ئانشلوس
ئەنشلوس (بە ئەڵمانی: Anschluß) وشەیەکی ئەڵمانی بە واتای یەکگرتنەوەیە(ئیتحاد). لە چاندی سیاسی و مێژوودا ئەم وشە بە ڕووداوی پەیوەست بوونی ئۆتریش بە خاکی ئەڵمانیای نازی دەوترێت. لە ڕێکەوتی ١١ی مارچی ١٩٣٨ ئۆتریش لە لایەن ئەرتەشی ئەڵمانیاوە داگیر کرا و دواتر لە ڕۆژی ١٥ی هەرئەو مانگە ڕیفراندۆمێک بەڕیوەچوو کە تێیدا ٩٩.٧٣% خەڵکی ئۆتریش دەنگیان دا بە یەکگرتنەوە لەگەڵ ئەڵمانیا.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Otmar Jung: Plebiszit und Diktatur: die Volksabstimmungen der Nationalsozialisten: die Fälle „Austritt aus dem Völkerbund“ (1933), „Staatsoberhaupt“ (1934) und „Anschluss Österreichs“ (1938). Mohr, Tübingen 1995, ISBN 3-16-146491-5, S. 119 ff.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئانشلوس تێدایە. |