یاریی کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠

یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ لە یاریگای بانکی نیشتمانی لە شاری جۆھانسبێرگی باشووری ئەفریقا بەڕێوەچوو لە نێوان ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا و ئیسپانیا کە لە ئەنجامدا ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە گۆڵێکی ئەندرێس ئینیێستا ٤ خولەک پێش کۆتایی ھاتنی یارییەکە تۆماری کرد، کۆتایی ھات و نازناوەکەی بەرزکردەوە. ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا ئیسپانیا گەیشتە یاری کۆتایی جامی جیھانی، ھەروەھا ھۆڵەندا ماوەی ٣٢ ساڵ بوو نەگەیشتبووە ئەم قۆناغەی پاڵەوانییەتییەکە، بە تایبەت دوای یاریی کۆتایی جامی جیھانی فیفای ١٩٧٨. ھەروەھا ئەمە دوای یاری کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ لە نێوان ئیتاڵیا و فەرەنسا بۆ دووەم جار لەسەر یەک یاری کۆتایی لە نێوان دوو ھەڵبژاردەی ئەورووپی ئەنجام دەدرێت. نە ھۆڵەندا و نە ئیسپانیا ھیچیان نازناوەکەیان بەدەستنەھێنابوو، ئەمەش واتایی ئەوە بوو ھەڵبژاردەیەکی نوێ دەچێتە پێرێستی ھەڵبژاردە براوەکانی جامی جیھانی. دوایین یاری کۆتایی کە دوو ھەڵبژاردەی نوێی کۆکردەوە لە ساڵی ١٩٧٨ لە بوینس ئایرێس بوو، لە نێوان ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا و ئەرژەنتین بوو کە لە ئەنجامدا ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەدەستی ھێنا. پێش یارییەکە ئەخنەبووتی ئۆکتۆپوس پاوڵ پێشبینی کردبوو کە ئیسپانییەکان نازناوەکە بەدەستبھێنن.[١][٢]

یاریی کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
بەشێکە لە2010 FIFA World Cup knockout stage
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتئەفریقای باشوور
جێSoccer City Stadium
بەشێک لە زنجیرەیجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
پاشکۆیاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤
کاتی ڕوودان١١ی تەممووزی ٢٠١٠
ڕێکەوتی دەستپێکردن١١ی تەممووزی ٢٠١٠
ڕێکخەرفیفا
یانە بەشداربووەکانھەڵبژاردەی تۆپی پێی هۆڵەندا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا
براوەهەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا
Statistical leaderئاندرێس ئینیێستا
ناوبژیوانھاوارد وێب، Yuichi Nishimura، Michael Mullarkey، Tōru Sagara، Darren Cann
تۆمارکردنی گۆڵەکانئاندرێس ئینیێستا

