ٣ ٠ ٣٥ ٨
١٩٩٤–٩٥ ٣٤ ٧ ٧ ٣ ٢ ٠ ٤٣ ١٠
گشتی ١٣٧ ١٦ ٢٣ ٤ ٩ ٠ ١٦٩ ٢٠
بارسیلۆنا خولی ئیسپانی ١٩٩٥–٩٦ ٣٥ ٥ ٨ ١ ١٠ ٣ ٥٣ ٩
١٩٩٦–٩٧ ٣٦ ٤ ٩ ٢ ٨ ١ ٥٣ ٧
١٩٩٧–٩٨ ٣٥ ٥ ٤ ٠ ٧ ١ ٤٦ ٦
١٩٩٨–٩٩ ٣٤ ٧ ١٠ ١ ٦ ١ ٥٠ ٩
١٩٩٩–٢٠٠٠ ٣٢ ٩ ٢ ٠ ١٣ ٥ ٤٧ ١٤
گشتی ١٧٢ ٣٠ ٣٣ ٤ ٤٤ ١١ ٢٤٩ ٤٥
ڕیال مەدرید ٢٠٠٠–٠١ ٣٤ ٩ ١ ٠ ١٤ ٥ ٤٩ ١٤
٢٠٠١–٠٢ ٢٨ ٧ ٦ ١ ١٠ ٣ ٤٤ ١١
٢٠٠٢–٠٣ ٣٣ ١٠ ١ ٠ ١٥ ٢ ٤٨ ١٢
٢٠٠٣–٠٤ ٣٦ ٩ ٨ ٣ ١١ ١ ٥٥ ١٣
٢٠٠٤–٠٥ ٣٣ ٣ ٠ ٠ ١٠ ٤ ٤٣ ٧
گشتی ١٦٤ ٣٨ ١٦ ٤ ٦٠ ١٥ ٢٣٩ ٥٧
ئینتەر میلان جامی ئیتاڵیا ٢٠٠٥–٠٦ ٣٤ ٥ ٢ ٠ ٨ ١ ٤٥ ٦
٢٠٠٦–٠٧ ٣٢ ٢ ٧ ١ ٧ ٠ ٤٧ ٣
٢٠٠٧–٠٨ ١٧ ١ ٢ ٠ ٣ ٠ ٢١ ١
٢٠٠٨–٠٩ ٢٢ ١ ٣ ٠ ٢٥ ١
گشتی ١٠٥ ٩ ١١ ١ ٢١ ١ ١٣٨ ١١
گشتی پورتوگال ١٣٧ ١٦ ٢٣ ٤ ٩ ٠ ١٦٩ ٢٠
ئیسپانیا ٣٣٦ ٦٨ ٤٩ ٨ ١٠٤ ٢٦ ٤٨٨ ١٠٢
ئیتاڵیا ١٠٥ ٩ ١١ ١ ٢١ ١ ١٣٨ ١١
کۆی گشتی ٥٧٧ ٩٣ ٨٣ ١٣ ١٣٤ ٢٧ ٧٩٥ ١٣٣

سەرچاوە دەستکاری

ماڵپەڕ یاریگای وەرزشی