خامێز ڕۆدریگێز

یاریزانێکی تۆپی پێی کۆڵۆمبی

خامێز دەیڤد ڕۆدریگێز ڕوبیۆ (لەدایکبووی ١٢ی تەممووزی ١٩٩١) بە زۆری ناسراوە بە خەیمز، یاریزانێکی پیشگەری تۆپی پێی کۆڵۆمبییە کە لە ھێڵی ناوەندی ھێرشبەر یاریدەکات بۆ یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی نێودەوڵەتیی کۆڵۆمبیا. ئەو پیاھەڵدراوە بۆ تەکنیک، بینین و کارامەیی ھێرشبردنەکەی، بە زۆری ئاماژە کراوە بە جێگری ھاوڕێکەی کارلۆس ڤاڵدێراما.[٢][٣] خامێز پێشتر بۆ یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بایەرن میوشن یاریی کردووە.

خەیمز ڕۆدریگێز
James Training 2018-01-28 FC Bayern Muenchen-4 (cropped).jpg
خەیمز لە کاتی مەشقکردن لەگەڵ یانەی بایەرن میونشن، ٢٠١٨
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو خەیمز دەیڤد ڕۆدریگێز ڕوبیۆ[١]
ڕێکەوتی لەدایکبوون (١٩٩١-0٧-١٢) ١٢ی تەممووزی ١٩٩١ (تەمەن ٢٩)
شوێنی لەدایکبوون کوکوتا، کۆڵۆمبیا
باڵا ١٫٨٠ م[١]
جێگای یاریکردن ھێرشبەری ناوەڕاست
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا ئێڤەرتۆن
ژمارەی یانە ٦
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠١–٢٠٠٥ ئەکادیمیای تۆپی پێی تۆلیمێنس
٢٠٠٥–٢٠٠٦ ئینڤیگادۆ
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان هەڵبژاردە یاری (گۆڵ)
٢٠٠٦–٢٠٠٨ ئینڤیگادۆ ٣٠ (٩)
٢٠٠٨–٢٠١٠ ئەتلەتیکۆ بانفیێڵد ٤٢ (٥)
٢٠١٠–٢٠١٣ پۆرتۆ ٦٣ (٢٥)
٢٠١٣–٢٠١٤ مۆناکۆ ٣٤ (٩)
٢٠١٤–٢٠٢٠ ڕیاڵ مەدرید ٨٥ (٢٩)
٢٠١٧–٢٠١٩بایەرن میونشن (خواستن) ٤٣ (١٤)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٠٧ یانەی نێودەوڵەتیی کۆڵۆمبیای
خوار تەمەن ١٧ ساڵان
١١ (٣)
٢٠١١ یانەی نێودەوڵەتیی کۆڵۆمبیای
خوار تەمەن ٢٠ ساڵان
٥ (٣)
٢٠١١– کۆڵۆمبیا ٦٩ (٢٢)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ١٧:٥٨، ١٢ی ئەپریڵی ٢٠١٨ (UTC).

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٢٢ی مارچی ٢٠١٩

خەیمز لە ئەورووپادا بەناوبانگ بوو لەو کاتانەی یاری بۆ پۆرتۆ دەکرد، چەند جامێکی بردەوە و چەند خەڵاتێکی وەرگرت لە ماوەی ئەو سێ ساڵە لەو یانەیەدا. لە ٢٠١٤دا، خەیمز لە مۆناکۆوە ڕۆیشت بۆ ڕیاڵ مەدرید بە کرێی ٦٣ میلیۆن پاوەن، کە پلەی پێوانەیی ڕادامێڵ فالکاوی شکاند و بە گرانترین یاریزانی کۆڵۆمبی و یەکێک لە گرنترین یاریزانەکانی تۆپی پێ دانرا.[٤] ئەو دەستیکرد بە یاریکردن بۆ یانەی نێودەوڵەتی لەگەڵ یانەی کۆڵۆمبیای خوار ٢٠ ساڵان، کە خولی تولۆنی ٢٠١١ی بردەوە. ئەو بوو بە کاپتنی یانەکە لە جامی جیھانی خوار تەمەن ٢٠ ساڵانی فیفا. بەھۆی دەرکەوتنەکەی لە خولەکەدا، بانگکرا بۆ یانەی پلە بەرزتر لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا. ئەو یاریکردووە لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ و ٢٠١٨، پێڵاوی زێڕینی بردووەتەوە وەک زۆرترین گۆڵکەر لە خولەکەی پێشوودا وە لە کەپس ئۆڵ ستار تیمدا بەشداربوو.[٥][٦] ھەروەھا ئەو نەتەوەکەی پەخشکرد لە جامی ئەمریکای ٢٠١٥ و جامی یادی سەد ساڵەی ئەمریکا لە ٢٠١٦دا، و میدالیای پلەی سێیەمی بردەوە لە خولەکەدا.