پێشینە دەستکاری

جامی جیهانی فیفای ٢٠١٠ یاخود مۆندیالی ٢٠١٠ ،١٩هەمین حوولی پاڵەوانییەتەکە بوو، کە پێشبڕکێیەکی تۆپی پێی نێودەوڵەتییە لە ژێر سەرپەرشتی قیقا بەرێوەدەچێت، یارییەکانی ئەم خوولە لە نێوان ١١ی حوزەیران بۆ ١١ی تەمموزی ٢٠١٠ لە باشووری ئەفریقا بەڕێوەچوو. ئەفریقای باشوور بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەک میوانداری پاڵەوانێتییەکە سەرکەوت پاڵەوانییەتیەکە بەبێ ئەنجامدانی یاری پاڵاوتن، لە کاتێکدا ٢٠٥ هەڵبژاردە کێبڕکێیان کرد بۆ مسۆگەرکردنی بلیتێک بۆ گەیشتن بە پاڵاوانیەتیەکە لە رێگای ئەنجامدانی یارییەکانی پاڵاوتن کە لە نێوان ئابی ٢٠٠٧ و تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ بەڕێوەچوو. دوای تەواوبوونی قۆناغی پاڵاوتن و بەدیارکەوتنی هەر ٣١ هەڵبژاردە سەرکەوتووەکان ، تیروپشک راکێشرا و هەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بەسەر هەشت کۆمەڵەی جیاواز دابەشکران کە هەر کۆمەڵەیەک لە چوار هەڵبژاردە پێکهاتبوو ، هەر هەڵبژاردەیەک یەکجار بەرامبەر هەڵبژاردەی ناو کۆمەڵەکەی یاری دەکرد ، دوو هەڵبژاردە لە هەر کۆمەڵەیەک بەسەر دەکەون بۆ قۆناغی ١٦. تۆپی یاریی کۆتایی جامی جیهانی فیفای ٢٠١٠ لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٠ ئاشکرا کرا،ئەم تۆپە ناوی جابۆلانی بووکە لە لەلایەن کۆمپانیای وەرزشی جیھانی ئەدیداسەوە بەرھەم ھێنرابوو کە تۆپێکی سووک و بەھێز بوو ،لاکانی لەسەر شێوەی بازنەی بە رەنگی زێرێن رووپۆکرابوو,ئەم تۆپە وەشانێکی نوێی تۆپی پاڵەوانیەتیەکە بوو. بەمەش بووە دووەم تۆپ کە بەتایبەت بۆ یاری کۆتایی بەرهەمهێنرا، دوای تۆپی ڕەنگ زێرینی تیمگەیست لە یاری کۆتای جامی جیهانی ٢٠٠٦ی ئەڵمانیا.یاری کۆتایی ٢٠١٠ یەکەمجار بوو لە دوای ساڵی ١٩٧٨ کە هیچ کام لەو هەڵبژاردنانەی گەیشتنە یاریی کۆتای هەڵگری نازناوەکە نەبوون.هەڵبژاردەی هۆلەند پێشتر دووجار گەیشتبووە ئەم قۆناغە هەر دووجارەکە پلەی دووەمی بەدەستهێنا، ساڵی ١٩٧٤ بە ئەڵمانیای ڕۆژاوا بە ئەنجامی ١-٢ دۆرا، لە ساڵی ١٩٨٧ بە ئەرژەنتین بە ئەنجامی ٣-١(بەکاتی زیادکراو) دۆڕا.بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەمە باشترین ئەنجامی بوو لە مێژووی بەشدارییەکانی لە جامی جیهانی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یەکەمجار بوو بگاتە ئەم قۆناغە.پێستر لە ساڵی ١٩٥٠ پلەی چوارەمی بەدەستهێنابوو، لە ساڵانی ١٩٣٤ ، ١٩٨٦ ، ١٩٩٤ ، ٢٠٠٢ گەیشتبووە قۆناغی چارەکی کۆتایی .ئیسپانیا پێشتر توانی بووی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٠٨ بەدەستبهێنێت.کە هۆلەندا لەم پاڵەوانیەتیە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لەلایەن رووسیاوە کرایە دەرەوە. هۆلەند و ئیسپانیا پێش ئەم یارییە هەشت جار رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە . لە ریزبەندی فیفا ئیسپانیا لە پلەی دووەم بوو ، هۆلەند لە پلەی چوارەمدا بوو.

ڕووبەڕووبوونەوەکانی پێشتر دەستکاری

پێش ئەم یارییە هەردوو هەڵبژاردەکە هەشت جار بەرامبەر یەکتر یارییەکان کردووە، ٤ یاری هەڵبژاردەی هۆڵندا بردنەوەی بەدەستهێناوە، ٣ جاریش هەڵبژاردەی ئیسپانیا یارییەکەی بردووەتەوە، لە یەک یاریدا یەکسانبوون، یاریزانی هۆڵندا ١٠ گۆڵیان لە ئیسپانیا تۆمارکردووە، لەبەرامبەردا ئیسپانیا ١٢ گۆڵیان تۆمارکردووە. هەروەها پێشتر هیچ کاتێک لە یارییەکانی جامی جیهانی بەرامبەر یەکتر یارییان نەکردووە، ئەمە یەکەمجارە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

