سانتیاگۆ دی چیلی یان زۆرجاران ھەربەتەنھا بە سانتیاگۆ ناوی دەھێنن٫پایتەخت و گەورەترین شاری چیلییە، ژمارەی دانیشتوانی ١٧٥٠٠٠ کەسە، ئەم ژمارەیەتەنھا ناوی تۆماڕکراوی شارەکەیە، خۆی لە ڕاستیدا ٥، ٧ ملیۆن کەس لە سانتیاگۆ دەژێت.

Santiago
Collage of Santiago, left to right, top to bottom: Cerro Santa Lucía, panoramic view of Santiago, La Moneda, Statue of the Immaculate Conception, Torre Entel, National Museum of Fine Arts and National Library of Chile, Torre Telefónica, Santiago Metropolitan Cathedral and Santiago Metro.
Collage of Santiago, left to right, top to bottom: Cerro Santa Lucía, panoramic view of Santiago, La Moneda, Statue of the Immaculate Conception, Torre Entel, National Museum of Fine Arts and National Library of Chile, Torre Telefónica, Santiago Metropolitan Cathedral and Santiago Metro.
Flag of Santiago
دروشمی خانەدانیی Santiago
ناسناو(ەکان): 
"The City of the Island Hills"
وڵات چیلی
ناوچە Santiago Metropolitan Region
ھەرێمھەرێمی چیلی
دامەزرا١٢ی شوباتی ١٥٤١
دەسەڵات
 • سەرۆککلاودیۆ ئۆریغۆ
ڕووبەر
 • شار٦٤١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٤٧.٦ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥٢١ مەتر (١٧٠٦ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٠٩)
 • شار٥،١٤٥،٥٩٩
 • شاری
١،١ ملیۆن
 • گەورەشار
٧،٢ ملیۆن
سەرناوی دانیشتووسانتیاغینۆس (-وەک)
پۆستاڵ کۆد
٨٣٢٠٠٠٠
کۆدی تەلەفۆن+٥٦ ٢
وێبگەماڵپەری فەرمی

خەڵکەکە ناوی سانتیاگۆ بە بێتا دەھێنن، ئەمیش بەھۆی دەوڵەمەندی ھەبوونی ھەلی کاری زۆڕ، کە لەپایتەختەکانی ئەمەریکای لاتین بوێنس ئایریس و مۆنتێڤێدەیۆ گەشاوەترە.

بەھۆی ئەوەی سانتیاگۆ کەوتۆتە دامێنی چیاکانی ئەندێز، بڕێکی کەم لە بای بەردەکەوێت، ئەمە بۆتە ھۆی پیس بوونی ھەوایەکەی، بەتایبەت لە وەڕزی زستان دا، ھەروەھا لەکۆتایی وەڕزی ھاوین، جگە لە ھەبونی تڕومبێلێکی زۆر.

مێژوو دەستکاری

تسانتیاگۆ درووستکرا لەسەردەستی پێدرۆ دی ڤاڵدیڤا، لە ڕێکەوتی ١٢ فێبرایەری ١٥٤١ لەسەر کەناراوەکانی ڕووباری مابوچۆ، لەژێڕناوی سانتیاگۆ دی نوێڤا، ڕێوڕەسمی کردنەوەکەی لەسەر بەڕزایی ھیولێن بوو، کە دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ سیرۆ سانتا لوکیا، ھەڵبژاردنی شوێنەکە لەلایەن ڤاڵدیڤا بۆ گونجاوی و مامناوەندی کەشەکەی دەگەڕێتەوە، جگە لە گونجاوی شوێنەکەی بۆ بەڕگری کە پشتی کێوی ئەندێزە و بەردەمیشی ڕووباری مابوچۆیە، ئەم ڕووبارە چەندین زەڵکاوی گەورەی درووست کردوە و تەپۆڵکە بەرزەکانی ناو زەڵکاوەکان وەک دوورگەیەک دەردەکەون لەناو دەریادا.

سانتیاگۆ لە ڕێکەوتی ١١ سێپتێمبەری ١٥٤١ کاوڵ کرا بەھۆی ھێڕشی ھیندیە سوورەکانەوە بۆ سەر ئیسپانیەکان. ئەم جەنگە بە جەنگی ئەڕاوکۆ دەناسرێت.