ژیانی سەرەتاییدەستکاری

لە کوکوتا، نۆتی دێ سانتاندەر لەدایکبووە، خەیمز تەمەنی منداڵی لە شاری ئیباگوێ لە تۆلیما بردووەتە سەر. باوکی ویڵسن خەیمز ڕۆدریگێز بێدۆیا و دایکیشی ماریا دێل پیلار ڕوبیۆیە.[٧] خامێز دووەم بچووکترین یاریزانی کۆڵۆمبییە کە بەشێوەی پیشگەرانە دەستی بەیاریکردن کردبێت، ناوبراو لە ٢١ی ئایاری ٢٠٠٦ کە تەمەنی ١٤ ساڵان بوو دەستی بە یاریکردن کرد.[٨]

لەگەڵ یانەکاندەستکاری

ئینڤیگادۆدەستکاری

خەیمز دەستیکرد بە یاریکردنی تۆپی پێی لێھاتوویی لە ٢٠٠٦دا لەگەڵ یانەی بەشی دووەمی کۆڵۆمبی ئینڤیگادۆ، کە گەیشتە بەشی یەکەم لە پلەبەزکردنەوەکەی ساڵی ٢٠٠٧دا.[٧]

بانفیێڵددەستکاری

٢٠٠٨دەستکاری

لە ٢٠٠٨دا، ئەو واژووکرا لەلایەن یانەی ئەرجەنتینی بانفیێڵدەوە. یەکەم دەرکەوتنی لەو یانەیەدا دەگەڕێتەوە بۆ ٧ی شوباتی ٢٠٠٩[٧] و یەکەم گۆڵ کە لە یانەکەدا تۆماری کرد دەگەڕێتەوە بۆ ٢٧ی شوباتی ھەمان ساڵدا کە بە ٣–١ سەرکەوتن بەسەر ڕۆساریۆ سەنتراڵ. یەکەم وەرزی تەواوکرد بە گۆڵێک لە ١١ یاریدا.[٩]

٢٠٠٩دەستکاری

لە ٢٠٠٩دا، بووە یەکەم یاریزانی ڕێکوپێک لە ھەموو یارییەکانی ئاپێرتونای ٢٠٠٩. تەنھا لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، بووە گەنجترین بێگانە کە گۆڵێک تۆماربکات لە ئەرجەنتیندا.[١٠] دووەم گۆڵی بۆ بانفیێڵد لە ٢٦ی ئەیلوولدا بوو کە گۆڵەکەی تۆمارکرد بە شووتێک بۆناو سووچ (کۆڕنە) ی سەرەوە لە دەرەوەی ناوچەی یاریکردنە کەدا و سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستھێنا بە ٢–١ دژی نیوێڵس ئۆڵد بۆیس، ئەو سەرکەوتنە یارمەتیی بانفیێڵدی دا بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتی ئەرجەنتینی بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکەدا.[١١]

لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩دا، یانەی ئیتاڵی ئودینیس ویستیان خەیمز بانگ بکەن بەکرێی ٥ میلیۆن یۆرۆ لەدوای جامی لیبەرتادۆرسی ٢٠١٠. ھەرچۆنێک بێت، بانفیێڵد بانگھێشت ئەکەین ڕەتکردەوە بە «بەشنەکردوو» ناویان نا.[١٢]

