پۆتانەکان: 53°27′47″N 2°17′29″W / 53.46306°N 2.29139°W / 53.46306; -2.29139

ئۆڵدترافۆرد (بەئینگلیزی:Old Trafford) یاریگایەکی تۆپی پێیە تایبەتە بە یانەی مانچستەر یونایتد، یارگایەکە دەکەوێتە شاری مانچستەر لە ئینگلستان و جێگای ٧٥،٧٦٥ ھاندەر لەخۆ دەگرێت یاریگایەکە لەساڵی ١٩٠٩ بنیادنراوە و لە ١٩ی شووباتی ساڵی ١٩١٠ بەڕەسمی ھاتۆتە کردنەوە ھەر لەو کاتەوە تا ئێستا یانەی مانچستەر یونایتد خاوەنی یاریگایەکەیە ، یاریگایەکە میوانداری جامی جیھانی فیفای ١٩٦٦ و جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ساڵی ١٩٩٦ کردوە

وێنەی یاریگای ئۆڵدترافۆرد