 
کاتیدرالێک لە سانتیاگۆ.

خانوە بنەڕەتیەکانی شارەکە بۆیەکەم جار ھیندیە سورەکان لێی نیشتەجێببون ئەوانەی توانیبویان لای ئیسپانیەکان ھەلی کار بەدەست بێنن، کە تەواوی خانوەکانیان کەوتبوە سەر ڕووباری مابوچۆ، ھەر لەوێوە شارەکە پەرەی سەند و گەشەی کرد، بەم ناوچەیەیان دەگوت ئەلامێدا (ئەڤینیدا ئەلامێدا لیبەرتادۆڕ بێڕناردۆ)بەڵام لەماوەی جەنگی ئازادی چیلی (١٨١٠-١٨١٨) کە بەجەنگی مایپۆ دەناسرێت سانتیاگۆ زیاتر ناوبانگی دەرکرد لە ساڵی ١٨١٨ وەک پایتەختی چیلی دەستنیشان کرا.

بەر لەساڵی ١٨٠٠ سانتیاگۆ تەنھا شارەدێیەکی بچوک بوو، تەنھا چەند خانویەکی ھەبوو لەگەڵ باڵاخانەی لامۆنیدا کە ئیسپانیەکان بۆ بەرھەم ھێنانی نەعناع بەکاریان دەھێنا، لەگەڵ ھەندێ تەلاری میری و چەند کڵێسایەک، کڵێسای کۆمپانیا یەکێک بوو لە کڵێساکانی کە لەساڵی ١٨٦٣ لەکاتی بەڕێوەچونی مەڕاسیمێک ئاگرێکی گرت و لە ئەنجام دا ٢٠٠٠ کەس گیانیان لەدەست دا.

 
دروستکردنی سانتیاگۆ دی چیلی لەلایەن پێدرۆ دی ڤاڵدیڤا(١٨٨٩)

لەساڵی ١٨٨٠ بۆ یەکەم جار توانیان نیتراتەکانی چیمەنتۆیی بەرھەم بێنن لە باکوری چیلی، کە ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو لە گەشەپێدانی شارەکە، لەساڵی ١٩١٠ بەبۆنەی سەدساڵەی دامەزڕاندنی شارەکە کتێبخانەی گشتی سانتیاگۆکرایەوە، ھەرھەمان ساڵ بەبۆنەی سەد ساڵەی ئازادی لەژێڕ داگیرکاری ئیسپانی مۆزەخانەی ھونەرە جوانەکان کرایەوە.

لەساڵی ١٩٣٠ سانتیاگۆ ھەنگاوی نا بۆ شارێکی ھاوچەرخ، ئەمیش بەھۆی دروستکردنی ھەلی کاری زیاتر و کۆچکردنی خەڵکانێکی زۆر لەباشوور و باکووری وڵاتەکە بۆ سانتیاگۆ، کە دواتر ڕێبرک یشی بۆ درووست کرا لە ١٩٧٥ کە ھەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ شارەکە.

لەساڵی ١٩٨٥ گەلێک لە باڵاخانە مێژوویەکانی شارەکە وێڕان بوون بەھۆی بومەلەرزەوە.

يسانتیاگۆ بە دووەمین گرنگترین شارەکانی ئەمەریکای لاتین دادەنڕێت بۆ ناوەندە ئابوریەکان ئەمیش دوای شاری ساوپاولۆ.

کەش و ھەوا دەستکاری

سانتیاگۆ کەش و ھەوایەکی مامناوەندی ھەیە  لەگەڵ ھاوینێکی گەرم بەتایبەت لەماوەی مانگەکانی نۆڤەمبەر و مارس، کە پلەی گەرما دەگاتە ٣٠ پلەی سلیلیزی، وە لەکاتی وەڕزی زستانیش ئاستی شێ بەرزدەبێتەوە و پلەی گەرما دەبێتە ١٢ پلە، بەتایبەت لەماوەی مانگەکانی  یۆنیۆ و ئۆگستۆس، وە لە کێو و شوێنە بەڕزەکانیش دەبێتە ھۆی بەفڕبارین، ئاستی باران بارین ٣٥٨ ملم لەساڵێک دا.