ڕێگای گەیشتن بەکۆتایی دەستکاری

هۆلەند دەستکاری

هۆلەند لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە پاڵاوانییەتیەکە لە سەرجەم قۆناغەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا . لەکاتی ڕاکێشانی تیروپشک لە کۆمەڵەی (ی) کەوتە بەرامبەر ،هەڵبژاردەی کامیرۆن و دانیمارک و ژاپۆن کە ئەم کۆمەڵەیە تاڕادەیەکی زۆر بۆ هولەندییەکان ئاسان بوو.یەکەم یارییان لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بەرامبەر دانیمارک بوو لە یاریگای شاری تۆپی پێ، دوای ماوەیەکی کەم لە نیوەی یەکەمی یارییەکە هۆڵەندا پێشکەوت، کاتێک سیمۆن پۆلسن یاریزانی دانیمارک لە هێرشێکدا هەوڵی دورخستنەوەی پاسێکی ڤان پێرسی یاریزانی هۆڵەند دەدات بە بەسەر بەڵام تۆپەکە بەر پشتی دانیاڵ ئاگێر دەکەوێت، بەهەڵە گۆڵ لە خۆیان تۆمارکرد . دیرک کویت پێنج خولەک پێش کۆتایی نیوەی یەکەم، دووەم گۆڵی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢ –٠ کۆتایی هات. هۆڵەندا لە دووەم یاریدا، لە ١٩ی حوزەیران لە یاریگای مۆزێز مابێدا لەشاری دیربان، ڕووبەڕووی ژاپۆن بوووەوە، وەک یاریی یەکەمیان دوای ماوەیەکی کەم لە نیوەی یەکەم گۆڵی لە ڕێگای ویستلی شنایدەر دوای ئەوەی تۆپێکی لە دەرەوەی ناوچەی سزا ئاراستەی گۆڵی ژاپۆن کرد هەرچەند گۆڵپارێزی ژاپۆن تۆپەکەی بەر دەستکەوت بەڵام نەیتوانی بیگەڕێنێتەوە، یارییەکەی بەم ئەنجامە کۆتایی هات.ئەم بردنەوەیە ،هاوکات لەگەڵ گەڕانەوە بۆ ئەنجامی یاریی نێوان دانیمارک کامێرون کە بە بردنەوەی دانیمارک کۆتایی هاتبوو، وای کرد هۆڵندا بەبێ ئەنجامدانی یاری کۆتای کۆمەڵەکان سەرکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو،بەڵام پێشەنگ بوونی لە کۆمەڵەکەی مسۆگەر نەبوو. سێیەم و کۆتا یاری هۆڵندا بەرامبەر هەڵبژاردەی کامیرۆن بوو، ئەم یارییە لە ٢٤ی حوزەیران لە یاریگای کیپ تاون ئەنجامدرا. لە خولەکی ٣٦دا ڤان پێرسی گۆڵی پێشکەوتنی هۆلندای تۆمارکرد، دوای ئەوەی تۆپێک لە کاتی جێبەجێ کردنی لێدانێکی ڕاستەوخۆ بەر دەستی رافایل ڤان دێرڤارت دەکەوێت بەو هۆیەوە لێدانی سزا بۆ کامیرۆن هەژمارکرا ساموێل ئیتۆ سەرکەوتوو بوو لە جێبەجێ کردنی لێدانی سزاکە و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. دواتر لە نیوەی دووەمی یارییەکە کلاس جان هانتلار گۆڵی دووەمی هۆڵندای تۆمارکردو یارییەکە بە ئەنجامی بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات،هۆڵندا وەک یەکەمی کۆمەڵەکەی و بە بەدەستهێنانی ٩ خاڵ، سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦ .

لە قۆناغی ١٦ هۆلەندا لە ٢٨ی حوزەیران لە یاریگای مۆسێس ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سلۆڤاکیای دووەمی کۆمەڵەی ئێف بوووەوە. لە نیوەی یەکەمی یارییەکە لە خوولەکی ١٨ ئاریان ڕۆبن (کە یەکەم یاری خۆی بوو لە پاڵاوانییەتیەکەدا دوای چاک بوونەوەی لە پێکان)گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هۆڵندا تۆمارکرد دوای ئەوەی پاسێکی درێژی لەلایەن شنایدەرەوە وەرگرت وبە شوتێکی نزم گۆڵی له گۆڵپارێز جان موچا تۆمارکرد.پاشان شنایدەر لە خولەکی ٨٤دا گۆڵێکی دیکەی بۆ هۆڵندا تۆمارکرد، پێش ئەوەی سلۆڤاکیا لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە بە لێدانێکی سزا گۆڵی یەکەمی خۆیان تۆماربکەن و بە ئەنجامی ٢-١ هۆڵندا گەیشتە قۆناغی هەشت.٢ی تەمموز لە یاریگای نێڵسۆن ماندێلا لەشاری پۆڕت ئیلزابێس، لەقۆناغی هەشت هۆڵندا ڕووبەرووی هەڵبژاردەی بەڕازیل، هەڵگری پێنج نازناوی جامی جیهانی بوووەوە، یارییەکی ئاسان نەبوو بۆ هۆڵەندییەکان ، لە خولەکی ١٠دا بەڕازیل گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد لە ڕێگای ڕۆبینیۆ پاش ئەوەی پاسێکی درێژی لە ناوەڕاستی یاریگا لەلایەن فیلیپی میلۆی وەرگرت. هۆڵەندا دوای هەشت خولەک لە نیوەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، ، پاشان هۆڵەندا لە خولەکی ٦٨دا بە لێدانی گۆشە(کۆڕنێڵ)ی کە لەلایەن ئاریان ڕۆبن جێبەجێ کرا، بە سەر شنایدەر گۆڵی دووەمی تۆمارکرد. فلێپ مێلۆ بەهۆی لێدانی بەمەبەست لە ئاریان ڕۆبن بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، هۆڵەنداش بە ئەنجامی ٢-١ سەرکەوت بۆ یاری پێش کوتایی و هەڵبژاردەی بەڕازیل کە یەکێک بوو لە پاڵێوراوەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە کرایە دەرەوە.

یاری قۆناغی پێش کۆتایی هۆلەندا لە ٦ی تەمموز لە یاریگای کیپ تاون بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بوو کە لە قۆناغی هەشت لە هەڵبژاردەی گانای بردبوووەوە . لە خولەکی ١٨دا جیۆڤانی گۆڵی یەکەمی بۆ هۆڵەندا تۆمارکرد ، پێش ئەوەی دیێگۆ فۆرلان بە تۆمارکردنی گۆڵێک ئەنجامەکەی یەکسان بکاتەوە بۆ ئۆرگوای. لە خولەکی ٧٠دا هۆڵەندا پێشکەوتنی وەرگرتەوە کاتێک شنایدەر شنایدەر گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، یاریزانانی ئۆرۆگوای ناڕەزایەتیان دەربری کە ڤان پێرسی لە دۆخی ئۆفسایددا قاچی بەر تۆپەکە کەوتبوو، بەڵام گۆڵەکە لەلایەن ناوبژیوانە هەژمارکرا پاش دڵنیابوون لەوەی تۆپەکە بەر قاچی نەکەوتووە.ڕۆبن دوای ماوەیەکی کەم لەم خوولەکی ٧٣ گۆڵی سێیەمی هۆلندای تۆمارکرد بە لێدانێکی سەر و ئەنجامەکەی زیاتر کرد، بەڵام ئۆرگوای له خوولەی ٢ی کاتی زیاکرداوی نیوەی دووەم، لە ڕێگای ماکسی پێرێرا گۆڵی دووەمی خۆیان تۆمارکرد و یارییەکە بەم ئەنجامە ٣–٢ کۆتایی هات .

