لوسیان لۆران (بە ئینگلیزی: Lucien Laurent لەدایکبووی ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٠٧ – مردووی ١١ی نیسانی ٢٠٠٥) یاریزانێکی تۆپی پێی یەکێتی فەرەنسی بوو کە وەک ھێرشبەر یاری دەکرد بۆ فەرەنسا لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٠ ,بەوە بەناوبانگە خاوەنی یەکەم گۆڵی جامی جیھانیی فیفایە. لە یاری نێوان ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و ھەڵبژاردەی مەکسیک.

لوسیان لۆران
Lucien Laurent لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Saint-Maur-des-Fossés لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١١ی نیسانی ٢٠٠٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٩٧ ساڵ ژیاوە)
Besançon لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕVesoul لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەیاریزانی تۆپی پێ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

پیشە دەستکاری

لۆران لە سانت ماور دی فۆسێس لە شاری ڤال دی مارن لە نزیک پاریس لەدایکبووە. برا بچووکی جان لۆران بوو کە بەھەمان شێوە یاریزانی تۆپی پێ بوون، پێکەوە ناویان ھاتەوە بۆ پێکھاتەی ھەڵبژارەی فەڕەنسا بۆ جامی جیھانیی فیفا[١] ھەروەھا بەھەمان شێوە لە پێکھاتەی فەڕەنسا بوون لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٨، بەڵام لوسیان لە ھیچ یارییەکەدا بەشداری نەکردووە.[٢]لۆران ناوی ھاتە پێکھاتەی فەرەنسا بۆ مۆندیالی ١٩٣٤, بەڵام بەھۆی پێکانەوە نەیتوانی یاری بکات. دواتر ڕووی لە شاری ڕێنس کرد و تا ساڵی ١٩٣٧ یاری بۆ ئەوان کرد، پاشان تا ساڵی ١٩٣٩ بۆ یانەی ئاڕ سی ستراسبۆرگ[١] بەگشتی لۆران ١٠ جار یاری بۆ فەرەنسا کردووە، بەڵام لە مانگی ئایاری ١٩٣١دا تەنھا یەک گۆڵی دیکەی لە ئینگلتەرا تۆمارکرد.[١]لۆرین بە خاوەنی یەکەم گۆڵی جامی جیھانی فیفا ناسراوە، پاش ئەوەی لە خولەکی ١٩ بەرامبەر ھەڵبژاردەی مەکسیک گۆڵێکی تۆمارکرد، لەم یارییەدا فەڕەنسا بە ئەنجامی ٤–١ یارییەکەی بردەوە، بەڵام لە دوو یاری دواتر بەرامبەر ئەرژەنتین و چیلی دۆرا، لەیاری سێیەم لوسیان بەھۆی پێکانەوی نەیتوانی بەشداری بکات. پێکانەکانی ڕێگربوون لە بەشداریکردن لە جامی جیھانی ١٩٣٤. بە شێوەیەکی گشتی لوسیان دەیاری لەگەڵ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا ئەنجامدا. کاتێک جەنگی جیھانیی دووەم دەستی پێکدر لوسیان بەشداری جەنگەکەی کرد، بۆ ماوەی ٣ ساڵ وەک دیلێکی جەنگ لە ساکسۆنیا گیراوە، ساڵی ١٩٤٣ ئازادکرا، لوسیان تاکە یاریزانی زیندوو جامی جیھانی ١٩٣٠ بوو کاتێک ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لەسەر خاکی خۆی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ بەرزکردەوە. حەوت ساڵ دواتر لە تەمەنی ٩٧ ساڵی لە شاری بێسانچۆن کۆچیی دوایی کرد.

ڕێزلێنان دەستکاری

  • یاریزانی کۆتایی جامی فەرەنسا ساڵی ١٩٢٨ لەگەڵ سی ئەی پاریس
  • براوەی جامی پژۆ لە ساڵی ١٩٣١ لەگەڵ یانەی سۆشۆ

گۆڵە نێودەوڵەتییەکان دەستکاری

#. ڕێکەوت ھۆڵ بەرامبەر ئەنجام ئەنجام پێشبڕکێ
1. 1. ١٣ی تەممووزی ١٩٣٠ ئیستادیۆ پۆسیتۆس، مۆنتیڤیدۆ، ئۆرۆگوای   مەکسیک</img>  مەکسیک 1 –0 4-1 مۆندیالی ١٩٣٠
2. 2. ١٤ی ئایاری ١٩٣١ یاریگای ئۆڵۆمپی ئیڤ دوو مانۆیر، کۆڵۆمبس، فەرەنسا   ئینگلتەرا</img>  ئینگلتەرا 1 –1 5-2 دۆستانە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب Glanville, Brian (14 April 2005). "Obituary: Lucien Laurent". The Guardian. Retrieved 11 May 2019.
  2. ^ "Lucien Laurent". Olympedia. Retrieved 15 September 2021.