ابەھۆی قەرەباڵغی و بەرزی ھۆکارەکانی گواستنەوە و کارگەی پیشەسازی ژینگەی شارەکە بەتەواوی پیس بوە بەتایبەت لەساڵی ١٩٩٠ بەڵام دوای نەخشەڕێژیەکی تۆکمە لەساڵی ٢٠٠٠ ئاستی پیسی ژینگەکەی کەم بویەوە بۆ ئاستێکی گونجاوتر.

مابوچۆ ئەو ڕووبارەیە کە بەناوەڕاستی شارەکە ڕەت دەبێت ھەر لەباکوری خۆڕھەڵاتی شارەکەوە تاوەکو باشووری خۆڕئاوای شارەکە، چیلی و سانتیاگۆ بەتایبەتی وڵاتێکی پیس بووە بە پاشەڕۆکانی کارگە پیشەسازیەکان بەتایبەت ئەوناوچانەی کە کانەکانی خەلوز و مسی تێدا ھەڵکەندراوە لە قەدباڵی ئەندێز، لەساڵی ٢٠٠٦ وە بەمەبەستی پاککردنەوەی ژینگەی وڵاتەکە ھەموو کارگە پیشەسازیەکان ناچارکراون کە پاشەڕۆکانیان نەخەنە ناو ئاوەڕۆ و ڕووباری شارەکە، ئێستا چەندین وێستگەی پاککردنەوەی ژینگە لەشارەکە دامەزراون بۆ پاککردنەوەی ڕووبارەکەو شارەکە. 

 

پێکھاتەی دانیشتوانەکەی دەستکاری

ژماڕەی دانیشتوانی شارەکە زیادی کردلە٩٨٢٠٠٠کەس لەساڵی ١٩٤٠ بۆ ٢٨٢٠٠٠٠کەس لەساڵی ١٩٧٠ پاشان گەیشتە ٤، ٧٥ ملیۆن کەس بۆ ساڵەکانی ١٩٩٢ تاوەکو ٢٠٠٢، کە دەکاتە ٪٣٦ تەواوی دانیشتوانی چیلی.

زۆڕینەی دانیشتوانی سانتیاگۆ لەدایکبوانی شارەکەن بەڵام بەڕەگەز ئەوروپین، بەتایبەت ئەوانەی لەماوەی ساڵەکانی ١٨٠٠ بۆ ١٩٠٠ کۆچیان کردوە بۆ چیلی، کەبەڕەگەز ئیسپانی و ئەڵمان و سوێسری و بەریتانی و ئیتالی و ئیرلەندی و کرواتین.

لەماوەی ئەم ساڵانەی دوایی چیلی بەشێوەیەکی بەرچاو پێشکەوتنی بەخۆوەبینی، ئەمیش بەھۆی کۆچی ھاوڵاتیانی دراوسێیەوە بۆ سانتیاگۆ بەمەبەستی پەیداکردنی ھەڵی کاری زیاتر، بەتایبەت خەڵکانی پێروو و بۆلیڤیا و ئەرژەنتین ئیکوادۆر.

شاڕەوانیەکان دەستکاری

شاڕەوانی سانتیاگۆ کەوتۆتە ناوەڕاستی شارەکە، کە ڕووبەری شارەوانیەکەی خۆی لە ٢٣. ٢٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە دەدات، شارەوانی سانتیاگۆ سەر بەھەرێمی سانتیاگۆیە بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاروبارەکانی جێبەجێ دەکات، پێک ھاتوە لە ئەنجومەنێک و سەڕۆکێک، ئەم شارەوانیە کۆنترین بەشەکانی شار لەخۆدەگرێت.

شاڕەکان و سنوری پایتەخت دەستکاری

زۆڕجاران کە دەگوترێت شار مەبەست لێی سنوری شارەوانی سانتیاگۆیە ناوەندی شار، بەڵام سانتیاگۆ وەک ھەرێمێکی سەربەخۆ چەندین شاری گەورەی لەخۆگرتوە کە ٣٢ شارەوانین وەک شارەوانی کۆڕدیلێرا کە ٥٤٢٨٥٩٠ کەسی تێدا دەژێت و بەشێکە لە سانتیاگۆی پایتەخت، ڕووبەرەکەی ٨٦٧. ٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ھەروەھا شارەوانی بۆینتی ئێلتو وەسان بیرناردۆ ژمارەی دانیشتوانەکەی ٤٦٥٦٦٩٠ کەس دەبێت بە ڕووبەری ٧٢٧. ٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە.

