ئێلیزابێتی دووەم

شاژنی شانشینی یەکگرتوو بوو (١٩٢٦–٢٠٢٢)

ئێلیزابێت ئەلێساندرا ماری (بە ئینگلیزی: Elizabeth Alexandra Mary)، ناسراو بە ئێلیزابێتی دووەم شاژنی شانشینی یەکگرتووە (لەدایکبووی ٢١ی نیسانی ١٩٢٦-مردن ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢). «ئێلیزابێت» وەک شاژنی شانشینی یەکگرتوو فەڕمانڕەوایی ھەریەکە لە دەوڵەتانی (کەنەدا، ئوسترالیا، نیووزلەندا، جامایکا، باربادۆس، گرینادا، پاپوا، سۆلۆمۆن...) پێشتری پاکستان، ئەفریقای باشوور، گانا، نێجیریا، تۆباکۆ، ئۆگانای کردووە. لەڕێی توێژینەوەیەکی ڕۆبێرت ھاردمان باس لەوە دەکرێت کە شاژن ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ پەیامبەری ئیسلام، محەممەد.[١] شاژنە ئێلیزابێت یەکەم خاوەنی درێژترین ماوەی فەرمانڕەوای شانشینی بەریتانیایە، لەشاری لەندەن لەدایکبووە و لەماڵەوە فێری خوێندن و نووسین بووە و وانەی پێوتراوەتەوە، باوکی ناوی جۆرجی شەشەم بوو دوای ئەوەی براکەی ئیدواردی ھەشتەم لە ساڵی ١٩٣٦ واز لە تەختی پاشایەتی دەھێنێت، دەبێتە پاشای وڵات بەمەش ئێلیزابێت وەک میراتگر دەستنیشانکرا، لەو کاتەوە ئەرکی دەسەڵاتداری گرتە ئەستۆ، لە جەنگی جیھانی دووەم لە یەکەی خزمەتگوزاری ھەرێمی کاری کرد. ساڵی ١٩٤٧ ھاوسەرگیری لەگەڵ شازادە فیلیپ دەکات، بۆ ماوەی ٧٣ ساڵ تا ئەوکاتەی شازادە فلیپ لە نیسانی ٢٠٢١ کۆچی دوایکرد، دەبنە خاوەنی چوار منداڵ بە ناوەکانی " شازدە چارلس، شازادە ئانا. شازادە ئەندرۆ (دوکی یۆرک) و و شازادە ئێدوارد. دوای مردنی باوکی لە شوباتی ١٩٥٢، ئەلیزابێت لە تەمەنی ٢٥ دەبێت بە شاژن و فەرمانڕەوای حەوت وڵاتی کۆمۆنوێلس: شانشینی یەکگرتوو، کەنەدا، ئوسترالیا، نیووزلەندا، باشووری ئەفریقا، پاکستان و سیلۆن (سریلانکای ئێستا)، لە ماوەی فەرمانڕەوایەتی دا چەندین ڕووداو کۆبوونەوەی مێژووی ڕوویاندا لەوانە سەردانە مێژوویەکانی بۆ چین لە ساڵی ١٩٨٦، ڕووسیا لە ساڵی ١٩٩٤، کۆماری ئێرلەندا لە ساڵی ٢٠١١، سەردانەکانی بۆ لای پێنچ پاپای ڤاتیکان؛ و کێشەکانی ئیرلەند وکۆلۆنیالیزەکردنی ئەفریقا و پەیوەست بوون و کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا. ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ڕاگەیاندنی کۆشکی شاھانەی بەڕیتانیا ڕای گەیاند، شاژنە ئێلیزابێتی دووەم لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد. دوای خۆی کورەکەی شازادە چارلس بووە پاشای شانشینی بەریتانیا.

Elizabeth II
ئێلیزابێتی دووەم
شاژنە ئێلیزابێت لە ساڵی ١٩٥٣
فەرمانڕەوایی٦ی شوباتی ١٩٥٢ – ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
تاج خستنەسەر٢ی حوزەیرانی ١٩٥٣
پێشووجۆرجی شەشەم
میراتگری ئاشکراشازادە چارڵز
سەرۆک وەزیرەکانلیستەکە ببینە
ھاوسەرشازادە فلیپ دووکی ئیدینبڕا
ناوی تەواو
ئێلیزابێت ئەلێساندرا ماری
خێزانخانووی ویندسۆر
باوکجۆرجی شەشەم
دایکئێلیزابێت بۆوس-لیۆن
لەدایکبوون (١٩٢٦-٠٤-٢١) ٢١ی نیسانی ١٩٢٦ (تەمەن ٩٧ ساڵ)
شەقامی بوتۆن ١٧، مێیفێیەر، شانشینی یەکگرتوو
مردن٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢(٢٠٢٢-٠٩-٠٨) (٩٦ ساڵ ژیاوە)
ئایینکڵێسای ئێرلەندا
کڵێسای سکۆتلاندا
واژوو

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Daily Mail: Is the Queen related to Prophet Muhammad?". Archived from the original on 3ی Mayی 2019. Retrieved 3ی Mayی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

سەرچاوەکان دەستکاری