ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٤


ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٤ (بە فەڕەنسی: Jeux olympiques d'été de 1924) بە فەرمی، یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھەشتەم (بە ئینگلیزی: Games of the VIII Olympiad) بە ئۆڵۆمپیادی پاریس ١٩٢٤یش ناسراوە، ڕووداوێکی نێودەوڵەتی فرە وەرزشی بوو کە لە پاریس و ئیل دی فەرەنسا بەڕێوەچووە. ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشبڕکێکە لە ٥ی تەممووز بەڕێوەچوو، بەڵام ھەندێک پێشبڕکێ پێشتر لە ٤ی ئایار دەستیان پێکردبوو. ئەم پاڵەوانێتییە دووەمجار بوو کە شاری پاریس میوانداری بکات (دوای ساڵی ١٩٠٠)، بەمەش بووە یەکەم شار کە دوو جار میوانداری ئۆڵۆمپیاد بکات.

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٤
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der VIII. Olympiad
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
دروشمMéi séier, méi héich, méi staark
وڵاتفەڕەنسا
جێYves du Manoir Stadium
پاشکۆئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٠
لەدوای ئەوئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٨
ژمارەی چاپ8
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن٤ی ئایاری ١٩٢٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٧ی تەممووزی ١٩٢٤
Officially opened byGaston Doumergue
Oath made byGéo André
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games/paris-1924

شەش شار خۆیان بۆ میوانداری کردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٤ کاندیدکرد لە ئەنجامدا پاریس پێش ئەمستەردام، بارسێلۆنا، لۆس ئانجلەس، پراگ و ڕۆما ھەڵبژێردرا.[١] ھەڵبژاردنەکە لە بیستەمین دانیشتنی IOC لە لۆزان لە ساڵی ١٩٢١ ئەنجامدرا. لەم خولەی ئۆڵۆمپیادا ٣٠٨٩ (٢٩٥٤ پیاو، ١٣٥ ژن) وەرزشوان لە ٤٤ نەتەوەی جیا بەشداریان کرد. وەرزشوانانی ئەمریکا زۆرترین میدالیای زێڕیان بەدەستھێنا کە ٤٥ مەدالیابوو ھەروەھا پلەی یەکەمیشیان وەرگرت بە کۆکردنەوەی ٩٩ مەدالیای جۆروجۆر.[٢] لەکاتێکدا وڵاتی خانەخوێ کە فەڕەنسا بوو پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا بە کۆکردنەوەی ١٣ مەدالیای زێڕ.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Paris 1924 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-18.
  2. ^ "Olympics Medal Tally for 1924". www.topendsports.com. Retrieved 2022-05-18.