جوگرافیا دەستکاری

أفينيدا يبرتادور جنرال برناردو أوهيجينس، عرضا لا ألاميدا، الشارع الرئيسي في سانتياغو. ويبعد 15 كيلو مترا. تم تسمية الشارع بعد برناردو أوهيجينس، الذي هو بطل وطني في تشيلي

ئابووری دەستکاری

سانتیاگۆ ناوەندی سەرەکی پیشەسازی و ئابوری چیلیە، لە٪٤٥ کۆی داھاتی گشتی چیلی لەم شارەیە، شانبەشانی شارە گەورەکانی ئەمەریکای لاتینی وەک بوێینس ئایریس و ساوپاولۆ لە کێبەرکێ دایە، باڕرەگای چەندین ڕێکخراوی جیھانی لەم شارە دایە وەک ڕێکخراوی کاریبی، وەبەھۆی بەھێزی ئابوریەکەی چەندین کۆمپانیای فرە ڕەگەزەکان بارەگاکانیان لە سانتیاگۆ کردۆتەوە وەک HP و ڕۆیتەرز و جی پی مۆڕگان و ئێنتل و کۆداک و پێ ھ پ بلیۆن و ئای بی ئێم و مۆتۆڕۆلا و مایکرۆسۆفت و فۆڕد و یاھو و زۆری تر.

دابەشکاری شارەوانیەکان دەستکاری

تەواوی ھەرێمی سانتیاگۆ دابەش کراوە بۆ ٣٧ شارەوانی زۆرینەی ئەم شارەوانیانە کەوتونەتە ئەو سنورەی کە پێی دەڵێن شار، شارەوانیەکانی تر کەوتونەتە دەرەوەی ناوەندی شار وەک شارەوانیەکانی تالەگانتێ و مایپۆ و کۆردیلێرا و سان بێڕنادۆ و پڕدی ئاڵتو کە ھەریەکەیان تەواوکەری یەکترن و کەوتونەتە سەر سنوری یەکتر.

ھەریەک لەم شارەوانیانە بۆ ماوەی چوارساڵ جارێک ھەڵبژاردن ئەنجام دەدەن بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەکان و زۆڕینەی دەنگیش دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنەکە.

کەرتی بیناسازی دەستکاری

کەرتی بیناسازی سانتیاگۆ بەشێوەیەکی سەرسورھێنەر پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی، لەساڵی ٢٠٠٦ تەڵاری کۆستانێرا درووستکرا، کە پڕۆژەیەکی مەزنی ئابوری بوو، بریتیە لەناوەندێکی بازڕگانی گەورەی ٢٨٠، ٠٠٠ مەتری چوارگۆشەیی، بەرزی ھەر قوللەیەکی خۆی لە ١٧٠ مەتر دەدات، لەساڵی ٢٠١٠ باڵاخانەی تیتانیۆم لابۆرتادا دروستکرا بەبەرزی ١٩٠ مەتر نزیک بەناوەندی بازرگانی کۆستانێرا، کە بەبەرزترین قوللەی کیشوەری ئەمەریکای لاتین ھەژمار دەکرێت، جگە لەھەبوونی چەندین باڵاخانەی بڵندو مەزنی تر.

گواستنەوە دەستکاری

سانتیاگۆ خاوەنی فڕۆکەخانەیەکی مەزنی نێودەولەتیە، جگە لەھەبوونی ھێڵی ئاسنینی سانتیاگۆ کە بە ئیستاکیۆن دەناسرێت.

ھۆین (میترۆ) دەستکاری

ھۆینی سانتیاگۆ بڕیتیە لە ڕێگایەکی ژێڕزەمینی نوێ کە لەساڵی ١٩٧٥ دامەزڕاوە، پاڵەپەستۆیەکی زۆری لەسەرەو ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لەبواری گواستنەوە لەشار.

== سەرچاوە ==

بەستەرە دەرەکیەکان دەستکاری