بۆ کلاوسورای ٢٠١٠، لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٠، خەیمز "گۆلازۆ"یەکی تۆمارکرد لە یارییەک دژی یانەی لانوس بە شووتێکی بەھێزی چەپە و توانی ئەنجامی یارییەکە بکات بە ٢–٠ لە کۆتا خولەکەکاندا. دوای یارییەکە، وێبسایتی ڕۆژانەی وەرزشیی دیاریۆ ئۆلێ شێوازی یاریکردن و جۆری کەسایەتییەکەی بەراوردکرد بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وە نازناوی" جەیمس بۆندی بانفیێڵد"ی لێنا.[١٣]

٢٠١٠دەستکاری

لە ١٠ی شوباتی ٢٠١دا، خەیمز یەکەم گۆڵی لە جامی لیبەرتادۆرس تۆمارکرد لە سەرکەوتنێکی خێزانیی ٢–١ بەسەر یانەی مەکسیکی مۆنارکاس مۆرێلیا.[١٤] خەیمز بۆ ناوبانگە بریقەدارەکەی ھەفتەیەکی دیکەی دانا بە گۆڵێک بە سەرکەوتنێک بەسەر دیپۆرتیڤۆ کوێنسا لە جامی کۆپا لیبەرتادۆرس دوور لە نیشتمانەکەی، تۆمارکردنی چوارەم گۆڵی یارییەکە بە کۆتایییەکی جوان بە قاچی چەپی. بانفیێڵد لە تیمەکەی بردەوە بە ٤–١. ئەو وەرزە سەرنجڕاکێشەی گۆڵ تۆمارکردن بەردەوامی سەند بە یارییەکی پاڵپشت دژی چەند گروپێک لە جامی کۆپا لیبەرتادۆرس لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٠. لە یارییەک دژی یانەی ئۆرۆگوایی بەناوی ناسیۆنال، خەیمز یەکەم گۆڵی تۆمارکرد بە کەللەیەکی بەرز بە خۆھەڵدان و دواتر لە ناوچەی پەنارتییەوە بە قاچی ڕاستی. یارییەکە بە یەکسانی کۆتایی ھات بە ٢–٢.[١٥] خامیز گۆڵێکی دیکەشی لەدژی یانە ئینتەرناسیۆنالی بەڕازیلی تۆمارکرد لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٠، لەکاتی یارییەکانی جامی لیپەرتادۆسی ٢٠١٠ لە گەڕی ١٦، تیمەکەی خامێز بوونە براوەی یارییەکە بە ئەنجامی ٣–١.[١٦] ئەم گۆڵە پێنج گۆڵی دیکەی بەدوادا ھات لە حەوت یاریدا. ھەرچۆنێک بێت، وەرزی نێودەوڵەتیی خەیمز کۆتایی ھات بە دۆڕانێک بە ٠–٢ کە پۆرتۆ ئالێگرێ لێیدا بە قاچی دووەم، کە خەیمز کارتی سووری درابوویێ بەبۆنەی دوو سەرپێچییەوە.[١٧]

دﻩستکﻪوتﻪکاندەستکاری

ئینڤیگادۆدەستکاری

  • جامی پرایمەر (B)ی کۆڵۆمبیا (٢٠٠٧‏)[١٨]

بێنفێڵددەستکاری

  • جامی پڕایمەر دیڤیشن - ئارژەنتین (٢٠٠٩)[١٩]

پۆرتۆدەستکاری

  • پرایمﻪر لیگ دێ پۆرتێگێس (٣ جار) ١١–٢٠١٠، ١١، ١٣–١٢[٢٠]
  • تاچا دێ پۆرتوگال (٢٠١١)[٢١]
  • سوپەر تاچا دێ ئۆلیڤێرا (٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢‏)[٢٢]
  • یۆڕۆ لیگ (١١–٢٠١٠)[٢٣]

ڕیاڵ مەدرید[٢٤]دەستکاری

  • دووجار خوولی ئیسپانی (لالیگا) بۆ وەرزی ٢٠١٦–٢٠١٧، ٢٠١٩–٢٠٢٠[٢٥]
  • یەکجار جامی سووپەر ئیسپانیا ٢٠١٩–٢٠٢٠[٢٦]
  • دووجار چامپیۆنز لیگ وەرزەکانی ٢٠١٥–٢٠١٦ وە ٢٠١٦–٢٠١٧
  • دووجار سووپەری ئەورووپا ٢٠١٤ وە ٢٠١٦
  • دووجار جامی جیھانیی یانەکان ٢٠١٤ وە ٢٠١٦