ئیسپانیا دەستکاری

هەڵبژاردەی ئیسپانیا هاوشێوەی هەڵبژاردەی هۆلەند لە سەرجەم یارییەکانی پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی، سەرکەوتنی بەدەستهێنا.لەکاتی ڕاکێشانی تیروپشکی کۆمەڵەکان ئیسپانیا کەوتە کۆمەڵەی ئێچ هاوشانی هیندۆراس، سویس، چیلی . یەکەم یاری خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی سویس بوو لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە یاریگای مۆسێس مابیدا هەرچەند پێشبینی دەکرا یارییەکە لە سودی ئیسپانیا کۆتایی بێت بەڵام ئەنجامەکە جێگای چاوەڕوانی نەبوو، سویس بە ئەنجامی ١-٠ یارییەکەی بردەوە ،پاش ئەوەی گێلسۆن فێرناندێز لە تایمی دووەم گۆڵی پێشکەوتنی سویس تۆمارکرد،بەم ئەنجام ئیسپانیا کەوتە ڕیزبەندی چوارەمی کۆمەڵەکەی.یاری دووەمی لە یاریگای ئێلیس پارک لە شاری جۆهانسبێرگ بوو، بەرامبەر هیندۆراس، لە یارییەکە یاریزانانی ئیسپانیا ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد. لە خوولەکی ١٧دا دێڤید ڤیا لە هەوڵێکی تاکەکەسی توانی دووبەرگریکاری هیندۆراس تێپەربکات و گۆڵی یەکەمی خۆی و هەڵبژاردەکای تۆماربکات ،نیوەی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی هات، دوای ماوەیەکی کەم لە نیوەی دووەم دێڤید ڤییا گۆڵی دووەمی خۆی تۆمارکرد و یارییەکەش بە ئەنجامی ٢-٠ لە سودی ئیسپانیا کۆتایی هات.یاری سێیەمی ئیسپانیا بەرامبەر چیلی بوو، لە یاریگای لۆفتوس ڤێرسفیڵد لە پریتۆریا لە ٢٥ی حوزەیران، ئیسپانیا پێویستی بە بردنەوە هەبوو بۆ مسۆگەرکردنی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکای و گەیشتن بە قۆناغی ١٦.لە دوای ٢٤ خوولەک لە دەستپێکردنی یارییەکە، دێڤید ڤییا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد ، کلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی چیلی بووە هۆکاری تۆمارکردنی گۆڵی دووەم بۆ ئیسپانیا لە خوولەکی ٣٧ ، کاتێک لە ناوچەی سزا هاتە دەرەوە و بەمەبەستی دورخستنەوەی تۆپەکە، بەڵام دواتر تۆپە لە لای چەپی یاریگاکە گەیشتە دێڤید ڤیا و ئەویش لە دووری نزیکەی ٤٠ یاردە (٣٧ م)ەوە لێدانێکی ئاراستەی گۆڵکرد. ڕۆدریگۆ میلار دوای نیوەی دووەم گۆڵێکی بۆ شیلی تۆمارکرد، یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات و ئیسپانیا وەک یەکەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی ١٦ .

لە قۆناغی ١٦ ئیسپانیا کەوتە بەرامبەر پورتوگال لە ٢٩ی حوزەیران لە یاریگای کیپ تاون یارییەکە ئەنجامدرا .لە نیوەی یەکەمدا هەردوو هەڵبژارووە سەرەرای ئەوەی هەلی گۆڵکردنیان لەبەر دەست بوو بەڵام بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.بەڵام لە نیوەی دووەم ئیسپانیا لە خوولەکی ٦٣ لەڕێگای داڤید ڤییا گۆڵی پێشکەوتنی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، پورتوگال چەندین جار هەوڵی یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکەی دا بەڵام بێ ئەنجام بوو ، ریکاردۆ کۆستای پورتوگال لە کاتێکدا دوو خولەک مابوو بۆ کۆتایی یارییەکە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دوای بردنەوەی لە پورتوگال، ئیسپانیا گەیشتە قۆناغی ٨. لە قۆناغی هەشتدا ئیسپانیا لە ٣ی تەمموز لە یاریگای ئێلیس پارک ڕووبەڕووی پاراگوای بووەوە.یارییەکی ئاسان نەبوو بۆ ئیسپانییەکان، تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، لە تایمی دووەمدا لە خولەکی ٨٣دا داڤید ڤییا تاکە گۆڵی بردنەوەی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد.بەم ئەنجامەش ئیسپانیا گەیشتە یاری پێش کۆتایی، لەم قۆناغەدا ڕووبەڕوی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوووەوە، کە ئەمەش یەکێک بوو لە یارییە سەخت و زەحمەتەکانی ئیسپانیا بەهۆی ئەوەی ئەڵمانیا یەکێک لە بەهێزترین هەڵبژاردەکانی ئەورووپا بوو وە یەکێک بوو لە بەربژێرەکانی بۆ بردنەوەی نازناوەکە.یارییەکە لە یاریگای مۆسێس مابیدا لە ٧ی حوزەیران بەڕێوەچوو، نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ تەواو بوو بەڵام لە نیوەی دووەم لە خوولەکی ٧٣ کارلۆس پیڵۆ بەرگریکاری ئیسپانیا گۆڵی سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و یارییەکەش بەم ئەنجامە کۆتایی هات، ئیسپانیا دوای بردنەوەی لە ئەڵمانیا بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، گەیشتە یاری کۆتایی.

یاری کۆتایی دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Jordan, Andrew. "A Final Look Back at the 2010 FIFA World Cup". Bleacher Report (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-30.
  2. ^ "2010 FIFA World Cup Final". Football Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-30.