بایەرن میونشن[٢٧]دەستکاری

  • خوولی ئەڵمانیا (بۆندز لیگا) وەرزی ٢٠١٧–٢٠١٨
  • جامی سووپەری ئەڵمانیا ٢٠١٨

ھەڵبژاردەی کۆڵۆمبیادەستکاری

  • پلەی سێیەم لە جامی کۆپا ئەمریکا، ٢٠١٦

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ ی ا "2018 FIFA World Cup Russia: List of players: Colombia" (PDF). FIFA. 10 June 2018. پەڕە ٥. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  2. ^ "Rodriguez: I've got a lot to learn". FIFA.com. 20 August 2012. لە ڕێکەوتی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  3. ^ Richards، Alex (28 June 2014). "World Cup 2014: Chief conductor James Rodriguez looking to lead as Colombia face Uruguay". The Mirror. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٠٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  4. ^ "James Rodriguez: Real Madrid sign Monaco forward". BBC Sport. 2 July 2014. لە ڕێکەوتی ٠٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  5. ^ "Messi, Neuer heralded as Brazil 2014's best". FIFA.com. 13 July 2014. لە ڕێکەوتی ٠٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  6. ^ "2018 FIFA World Cup Russia — FIFA.com". FIFA.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 19 December 2014. 
  7. ^ ی ا ب "James Rodriguez: The Life Story Of Colombia's Brightest Star". World Soccer Talk. 3 July 2014. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٠٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  8. ^ "Los futbolistas colombianos mas jovenes en debutar". tricoloresenelexterior.blogspot.com.co (بە زمانی ئیسپانی). 10 March 2011. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٠٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  9. ^ (ESPN) (دەستکاریکەر). "Estadísticas James Rodríguez Rubio". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  10. ^ Castro، Juan (29 June 2014). "James' best kept secrets". MARCA.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  11. ^ Wright، Anthony (13 March 2010). "Goal.com Scouting Report: James Rodriguez - Banfield". goal.com. لە ڕێکەوتی ٠٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  12. ^ "Rechazan oferta de 5 millones de euros por James Rodríguez". Caracol.com.co. 15 February 2010. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٠٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  13. ^ "¡Qué hijo de Dios!". Diario Olé (بە زمانی ئیسپانی). 13 February 2010. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٠. لە ڕێکەوتی ٠٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  14. ^ "Banfield se ilusiona: venció a Morelia en el debut" (بە زمانی ئیسپانی). ESPN Deportes. 10 February 2010. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ٠٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  15. ^ "Un Taladro rendidor". Diario Olé (بە زمانی ئیسپانی). 10 March 2010. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٠. لە ڕێکەوتی ٠٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  16. ^ "Banfield-ARG 3x1 INTER – Compacto, Sportv – Oitavas de Final – Libertadores 2010 – 28/04/2010". YouTube. 28 April 2010. لە ڕێکەوتی ٠٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  17. ^ Wright، Anthony (7 May 2010). "Internacional 2-0 Banfield (Agg. 3-3): Inter Progress To Last Eight Of Copa Libertadores On Away Goals". Goal.com. لە ڕێکەوتی ٠٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  18. ^ "James Rodriguez, the young guide to Colombia — Conmebol.com". 
  19. ^ "The James Rodríguez story – Real Madrid CF". 
  20. ^ "Real Madrid Transfer News (2015–2016) – Real Madrid CF". 
  21. ^ "Real Madrid Transfer News (2015–2016) – Real Madrid CF". 
  22. ^ "Real Madrid Transfer News (2015–2016) – Real Madrid CF". 
  23. ^ "Real Madrid Transfer News (2015–2016) – Real Madrid CF". 
  24. ^ "J. Rodríguez". Soccerway. لە ڕێکەوتی ٠٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  25. ^ "Real Madrid win 2019/20 LaLiga Santander". LaLiga. 16 July 2020. لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  26. ^ "Real Madrid win the Supercopa from the spot". marca.com. 12 January 2020. لە ڕێکەوتی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  27. ^ "J. Rodríguez". Soccerway. لە ڕێکەوتی ٠٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە. 

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری